فرمێسكه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك

كه‌ریم قادر
ئه‌گه‌ر له واتاكه‌ی بگه‌ین و به ئینساف لێی بڕواندرێ، ئه‌و فرمێسكانه‌ی سه‌رۆك بارزانی له رێوره‌سمی 30 ساڵه‌ی جینۆسایدكردنی هه‌شت هه‌زار بارزانی رشتنی، فرمێسكی سه‌رۆك بوو بۆ هه‌موو شه‌هید و قوربانیانی كوردستان، كه بۆ رزگاری كوردستان گیانیان به‌خشیووه، نه‌ك ناوچه‌یه‌ك یا ده‌ڤه‌رێكی دیاریكراو، بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه بكرێته‌وه، كه ئه‌و شه‌هیدانه خه‌ڵكی كێنده‌رێن یا له كێنده‌رێ خوێنیان رژاوه، واته فرمێسكه‌كانی سه‌رۆك، بێ جیاكاری فرمێسكی نه‌ته‌وه‌یه‌كه بۆ قوربانییه‌كانی كه به خوێنی خۆیان له پێناو رزگاری نیشتمان هاتوونه‌ته مه‌یدان.
به سوود وه‌رگرتن له‌و كه‌شه سه‌قامگیر و دیموكراسی و سنگفره‌وانییه‌ی له كوردستان هه‌یه و ره‌خساوه، هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن به ناوی "میدیای سه‌ربه‌خۆ" رۆژانه له هێرش و په‌لاماره‌كانیان دژی سه‌رۆك بارزانی به‌رده‌وامن، كه ره‌نگه به‌شێكی ئه‌و دژایه‌تیه په‌یوه‌ندی به مه‌به‌ستی پشت دامه‌زراندنی ئه‌و كه‌ناڵانه خۆیانه‌وه هه‌بێت، به‌شێكی دیكه‌شیان تێنه‌گه‌یشتنه له هه‌لومه‌رج و رۆڵ و ئه‌رك و فرمێسكی سه‌رۆك.
چونكه سه‌رۆك بارزانی هه‌میشه له بۆنه و مه‌حافیله‌كانی نێوده‌وڵه‌تیدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه برینی ئه‌نفال برینێكی قوڵه و به ئاسانی ساڕ‌ێژ نابێت، كه‌واته برینی ئه‌نفالكراوان لای سه‌رۆك بارزانی برینێكی ساڕێژنه‌كراوی جه‌سته‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده. هه‌ر له‌م روانگه‌شه‌وه سه‌رۆك بارزانی وه‌ك چۆن ئاماده‌ی رێوره‌سمی هێنانه‌وه‌ی رووفاتی ئه‌نفالكراوانی بادینان و دۆڵی بالیسان و بارزان بووه، به هه‌مان تێڕوانین و برینه‌وه ئاماده‌ی هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوه‌كانی گه‌رمیانیش بووه و به شانی خۆی رووفاته‌كانی هه‌ڵگرتووه بێئه‌وه‌ی بزانی ئه‌و روفاته‌ی هه‌ڵیگرتووه ناوی چییه؟ پیاوه، منداڵه یا ئافره‌ته؟ به‌ڵام ده‌ڵێ: هه‌ستم ده‌كرد كه ئه‌وه رووفاتی برامه، خوشكمه یا كوڕمه.
هه‌ر بۆیه سه‌رۆك بارزانی له بیرئانینی ئه‌نفالی بادینان وه‌ك پێشبینی كردن بۆ ئه‌و جۆره راگه‌یاندنه گوتی: دوژمنی گه‌لی كوردستان فه‌رق و جودایی نه‌كرد هه‌ر له زاخۆ هه‌تا خانه‌قین، ده‌ستی به هه‌ر كێیه‌ك گه‌یشت شه‌هیدی كرد، ئه‌نفالی كرد، كیمیابارانی كرد، پێویسته ئه‌وه بۆ ئێمه وه‌كو كورد ده‌رسێك بێت ، ئه‌گه‌ر كه‌سێك به شێوه‌یه‌كی دی بیر بكا‌ته‌وه، حه‌قه ئه‌وه به بیر خۆی بهێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش فه‌رق و جوداهیێ بێخینه نێوان خۆمان، دوژمن له له‌ناوبردنماندا فه‌رق و جوداهیێ نه‌خستۆته به‌ینمان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستی تێڕوانینی دوژمن بێت به‌رامبه‌ر هه‌موو كورد بێ جیاوازی، چ پێویست ده‌كات ئاوێنه به زاری تاقانه‌یه‌كی ئه‌نفال خۆی له مه‌سه‌له‌یه‌ك بدات، كه نه تێیگه‌یشتووه، نه تێشی ده‌گات؟ یا ئاوێنه بۆ چ مه‌به‌ستێك ئه‌نفالكراوانی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه پۆڵین ده‌كات؟ ئایا ئه‌مه‌ش ئازادی راگه‌یاندنه یا ئه‌وه په‌یوه‌ندی به‌و مه‌یله ناوچه‌گه‌رییه‌وه هه‌یه، كه ئاوێنه له‌سه‌ری ده‌ڕوات و بۆی ته‌رك ناكرێ؟




