مه‌ته‌ڵی "پاككردنه‌وه‌ی" تۆماری ده‌نگده‌ران

كه‌ریم قادر
له‌گه‌ڵ جه‌ختكردنه‌وه و نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كه بڕیاره له 21ی ئه‌یلوول به‌ڕێوه‌بچێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن ئاشكرای كرد بۆ یه‌ك سه‌عاتیش دواناخرێ. ئه‌وانه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی حزبیانه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ دواخستنی هه‌ڵبژاردن دابوون، هه‌نووكه به بیانووی بوونی كه‌موكوڕی له تۆماری ده‌نگده‌ران، یا وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن:" پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران"ده‌ستیان داوه‌ته ته‌پلێكی ده‌نگزڕ.
| بۆیه ناكرێ به بریار و مه‌به‌ستێكی سیاسی به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه دروست بكرێ، كه پرسێكی دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌نجامنه‌دانی له واده‌ی خۆیدا ناوبانگی كوردستان له‌كه‌دار ده‌كات |
جارێ به‌كارهێنانی زاراوه‌ی " پاككردنه‌وه" له جێی خۆی نییه، چونكه پێچه‌وانه‌ی زاراوه‌ی " پیسییه" له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق و شه‌هامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆز و مه‌رده‌ی كوردستان تێك ناكاته‌وه، ئه‌گه‌ر باگه‌شه‌كارانی "پاككردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگده‌ران"رێز له خه‌بات و دڵسۆزی میلله‌تی خۆیان ده‌گرن و ئه‌وانیان به سه‌رچاوه‌ی شه‌رعی و پشتوپه‌نا قبووڵه، ده‌بوو زاراوه‌یه‌كی دیكه‌ی گونجاویان به‌كارهێنا با، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی پرۆسه‌كه بانگه‌شه بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌به‌سته‌كه‌یان به‌رژه‌وه‌ندی حزبیه و مه‌ترسیان له گۆڕینی نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌یه، كه هه‌ر یه‌كه‌یان هۆكاری تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، بۆیه له ئێستاوه به‌و ئاوازه نا شارستانییه قسه له‌سه‌ر پرۆسه‌كه و تۆماری ده‌نگده‌ران ده‌كه‌ن، وه‌ك بڵێی ئیزرائیل ته‌نها له هه‌ولێر و دهۆك هه‌بێت و شار و ده‌ڤه‌ر و شوێنه‌كانی دیكه‌ی كوردستان پێ نه‌زانێ.
| جارێ به‌كارهێنانی زاراوه‌ی " پاككردنه‌وه" له جێی خۆی نییه، چونكه پێچه‌وانه‌ی زاراوه‌ی " پیسییه" له‌گه‌ڵ ئه‌خلاق و شه‌هامه‌تی ئه‌و خه‌ڵكه دڵسۆز و مه‌رده‌ی كوردستان تێك ناكاته‌وه |
وه‌ك راستیه‌ك، رێكخستنی تۆماری ده‌نگده‌ران به ته‌نێ ئه‌ركی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن نییه، به‌ڵكو كارێكی هاوبه‌شی نێوان كۆمسیۆن و ده‌زگا و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. بۆیه ناكرێ به بریار و مه‌به‌ستێكی سیاسی به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه دروست بكرێ، كه پرسێكی دیموكراسیانه‌ی خه‌ڵكی كوردستانه و ئه‌نجامنه‌دانی له واده‌ی خۆیدا ناوبانگی كوردستان له‌كه‌دار ده‌كات. به دیوێكی دیكه ئه‌وانه‌ی ره‌خنه‌یان له‌و تۆماره هه‌یه، ده‌بوو زووتر ئه‌و هه‌رایه‌یان بنابایه‌ته‌وه، نه‌ك به‌و كاته كه‌مه‌ی له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردن ماوه‌ته‌وه، چونكه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتگیر به ته‌واوی تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان هه‌م كاتی ده‌وێ، هه‌م میكانیزمێكی كارای ده‌وێ.
هه‌ر له په‌نای ئه‌و بیانووه، كه به‌داخه‌وه، له بنه‌ڕه‌ته‌وه له‌به‌رچاونه‌گرتنی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌كه‌یه، هه‌ر له ئێستاوه هه‌ڕه‌شه‌ی تانه‌لێدان له ئه‌نجا‌می ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له دادگای فیدراڵی ده‌كرێ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای خستنه‌ڕووی مه‌رجی سه‌مه‌ره، وه‌ك له رۆژی ده‌نگداندا ده‌بێ ده‌نگده‌ر ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقی پشان بدات( ئه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌نجه‌ت بۆ ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌ش دروست نه‌كرێ، به‌وه‌ی نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه یا له لێره ده‌رنه‌چووه) ئه‌م مه‌رجه له لایه‌ك متمانه نه‌بوونه به داموده‌زگاكانی كوردستان، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ربه‌ست دروستكردنه له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌ران. بۆیه ئه‌گه‌ر قه‌واره به‌شداربووه‌كان له خه‌می باش به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه‌ن، كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن، پێویسته هه‌موو لایه‌ك له رێگه‌ی كارئاسانی بۆ ده‌نگده‌ران كار بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی زۆرترین ژماره به‌شداری له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا بكه‌ن، نه‌ك هه‌وڵدان بۆ ساردكردنه‌وه‌یان، چونكه به تێڕوانینی زۆرێك له سیاسه‌تمه‌داران و چاودێرانه‌وه، ئه‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگ و چاره‌نووسسازه و نه‌خشه‌ی سیاسی هه‌رێمی كوردستان ده‌گۆڕێ.




