16 ئابی 1946 رۆژێكی پرشكۆ وشانازییە لە مێژوویی گەلی كوردستان دا

رێبوار حەمەلاو شوانی
لای هەموان ئاشكرایە كە ساڵی 1946 لەدوای كۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی دووەم وشكستهێنانی بەرەی نازی و فاشیزم، بۆ هۆی ڕزگاركردنی بەشێك لە كوردستان، هەلێكی گونجاو بۆ گەلەكەمان ڕەخساو توانی بە سەرۆكایەتی شەهیدی پێشەوا قازی محەمەد و هەڤاڵەكانی بەپشتیوانی رابەری نەتەویمان مستەفا بارزانی نەمر كۆماری كوردستان لە مهاباد دامەزرێنێ،. ئالەم ساتەتدا بیرۆكەی دامەزراندنی پارتی بەدەستپێشخەری و سەرۆكایەتی سەركردەی بزاڤی نەتەوەیی كورد و رابەری شۆڕشە مەزنەكەی، بارزانی نەمر، لە (16) ی ئابی (1946) دامەزرا .
پارتی دیموكراتی كوردستان لە ماوەی 67 ساڵ تەمەنی چ لە ئێستادا و لە رابردووشدا هەمیشە هەوڵ و ئامانجی یەكخستنی ماڵی كورد و بە دەستهێنان و بەدیهێنانی خەون وئاواتەكانی گەلی كوردستان بووە و لەو پێناوەشدا قوربانی زۆر داوە و هیچ كات بیری لە حزبایەتی تەسك نەكردۆتەوە و شكور بۆ خودا و هیمەتی سەرۆك بارزانی و ئیرادەی گەلی كوردستان توانیوێتی رۆژ بەرۆژ هەنگاویی باش بەرەو پێشەوە بنێت و گەڵی كورستان بە هەر چوار بەشەكەی ترییەوە لە یەكتر نزیك بكاتەوە.
یەكێك لە گرنگترین ئەو دەستكەوتانەی كە ئەمڕۆ دبێت شانازی پێوە بكەین بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی كە لە ئەنجامی خەبات و تێكۆشانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی و پارت و لایەنەكانی تری كوردستانە بەدەستهاتووە.
پارتی دیموكراتی كوردستان، لە ماوەی 67 ساڵی تەمەنیدا وەكو هێزێكی نەتەوەیی و سیاسی و جەماوەری لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، چەندین دەستكەوتی مێژوویی بۆ خۆی و نەتەوەكەی تۆمار كردوە، ڕۆلێكی كاریگەری لە مێژووی عێراق و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی گێڕاوە.
خاڵێكی گرنگ و گەورەی مێژووی پارتی ئەوەیە، لە پێناو گەیشتن بەم دەستكەوتانەش تووشی چەندین كێشە و گرفت بووەتەوە، بەڵام تا سەركەوتن كۆڵی نەداوە لە پەراوێزی 67 ساڵی تەمەنیدا ئێستا لە هەموو كات پێویستترە كادیر و ئەندام و لایەنگران و هەوادارانی ئەو پارتە بە ئەزموونەكانی ئەو مێژووەدا بچنەوە، تا لە لایەك ئەو ڕابردووە پڕ شكۆ و خەباتە بە زیندوویی بهێلنەوە و بۆ هەمیشە لە بیرەوەری نەوەكانی ئایندەدا بمێنێتەوە. لە لایەكی ترەوە لە پشت سەرۆكەكەیانەوە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستانیش بەرەو ئایندەیەكی گەش و ڕووناك و بەرەو سەربەخۆیی هەنگاو بنێن .
رۆژی 16ی ئاب، رۆژێكی شكۆمەندە بوًپارتی دیموكراتی كوردستان و و گەلی كوردستان بە گشتی، پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە سەرۆكایەتی سەركردەی بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەكەمان بارزانی مستەفا نەمر دامەزرا، پێدەنێت بۆ قۆناغێكی نوێی خەباتی بێ وچان و بەردەوامی پڕ لەدەستكەوت سەروەری لەسەر رێگای ماف و خواستی نەتەوەیی و نیشتیمانی دیموكراتیەكانی چ لەسەر ئاستی گەلی كوردستان و چ لەسەر ئاستی عێراق .
یادی 16 ی ئاب، 67 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان یادی رەوتێكی مێژووی سەربەرزانەی گەلێكە كە بەردەوام تووشی زوڵم و ستەم و پیلانگێری دوژمنانی بۆتەوە، یادی دروستكردنی پارتێكە كە ئامانجیەتی مرۆڤی ئەم ووڵاتە كوردستان بە سەربەستی و ئازادی بژیت.
لەدایكبوونی پارتی لەهەلومەرجێكی دژوار و رۆژگارێكی سەخت دابوو، بەڵام سەرەرای كۆسپ و تەگەرەكان توانی لەماوەی ئەم 67 ساڵەی خەباتی وتێكۆشانی خۆیدا، كۆمەڵێك دەسكەوت و سەروەری بۆ گەلی كوردستان تۆمار بكات. پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا بە ئەمڕۆ لە پێناو گۆڕانكاری سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی لەژیانی كۆمەڵگای كوردستاندا هەوڵ و كۆششی بەردەوامی داوە، بۆیە هەر دەم پارێزەری بەرژەوەندییەكانی سەرجەم چین و توێژەكانی گەلی كوردستان بووە و دەمێنێتەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان لەماوەی ئەو كاروانە خەباتە دوورو درێژەیدا هەر وەك چۆن پارێزگاری لەدەستكەوتەكان كردووە وانە و پەندی زرۆیشی لە قۆناغە جیاجیكانی خەباتیدا وەرگرتووە و چاوخشاندنەوەی بەبەرنامەكانی كردۆتەوە بۆ ئەوەی هەڵە و كەموكورتیەكان راست بكاتەوە و خاڵە ئەرێنیەكانی بەهێزتر بكات و دەسكەوتی زیاتر لەبەرەژەوەندی گەل بەدەست بهێنێت، پاراستن و پارێزگاری لەدەسكەوتی پەرلەمان و حكومەتی هەرێم و ئەزموونی دیموكراتیانەی گەلەكەمان و بەدەستهێنانەوەی مافەكانی دیكەی لەسەروشیانەوە جێبەجێ بوونی ماددەی 140 لەدەستوری عێراق فیدراڵ .
رێبازی تێكۆشانی بە كردەوەی خەڵك و سەركردایەتی كوردستانە لە پێناوی ماف و ئازادییەكانی خەڵك و جەماوەری كوردستان. ئەمڕۆش دوای تێپەڕبوونی 67 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا پارتی دیموكراتی كوردستان بە پشت بەستن بە رێبازی بارزانی پارتێكی بەهێزی سەر گۆڕپانی بزافی رزگاریخوازی كوردەو بەسەر چەندین نوچدان وكارەسات و گەلە كۆمەكی نێودەوڵەتیو ئیقلیمی و كارەساتی مەزندا زاڵبووە هەرمانا و هێزی مەعنەوی ئەو رێبازەش بوو كەلەكاتی ئاوارەبوونی بارزانی نەمر لە یەكێتـی سۆڤییەتی جاران پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵ نەوەشایەوەو هەربەحیكمەتی بارزانی بوو كە پارتەكە توانی پێشبكەوێت و لە گۆرەپانی سیاسی عێراقدا پێگەی خۆی بدۆزێتەوە، دامەزراندنی ئەو پارتە لە ساڵی 1946دا كوردی لە نائومێدی ئەو شكستانە رزگار كرد كە بەسەر شۆڕش و راپەڕین و چالاكیی سیاسی پارتەكانی پێشووتری كوردا هاتبوو.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی تەمەنی درێژ و خەبات و تێكۆشانی بێوچانی پڕ سەروەریدا بۆ بە دەستهێنانی مافە نەتەەییەكانی گەلی كوردستان، هەزاران شەهیدی لە پێشمەرگە گیان لەسەردەستەكانی لە ڕێگەی مافە رەواكانی گەلەكەمان بەخشیوە، كە بەرهەمەكەی ئازادی ژیانی ئێستا و پەرلەمان و سەرۆكایەتی هەرێم و حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەروەری یاسایە، كە تائێستاش پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی زیاتر بۆ پێشخستنی دەدات.




