٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

جەهەپە لە عێراق شیعەیە یا سوننە؟

سەرچاوە: KDP.info

 گوڕای چاڵشقان

لە بەرامبەر گوشارەكانی شێعایەتی و وەهابیگەری ئێران و عەرەبستانی سعوودی عێراق خاوەن شانسێكی زۆر گەورەیە و ئەویش رۆلی یەكخستنەوەی توركیایە بەڵام پارتی دادو گەشە پێدانی توركیا ( ئاكەپە) لە عێراق وەكو پارچەیەك لە ئەخوانەكان سەیر دەكرێت. لە چوارچێوەی سەردانەكەی خۆیدا بۆ عێراق سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری ( جەهەپە) كەمال قڵێجدارئوغڵۆ لەگەڵ گەورە مەرجەعی شێعەكان عەمار ئەلحەكیم كۆ بوویەوە و لو كۆبوونەوەیەدا باسی چەندین بابەت و كێشەی سەرەكەیان كرد.

سێیەمین رۆژی سەردانەكەمان بوو بۆ بەغدا كە وردە وردە ئوتومبیلە دەرعەكان، دیوارە دەرعەكانی هوتێلەكان و سەیر كردنە جدییەكانی جل دەرعە رەشەكان منی بێزار دەكرد. لە ناوچەی سەوزدا بوون، ئەم ناوچەیە بە ئەوەندەی 200 ساحەی توپێ پێ گەورەیە و دەوراودەوری بە دیواری زۆر هێقم و بەرزی بتۆنی داپۆشراوە و باڵندەیش زۆر بە زەحمەت دەتوانێت بفرێت. كاتێك كە چوویە ژوورەوە وا هەست مەكە كە ئێتر ئاسوودەی، چونكە ئەم ناوچەیە لە نێو خۆیدا بە چەند ناوچەی سەوزی دیكە دابەش كراوە. بۆ نموونە لە داروزیافەی دەوڵەتەوە دەچیتە دووڕگەكەی بەرامبەر كە وەزارەتی دەرەوەی تێیادایە و لە نێوانیاندا 4 خاڵی پێشكنینی جیاواز هەیە. هەر وەزیرێك خۆی خستووەتە نێو ناوچەیەكی سەوزی تایبەتی خۆیەوە و یەك لە چواری كاتی رووتینیاتی رۆژانە تەنیا سەرفی كاروباری پێشكنین و كونترۆڵ كردن دەبێت. وەفدی جەهەپە ئوتومبیلەكانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی سەربە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە لە دەستی شێعەكانە بەكار دەهێنا. بەڵام كاتێك كە ویستمان بچینە وەزارەتی دەرەوە كە لە دەستی كورد دایە ئێمەیان سواری ماشینی كوردەكان كرد و دەست بە پشنكنینی توندی ئوتومبیلەكان دەكەن. كاتێك كە لە سەر چوارڕیانەكان رادەوەستی بەبێ ئەوەی هەست پێ بكەی یەكێك دێت و بۆمبەیەكی پلاستیكی بە ئوتومبیلەكەتەوە دەچەسپێنێت و دواتر تویش دەبی بە بۆمبەیەكی سەیار و لە ناكاوەوە دەتەقیتەوە.

شەوێكیان لە ناوچەی سەوز رامان كرد، برادەرێكم كە پێشتر دەمناسی و نزیكەی 10 ساڵە لە بەغدا دەمێنێتەوە هاتە لام. ئەو برادەرەم ناوی توڵگا ئۆرجۆ بوو، لەگەڵ تۆڵگادا بانگی ئەحمەد هاكان و جەیدا قارانمان كرد و چووینە نێو كۆڵانەكانی بەغدا. بەڵام بە هۆی قەدەغە بوونی دەركەوتن لە كۆڵانەكان تۆڵگا ناچار بوو ئێمە بە شێوەیەكی دیكە بباتە نێو كۆڵانەكانەوە. بێجگە لە ناوچەی سەوز، ئەو بەشەكانی بەغدا هەر وەكو خۆیانن و بە ساڵانە كە رووی ئاوەدانی و گەشە پێدانیان نەبینووە. هیچ باڵاخانەیەكی نوێ نییە و ئەگەریش هەبێ دیتنی زۆر ئەستەمە، چوونكە دەورووبەریان بە دیوای بەتونی داپۆشراوە و بە هۆی تەقینەوەكانەوە هەر كەس زیاتر لە ماڵی خۆیدا دەمێنێتەوە. دەسەڵات كە لە كاتی سەداممدا لە یەك دەستدا كۆ كرابوویەوە ئەمرۆ لە پێنج دەستی جیاوازدایە، هەر سەرۆكێك خاوەن پرنسایەتی خۆیەتی بۆیە مرۆڤ سەد رەحمەت بە دیموكرات بوونی سەدام دەهێنێت. كۆرت و جەوهەری عێراق لە بارودۆخێكی زۆر ئاڵۆز و مەترسیدار دایە و نە ئێران دەیەوێ عێراق باش و بە هێز ببێت نە عەرەبستانی سعوودی. لە بەرامبەر شێعەگەری ئێران و وەهابیگەری عەرەبستانی سعوودیدا عێراق خاوەن یەك شانسە و ئەویش رۆلی یەكخستنەوەی توركیایە، بێگۆمان تا دوو ساڵ لەمەوبەر توركیا نەیتوانی بوو ئەو رۆلەی خۆی بە باشی بگێڕێت. عێراقییەكان و بەپرسانی بەغدا وەكو بەشێك لە ئەخەوانەكان سەیری ئاكەپە و دەسەڵاتی ئاكەپە دەكەن. جەهەپە زۆر بە هەستیارییەوە نزیكی مەسەلەكان دەبێتەوە و لەگەڵ هەر هەمووی لایەنەكاندا یەك نێوانی هەیە. خۆی لە كەس نزیك نەكردووەتەوە و خۆی لە كەسیش دوور نەخستووەتەوە. بە هۆی ئەم هەڵوێستەی جەهەپەیەوە ئاكەپە لە جەهەپە تووڕەیە. بەڵام هەڵوێستی جەهەپە بووەتە هۆكاری هێوای عێراقییەكان. بێگۆمان وەفدی جەهەپە بۆ سەلماندنی سیاسەتی توركیا لە بەرامبەر عێراق سەردانی بەغدای كرد و جەهەپە لەم سەردانەدا سەلماندی كە سیاسەتی توركیا لە بەرامبەر بەغدا هێشتا هەر سیاسەتی رابردووی توركیایە. وەفدی جەهەپە كاتێك سەردانی ناوەندی ئاینی شێعەكان شاری كازمیەی كرد لە هەمان كاتیشدا سەردانی مەزگەوتی دامەزرێنەری ئاینی حەنەفی، ئەبوو حەنیفەیشی كرد. هەر چەند ژمارەیەك لە ئەندامانی جەهەپە لە مزگەوتی ئەبوو حەنیفەدا بە جیا نوێژیان خواند بەڵام ئەمەیش شتێكی ئاسایی بوو. وەزیری دەرەوەی عێراق كە كوردە باسی كێشەكانی عێراقی كرد و زۆر بە كۆرتی رایگەیاند كە سیاسەتی توركیا لە بەرامبەر عێراق هیچ جۆرە دەستكەوتێكی بۆ توركیا نابێت، چونكە هەڵوێستی توركیا لە بەرامبەر عێراق هەڵوێستێكی سیاسییە و ئەمەیش دەبێتە هۆكاری ئەوەی كە لە رووی ئابوورییەوە زەرەرێكی یەكجار گەورە بەر توركیا بكەوێت. بەڵام سیاسەتی سوننەگەرایی ئەخەوانی ئاكەپە هەر چەند كە لە دژی بەرەژوەندییە ئابوورییەكانی توركیایش بێت بەڵام زیاتر لە چوارچێوەیەكی بەرتەسكی سوننەگەرایی دایە و هاوكات لە رووی ئایدئولوژیكییەوە سوودی بۆ ئاكەپە هەیە. كۆرت و جەوهەری لە بەغدا زۆر بە ئاسانی دەتوانین هۆكاری تەنیا بوون و گوشەگیر بوونی توركیا لە جیهاندا ببینین، دیارە لە داهاتوویشدا كاتێك كە حكوومەتی ئاكەپە زۆرتر هەست بە گوشەگیر بوونی خۆی بە تایبەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بكات ئەوا ئەو كاتە تۆزێك ئەویش هەڵوێست و سیاسەتەكانی خۆی توندتر دەكات و بەمجۆرە پەیوەندییە دیپلوماسییەكان لەگەڵ وڵاتانی دەراوسێدا ئاڵۆزتر دەبن و ئەمەیش تا هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی ئاكەپە بەردەوام دەبێت. ئەو شتانەی كە لە رابردوودا بە سەر جەهەپەدا هاتوون ئەمرۆ بە سەر ئاكەپەدا دێن و ئەمەیش قاعێدەیەكی دیموكراسییە چونكە دیموكراسی بەمجۆرە خۆی دەپارێزێت.

سەرچاوە: رادیكاڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار