كۆنگرەی نەتەوەی پڕۆژەیەكە بۆ چارەسەری كێشەكانی گەلی كورد

رێبوار حەمەلاو شوانی
لەكاتی ئێستادا گەلی كوردستان لە هەمووكاتێكی تر زیاتر پێوستی بە هاودەنگی و یەكهەڵویستی و پشتگیری یەكتر هەیە دوور گیانی حزبایەتی تەسك بۆ ئەوەی هەموولایەك بە روحیەتی كوردانەوە هەوڵ بۆ سەرخستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كورد بدەین كە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و خەبات و شۆرشگیرانەی گەلی كوردستانە و دەیان ساڵە هەوڵ و تێكۆشان و قوربانیەكی زۆر داوە .
ئەمڕۆ گەلی كورد بۆتە راستەیەك لەبەردەم نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كە ناتوانرێ ئەم قۆناغەش بە پیلان و رێكەوتننامەی ژێر بەژێری ئیقلیمی تێببەڕێنرێت . كۆنگرەی نەتەوەیش لە قۆناغێكی هەستیاری وەك ئیستا سازدانی كۆنكرەی نەتەوەیی كورد هەنگاوێكی گەورەی دیكە بوو، كە هەڵوێستی یەكگرتوویی نەتەوەی كوردی بە دوونیا نیشاندا، كە زۆر گرنگە و هەموو پارچەكانی كوردستانی لەسەر یەك مێز كۆكردەوەو پڕیش بوو لە پاڵپشتی كردنی دۆستان و دەنگی كورد لەدەرەوەو تەواوی جیهان بە تێكرایی .
سازدانی كۆنگرە وەك یەكەم هەنگاو سەركەوتووە، داهاتووی سەركەوتنی كۆنگرە لە هەوڵەكانی گرێدراوی چەند فاكتەری وەك واقیعبینی هەدەفەكانی كۆنگرە كە پێویستە بەتایبەتی لەگەڵ راستی توانایە ئابووری و سیاسییەكانی كوردا هاوتەریب بێت.بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی و هەروەها ئەو گۆرانكاریانەی بەسەر هاوكێشە سیاسییەكان و سەنگی هێزو پێگەو كاریگەری هزری دیموكراسیانەو ئازادیخوازانەو كرانەوەدا لە جیهان هاتوون، شۆرشێكی نوێ لە پەیوەندی و ماف و دەسەڵات و سیستەمی سیاسیدا بەرهەمهێناوە، كە كرانەو لێك گەیشتن دەخوازێ، لەم فەزایەدا دەبێ كورد لە هەر چوارپارچەكە و جیهاندا هاریكاری یەكتر بكەن، لەڕووی ئابووری و، سیاسی و، كۆمەڵایەتی، فەرهەنگی، ڕاگەیاندن.
كۆنگرەی نەتەوەی كورد پڕۆژەیەكە بۆ چارەسەری كێشەكانی نەتەوەی كورد لەسەر ئاستی ناوخۆی هێزو پارتە سیاسییەكان، هەروەها لەگەڵ دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان و هێزو بەرژەوەندیە جیاوازە نێودەوڵەتیەكان، بۆیە لە سەر هەموو لایەنەكان پێوستە پشتگیری سەرۆك بارزانی بكەن بۆ سەرخستنی ئەو كۆنگرەیە بە شێوەی گشتگیر.
سەركەوتنی ئەم كۆنگرەیە دەبێتە رووداوێكی زۆر گەورە لە مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كوردستاندا، چونكە بۆ یەكەم جارە هەموو هێزە سیاسیەكانی كورد لە سەر یەك مێز لەگەڵ یەكتر كۆدەبنەوەو باس لە دانانی ستراتیژێك دەكەن بۆ كورد لە هەرچوار پارچەی كوردستان،بایەخ و گرنگی كۆنگرەی نەتەوەیی لەبەستنی كۆنگرەكەو كردنی بە دامەزراوەیەكی نیشتمانی، هاوكاتە لەگەڵ هەلومەرجێكی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی كورد لە هەموو پارچەكانی كوردستان.
سازدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئامادەكاری كۆنگرەی نەتەوەیی بووین، بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان. كۆنگرەیەك، كە خەونی لەمێژینەی هەموو گەلی كوردە، لەهەموو پارچەكانی كوردستان. تاكو لەڕیگای ئەم كۆنگرەوە، گوتاری سیاسی پارچەكانی كوردستان، یەكبخرێت و لەڕێگای بڕیارو راسپاردەكانی مافەكانی گەلی كورد، بەپێی گونجاوی بارودۆخی سیاسی دیاربكات.
ئەمجارەیان بە دەستپێشخەری و سەرپەرشتی راستەوخۆی بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، یەكەمین كۆبوونەوەی ئامادەكاری، بەئامادەبوونی 39 پارتی سیاسی هەرچوار پارچەی كوردستان ئەنجامدا. شك و گومانی تێدانیە، كە ئەمە خەون ئاواتی هەموو گەلی كوردە. تاكو بتوانین لەگەڵ ئەو گۆڕانكاریە گەورانەی جیهان و كرانەوەی جیهان، لەبەردەم مافەكانی گەلانی ژێردەستە، دەرفەت وەربگرین بە یەك هەڵوێست و گووتارێكی ئاشتیانەی سیاسی، ئاراستەی هەموو جیهان بكەین و بۆیان بسەلمێنین، كە بەڵێ ئێمەی كورد هەموو كاتێك ئارەزووی ئاشیمان هەبووە، هیچ كاتێك بژاردەی شەڕمان هەڵنەبژاردووە، مەگەر بەسەرماندا سەپێنرابێت




