٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

گۆڕان، كوردانی رۆژئاوا بۆ پرۆپاگەندەی هەڵبژاردن بەكارهێناوە

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دا میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن و لە نێویشیاندا و بزوتنەوەی گۆڕان وەكو پیشەی هەمیشەییان هەوڵەكانیان خستۆتە گەڕ تا درز و نەتابایی لە نێو ریزەكانی خەڵكی كوردستان دروست بكەن، دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو دا ئۆپۆزسیۆن وبە تایبەت بزوتنەوەی گۆڕان هەوڵە چەواشەكارییەكانیان خستبوو گەڕ بۆ شڵەژاندن و ئاڵوزَكردنی بارودۆخی سیاسی و دروستكردنی قەیران لە هەرێمی كوردستان و تووشی شكست زۆری لە نێو لایەنگرانی خۆیان و خەڵكی كوردستان بوونەوە و روویان رەش بوو

 ئاواتە خوازبووین كە میدیاكانی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت گۆڕان بە سیاسەتەهەڵەكانی راگەیاندنی خۆیاندا بچنەوە و كە لای زۆر بەی خەڵكی كوردستان، بە میدیای چەواشەكار و ئاژاوگێر ناسراون و نابەرپراسانە و دوور لە راستیەكان هەوڵی شێواندنی راستیەكان دەدەن.

دوای شكستە یەك لە دوای یەكەكانی ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان ئەمجارەیان هەستان بە دورستكردنی پیلان و كارێكی چەواشەكارانەتر ئەوەیش موزایدەكردن بە ناوی كوردانی رۆژئاوای و دروستكردنی كەشێكی میدیایی دوور لە راستی كە گوایە پارتی و سەرۆك بارزانی رێگرن لە هاتنی برایانی كوردی رۆژئاوای كوردستان بۆناو خاكی هەرێمی كوردستان تا لەو رێگەیەوە بەڵكو بتوانن رووییی رەشی خۆیان سپی بكەنەوە و شكستە یەك لەدوای یەكەكانیان پەردە پۆش بكەن

ئەوە سیاسیەت یا پیلانگێرییەی كە بزوتنەوەی گۆڕان پەیرەوی دەكات گەورەترین دوالیزمەو ئەوپەری ئیزدیواجییەتە لە سیاسەتدا ئەو دەمەی ئەمڕۆ خاوەنی بیرۆكەو لێدوانێك و سبەی پێچەوانەكەی بێت، لەهەمبەر هەڵوێستیان دەرهەق بە كوردی ڕۆژئاوا.

ئاخر ئەو دەمەی بەرنامە ڕێژی دەكرێت بۆ كردنەوەی سنوور بەرووی ڕۆژئاوادا، ئەمەیان پەلەیانەو هەڵپەی خۆیان ڕادەگەیەنن فرمێسكی تیمساح بۆ كوردانی ڕۆژئاوا دەڕێژن و لەوەش زیاتر هەڵوێست لە بەرانبەر پارتی دیموكراتی كوردستان وەردەگرن تا ئاستی موزایەدەو مەبەستیانە ئەوە بە خەڵكی كوردستان بڵێ كە گوایە پارتی سنووری داخستووە، ئەو دەمەش كە هەزارەها كوردی ڕۆژئاوا روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، زۆر زوو توشی شۆك دەبن، بە پەرچەكردار لەبارەیەوە دەدوێن، سیاسەتی كلاسیك هەر ئەمەیە كە ئەمان دەیكەن هەناسەی بانێك و دووهەوایە.

ئەوانەی كە چاویان بە دڵسۆزی و كوردپەروەری پارتی و بارزانی هەڵنایەت لەوە تێنگەیشتوون كە لە راستیدا جیاوازی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ ئەو لایەنانە ئەوەیە كە پارتی لە دیدێكی نەتەوەیی و ستراتیژییەوە دەڕوانێتە رۆژئاوای كوردستان، بەڵام ئەوان ئەم مەسەلەیەش لە ڕوانگایەكی حزبی و وەك پێخۆرێكی راگەیاندن دەبینن و بۆ هەڵمەتی پێشوەختەی هەڵبژاردن تەماشا دەكەن و بەكاری دێنن، دوێنێ دەیانووت، سنور داخراوەو فرمێسكی تیمساحییان بۆ كوردانی رۆژئاوا هەڵدەرشت، ئەمڕۆش هەر خۆیان دەڵێن: هاتنی ئەم هەموو ئاوارەی رۆژئاوا سەر ئێشە بۆ هەرێم دروست دەكات، ئایە ئەمە بانێك و دوو هەوا نییە؟ ئەوە هەر ئێوە نەبوون دوێنێ ملتان بەلایەكی دیكەدا.

بۆیە لە ئێستادا زۆر گرنگ و زەورەتێكی مێژووییە كە لە جیاتی ئەوەی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن سیاسەتی چەواشەكارانە لە رێگە میدیاكانیانە بەكار بێنن، ئەوەی هەوڵی یەكریزی و ماڵی كورد بدەن و ئامانجەكانیان بۆ گەیاندنی دەنگی كورد بۆ جیهان بدەن.

 زۆر گرنگە كورد وەك نەتەوە یەكدەنگ بێت، ئەو دیمەنانەی‌ رۆژئاوا پەیامی‌ زۆر گرنگن لە زۆر قۆناغ دووبارەش بۆتەوە بەڵام سوودمان لێی‌ نەبینیوە، كە ئەگەر یەكگرتوو بین بەهێز دەبین، ئەگەر حزبایەتیمان وەك نیفاق و درۆ كرد ئەوا پێویستە لەمەودوا دەست لەسەر برینەكان دابنرێ‌ و كەس لەمەودوا نەتوانێ‌ بۆ بەرژەوەندییە سیاسی‌ و حزبییەكانی‌ خۆی‌ پرسی‌ كورد وەپاش بخات.

 پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆك بارزانی هەمیشە لە سەر سیاسەتی راست دروست وحەكیمانەی خۆی بۆ پشتگیری ڕۆڵەكانی گەلی كورستان بەردەوام چ لە روِژئاوا و چ لە بەشەكانی تر بەردەوام دەبێت و خۆی بە پشتیوان و غەمخۆری نەتەوەكەمان دەزانێت و هیچ كات درێغی ناكات و هەموو هەوڵەكانیشی دەخانە گەڕ بۆ هاوكاریكردنی برایانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان .

پێوستە گۆڕان و ئۆپۆزسیۆنیش بە سیاستە چەواشەكارییەكانی خۆیاندا لە بواری میدیایی بچنەوە چونكە خەڵكی كوردستان بە چاویی خۆیان هەموو راستییەكان دبینن و چیتر ناكەوێتە ژێر كاریگەری هاوهوشی میدیا ناراست و ئاژەوەگێرەكانیانەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار