٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

تاقە مەرجی ئاشتی

سەرچاوە: KDP.info

كەرەم ئاڵتان

لەو رۆژەیەوە كە من هەستم بە هەبوونی خۆم كردووە تا ئەمرۆ بەم بیانوو یا بەو بیانوویە هەمیشە توركیا لە ژێر ترسی پارچە بووندا بووە. نازانم حكمەتی ئەم راستییە چییە كە كاتێك لە توركیا پێكهاتەیەك یا هەر گرووپێك كە بە دەنگی بەرز و بە رێبازی دیموكراتیك داوای مافە دیموكراتیكەكانی خۆی كرد، ئەوا مەترسی پارچە بوونی توركیا بەهێزتر دەبێت. لە بەرامبەریشدا دەوڵەت حكوومەتی توركیا دەڵێن ئەگەر ئەم داواكارییانە جێبەجێ بكەین وڵات پارچە دەبێت و بە بیانووی پارچە بوونی توركیا ئەو داواكارییە دیموكراتیكانە رەد دەكەنەوە. دواین مەترسی پارچە كردنی توركیا داواكاری كورد بۆ پەروەردە بە زمانی زگماكی بوو. بێگومان مافی پەروەردە بە زمانی زگماكی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد زەمینەیەكی یەكجار باش و ئەرێنییە و دەتوانێت ببێتە هۆكاری نزیك كردنەوەی هەر دوو لایەنی پرسی كورد. بە تایبەتی لە سەردەمی دیموكراتیزە كردنی توركیادا.

توركیا وڵاتێكە كە ئەو كەسانە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە بە هیچ شێوەیەك رێگا بە پەروەردە بە زمانی زگماكی نادرێت و رەخنە لەو كەسانە دەكەن كە پشتگیری لە پەروەردە بە زمانی زگماكی دەكەن دەبنە حاواری ئاشتی و بەڵام ئەو كەسانە كە بانگەشەی ئەوە دەكەن كە هەڵوێستێكی بەمجۆرە دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی ئاشتەوایی توركیا دەبنە دژبەر و ناحەزی ئاشتەوایی. ئەمە راستی توركیایە و توركیا وڵاتێكی بەمجۆرەیە.

پەروەردە بە زمانی زگماكی نابێت، لە قۆتابخانە تایبەتییەكانیشدا نابێت و ئێمە وەكو ئاكەپە لەو بوارانەدا كە دەبنە هۆكاری پارچە كردنی توركیا هیچ جۆرە هەنگاوێك نانین، ئێمە دەرفەتی ئەوەمان بە پێكهاتەكان داوە كە لە نێو قۆتابخانەكاندا خۆیان فێری زمانی زگماكی بكەن، بەڵام ئەگەر بێتۆ پێشی لە پەروەردە بە زمانی زگماكی بكەینەوە ئەوا زمانی رەسمی لاواز دەبێت.

ئەمە بیروڕای قارەمانەكانی دیموكراسیەتی توركیایە سەبارەت بە مافێكی سرۆشتی بەشێك لە پێكهاتەكانی توركیا و وا بزانم لە بواری دان نان بە مافی پێكهاتەكانی توركیادا قارەمانەكانی دیموكراسیەتی توركیا زۆر خۆشحاڵن كە هەڵوێستیان وەكو هەڵوێستی كەمالیستە توندڕەوەكانە.

ئەی هەڵوێستی بەدەپە و هاوسەرۆكی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش لەم بوارەدا چۆنە؟ ناوبراو دەڵێت پەروەردە بە زمانی زگماكی مەسەلەی یاسایەك نییە بەڵكو مەسەلەی دەستووری بنەڕەتی توركیایە، گۆڕانكاری لە نێو یاساكاندا ئاسانە كە ئەمەیش شتێكی پایەدار و هەمیشەیی نییە. دوو رۆژ لەمەوبەر كۆمیتەی ئامادەكاری دەستووری نوێ توركیا كۆبوونەوەیەكی دیكەی ساز كرد و لەو كۆبوونەوەیەدا جارێكی دیكە دەستوورەكەی ساڵی 1982 بە بنەما وەرگیرا و ئەگەر بێتۆ بنەمای دەستووری نوێ توركیا دەستوورەكەی ساڵی 1982 بێت ئەوا ئێمە وەكو كورد بە هیچ شێوەیەك دەنگ بەم دەستوورە نادەین. ئەگەر پرسی پەروەردە بە زمانی كوردی لە نێو دەستووری بنەڕەتیدا چارەسەر نەكرێت ئەوا مانای ئەوەیە كە لە توركیا لە سەدا 99ی پرسی كورد بەبێ چارەسەری ماوەتەوە و چارەسەر ناكرێت، چونكە پرسی كورد پرسی زمانی كوردی و پرسی پەروەردە بە زمانی كوردییە.

ئەوەی لێرەدا بە دەر دەكەوێت ئەوەیە كە داواكاری مافی پەروەردە بە زمانی زگماكی نابێتە هۆكاری پارچە كردنی توركیا بەڵام سوور بوون لە سەر نكۆڵی كردن لە سەر هەبوونی زمانی زگماكی و رەد كردنەوەی مافی پەروەردە بە زمانی زگماكی دەبێتە هۆكاری پارچە كردنی كۆمەڵگەی توركیا و حكوومەتی ئاكەپەیش لە كاتی ئامادە كردنی دەستووردا بە پشتگیری كردن لە هەڵوێستەكانی جەهەپە و مەهەپە خزمەتێكی باشی پارچە كردنی كۆمەڵگەی توركیای كردووە.

ئەوەی كە لێ دەترسان بە سەرمان هات، رووداوەكانی پیشانگای ئەزمیر نموونەی بەرچاوی ئەم رووداوانەیە، هەندێك لە بەشداربووەكان بۆ پشتگیری كردنی سەرۆكی جەهەپە دەستیان بە خۆپیشاندان كرد و هەندێكی دیكەیش بۆ پروتستۆ كردنی وەزیری گەیاندنی توركیا و دواتر هەر دوو لا هێرشی یەكتریان كرد، شەڕی پێكهاتەكانی توركیا لەگەڵ یەكتر شتێكە كە بە ساڵانە توركیا لێ دەترسێت و ئەمرۆ بە سەریدا دێت و دیارە ئەگەر بارودۆخەكە بەمجۆرە بێت ئەوا دەبینە شاهێدی رووداوی دیكەی نەخوازراو. بۆ پێشی گرتن لەمجۆرە رووداوانە پێویستە هەر جۆرە هەنگاوێكی دیموكراتیك بنرێت چونكە هیچ شتێك نەماوە كە لێ بترسین.

T24سەرچاوە:

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار