٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كێ خاوەن بوو؟؟

سەرچاوە: KDP.info

عوسمان وەیسی

من بووم دەمزانی . من بووم ووتم كورد خانە خوێی ماڵی خۆیەتی . تیۆریزەكردنی بیری نیشتمانی و نەتەوەیی سەراسەری من بووم . بە دۆست و دوژمنم ووت كورد سەپانی بابی كەس نییە . دوژمنانی دوورو نزیك نەك وەك میوان، وەك كۆیلەیەكی قەرەج ئاسا گەرەكی بوو راوم بكات .. دەنگم بنووسێنێ و رەنگم بپەڕێنێ و . هەست و هۆشم بتاسێنێ . وڵاتی بەفرو خوڕەی رووبارو پێدەشتی شارستانیم بژاكێنێ. .. بەڵام ئەم دیدگایەمان لە گۆڕنا. شەوە زەنگی تاریكیمان پێچایەوە.

یادگاری و یادەوریەكان دەڵێن نەك من . مرواری و گەوهەرەكانی ئینسكلۆپیدیای كوردستان دەڵێن نەك من . هەتوانی زامەكانی خاك دەڵێن نەك من ... ئاشتی و ئازادی و ئاوەدانی دەڵێن نەك من . نامەی خۆشەویستی نیشتمان و پەیكی حەقی چركەساتەكان دەڵێن نەك من .

رێبازی نەمران و رۆژانی سەوداسەری ئازادی و . شەوە روناكەكانی مێرخاسان و . رۆڵە غەمزەدەكانی رۆح شادو باشناخ . بە لەحزەكانی ژیان . بێ پشودان و وەنەوزە دەڵێن:

بێئاوابوون و راچڵەكین . ئۆباڵی نەوەكانم لە كۆڵ نا. خەمی نیشتمانم هەڵگرت . تۆ حوكم بكە:

لاپەڕەكانم تەژییە لە پاڵەوان و مێرخاس . ویژدانی وڵاتت . وەك خاوەن ماڵی راستەقینە بە رابوونی حاجیانی من بە عەرەفاتی كوردستان . لە شەوە قەدرەكانی منەوە . وەك مرۆڤی پلە یەك تۆی لە ئامێز گرتووە، بەڵێ بۆ كورد و بە كوردی ژیام . خەوی غەفڵەتیم بێدار كرد تا خاوەنی راستەقینەی كوردستان بە درێژایی تەمەن بە ئارامی بنوێت . بە هێمنی و بە ئارەزوی خۆی بژی و بیركاتەوە . بە كوردی دەمی بپشكوێ و بۆ كوردستان سەربنێتەوەو هەر بۆ ئەویش زیندوو بێتەوە. .

پارتی و بارزانی بوون ووتیان:

زنجیری ستەم دەشكێنین .. تاسانی نائومێدی بە هیوا دەكەین . شەوە زەنگ دەكەینە رۆژ .. بە هێزەوە كێردی حەق دەجوڵێنین . ئەو ووشانەی لەم ناوەندی گێتیەدا قاچاغ بوون ئێمە بە یاساوڵە نەفرەتیەكانی مێژوومان ووت:

دیموكراسیەت و ئازادی . قانون و مرۆڤ دۆستی . دادپەروەری و بەیەكەوە ژیان . دەكەینە بەیداغی رابوون .. دەكەینە ملوانكەی گەوهەرینی قوتابخانەی كوردەواری و، بەڵێ كردمان.

دڕندەكان پێمان نەحەسان . عەقڵە نەخۆش و مردوەكان نەیانتوانی بمان وەستێنن . پڕ بە دڵ هاوارم كرد . بانگی دایكی نیشتمانم كرد . لە هێلانەی خۆمدا خاكی كوردستانم راخست و ئاسمانی وڵاتم كردە قەڵا . نە رەشەبا ساردەكان توانیان من ببەستن . نە گڕی ژەهراوی ئەهریمەنەكان توانیان بمسوتێنن . ترس نەبوو . خۆبەدەستەوەدان نەبوو . راڕایی نەبوو . نائومێدی نەبوو . هیچ جەللادێك نەیتوانی وە ناتوانێ بمكاتە میوان لە زێدی خۆم. . بەڵێ من بووم..

كوردستان خاكی كوردستانیانە، بە نەوازش و حورمەتەوە لە رۆحی بەرزەفڕی شەهیدانەوە، بە ئەندێشەیەكی لە خۆبووردو .. لە باڵا نوومای من بڕوانن . تۆش دەست بخەرە سەر دڵی زیندووت . ویژدانی خۆت ئاسوودەكەو لە لیستی 110 بڕوانە: لیستی هیواو سەروەری – لیستی بانگی ئازادی – لیستی كوردستانێكی گەشتر.

لە نیگای حەقەوە بڕوانە . تەنها بە بەڵێ بڕوانە چونكە دەنگەكە زۆر ئاشناو نزیكە .. من دەنگی شاراوەی نائاشنا نیم . من زایەڵەی سەفەری مێژووم . من پارتی دیموكراتی كوردستانم . من لیستی 110ی بە بڕشت و بە خەڵاتم.

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار