٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئاكەپە و هەڵبژاردنە هەرێمییەكان

سەرچاوە: KDP.info

حەسەن جەلال گووزەل

سەرۆك وەزیری توركیا و سەرۆكی گشتی ئاكەپە رەجەب تەییب ئەردوغان لە كۆبوونەوەی سەرۆك شارەوانییەكانی پارتی داد و گەشە پێداندا گوتارێكی پێشكەش كرد و بەم گوتارەی خۆی سەرەڕای رازی كردنی رای گشتی هاوكات بە شێوەیەكی ناراستەوخۆ فەرمانی دەستبەكار كردن بۆ هەڵبژاردنە هەرێمییەكانیدا. كاتێك كە سەیری ناوەڕۆكی گوتارەكە دەكەین ئەوا هەست بە هەیەجان و شادی سەرۆك وەزیر دەكەین كە خۆی وەكو خۆشتەویستی خەڵك لە قەڵەم داوە.

ئەردوغان و ئاكەپە سەرۆك و پارتییەكن كە بە شێك یا باڵێكن لە چناری سەلجووقی و عوسمانییەكان. ئاكەپە وەكو باڵێك لە چناری سەلجووقی و عوسمانییەكان كە رەگ و ریشەی زۆر قووڵ و بەهێزی هەیە، باوەشی خۆی بۆ هەر هەمووی جیهان كردووەتەوە. ئاكەپە وەكو بزاف و وەكو پارتییەكی سیاسی لە 14ی تەباخی ساڵی 2001 وەكو نوێنەری دۆزێكی زۆر مێژوویی لە گۆڕەپانی سیاسی توركیادا دەركەوتووە.

ئەم پارتە خاوەن چەندین هەدەفی درێژخایەنە بۆ توركیا، بۆ نموونە ستراتیژیەتێكی زۆر سەیری هەیە و باسی هەدەفەكانی خۆی دەكات و دەڵێت هەدەفمان ساڵی 2023 یە و مەبەستی ئاكەپە لە دەستنیشان كردنی ساڵی 2023 وەكو هەدەفێك گەیاندنی كۆماری توركیا بۆ 100 ساڵییە و باسی ساڵی 2053 دەكات و ئارمانجی لەم ساڵە وەبیر هێنانەوەی 600 ساڵە فەتحی ئەستەنبۆڵە. هاوكات باسی ساڵی 2071یش دەكات و ئەمەیش بۆ وەبیر هێنانەوەی 1000 ساڵەی شەڕی مەڵازگردە كە لەم شەڕەدا سەلجووقییەكان لە دژی ساسانییەكاندا توانیویانە سەركەوتنێكی یەكجار گەورە بە دەستەوە بهێنن. دەستنیشان كردنی ئەم جۆرە مێژوویانە نیشانەی ئەوەیە كە پرسپەكتیڤ یا نەخشەرێگای ئاكەپە نەخشەرێگایەكی كۆرتخایەن نییە بەڵكو ئاكەپە حەسابی بۆ شەست ساڵی داهاتوویش كردووە.

ئەردوغان و ئاكەپە سەرۆك و پارتییەكن كە بە شێك یا باڵێكن لە چناری سەلجووقی و عوسمانییەكان. ئاكەپە وەكو باڵێك لە چناری سەلجووقی و عوسمانییەكان كە رەگ و ریشەی زۆر قووڵ و بەهێزی هەیە

بێگۆما ئەردوغان لە گوتارەكەی خۆیدا وەكو دیموكراتێكی موحافێزەكار بە باس كردن لە ئاڵپەرسەلان توركێش، فاتێح و ئاتاتورك باسی ئەو بیروڕایانەی كرد كە لە لایەن خەڵكەوە زۆر پێشوازییان لێوە دەكرێت هەر بۆیە ئەو گوتارەی ئەردوغان بە دڵی هەر كەس و هەر پێكهاتەیەكی سیاسی توركیا بوو.

بە هۆی ئەم پلان و ستراتیژیانەی ئاكەپەیەوە رەنگە ئەم پارتە لە هەڵبژاردنە هەرێمییەكانی ساڵی 2014دا بتوانێت زیاتر لە سەدا پەنجای دەنگەكان بە دەستەوە بهێنێت. بێگۆمان چەند مەرجیش هەیە كە ئەگەر ئاكەپە بتوانێت ئەو مەرجانە جێبەجێ بكات ئەوا بە دەستەوە هێنانی زیاتر لە سەدا 50ی دەنگەكانی بۆ خۆی مسۆگەر كردووە بەڵام ئەگەر ئەم مەرجانە جێبەجێ نەكات ئەوا رەنگە رێژەی دەنگەكانی بۆ خوارەوەی سەدا 40یش دابەزێت.

یەك: مەسەلەی رووداوەكانی پاركی گەزی: هەر چەند بە هۆی ئەم رووداوانەوە ئاكەپە و ئەردوغان بوون بە هەدەفی رەخنەی توند بەڵام ئەمرۆ هەر كەس دەزانێت كە ئەو رووداوانە لە ژێر سەری نەیارانی توركیا و بەشێك لە جەهەپەدا بووە و بە هۆی هەڵوێستی ئاكەپە لە بەرامبەر رووداوەكاندا، ئاكەپە توانی تۆزێكی دیكە لە لای خەڵكدا پێگەی خۆی بەهێزتر بكات.

دوو: قۆناخی چارەسەری: پرسی كورد وەكو یەكێك لە پرسە هەرە گرنگەكانی توركیا بە ساڵانێك هۆكارێكی سەرەكە بووە بۆ رژاندنی خوێنی هاووڵاتییانی توركیا. بۆیە سەرۆكی ئاكەپە و سەرۆك وەزیری توركیا بە رەچاو كردنی چەندین ریسك و مەترسی زۆر گەورە دەستی بە هەوڵدان بۆ چارەسەر كردنی ئەم پرسە كردووە و سەرۆكی پەكەكە عەبدوڵڵا ئوجەلانیشی كرد وەكو فاكتەرێكی زۆر گرنگی سیاسی توركیا ئەمەیش بووە بە هۆكاری ئەوەی كە ئاكەپە بتوانێت لە نێو دەنگدەرە كوردەكاندا جێگایەكی باش بۆ خۆی بە دەستەوە بهێنێت.

چارەسەری پرسی كورد وەكو یەكێك لە پرسە هەرە گرنگەكانی توركیا بە ساڵانێك هۆكارێكی سەرەكە بووە بۆ رژاندنی خوێنی هاووڵاتییانی توركیا

سێ: پاكێجی دیموكراتیزە كردن: ئەگەر ئاكەپە بتوانێت لە مانگی ئەیلوولدا پاكێجی دیموكراتیزاسیونی توركیا پێشكەش بكات ئەوا هەم رای گشتی توركیای لە خۆی رازی كردووە هەم سەرنجی رای گشتی جیهانی بۆ لای خۆی راكێشاوە و بەمجۆرە پلانگێڕیەكەی كۆتایی مانگەی ئەیلوولیش پووچەڵ دەكاتەوە.

چوار: پلانگێڕی ئەیلوول: وا دیارە هەندێك لە ئوپوزسیون و بەرهەڵەستكارانی حكوومەتی توركیا دەستیان بە ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی خۆپێشاندان لە مانگی ئەیلوولدا كردووە. بۆیە پێویستە ئاكەپە زۆر ئاگاداری ئەم رووداوانە بێت و لە بەكار هینانی هەر جۆرە توندوتیژییەك لە دژی خۆپیشاندەرەكان خۆی بە دوور بگرێت، چوونكە بەكار هێنانی توندوتیژی دەبێتە هۆكاری دابەزینی ئاستی دەنگەكانی ئاكەپە.

 

سەرچاوە. سەباح

 

هەواڵی پەیوەندیدار