پتر لە 10 جەنگی خوێناوی لە مێژوودا
1
جەنگەكانی ناپلیۆن
شۆڕشی فەرەنسا لە ماوەی نێوان ساڵی 1789 تا 1799 بوو كە بەناوبانگترین ماوەی شەڕو ئاژاوە بوو لە فەرەنسا و لە ئەوروپا، پاش ڕووخانی رژێمی پاشایەتی ناپلیۆن بۆناپرت ساڵی 1799 بوو بە یەكەمین كونسولأ و ساڵی 1804 خۆی بە ئیمپراتۆر ناوزەد كرد. ئەوروپایش هەستی كرد ڕوو بە ڕووی مەترسییەك بووەتەوە بەرەو ڕووی دێت و مەبەستی ئەوەیە رژێمی پاشایەتی بڕووخێنێت پاش ئەوەی ئەو كارە لە فەرەنسا ڕووی دا، بۆیە هەر هەموو وڵاتەكان هاوپەیمانییان دژ بە ناپلیۆن پێكهێنا، بەڵام ئیسپانیا و ڕۆمانیا بە پێچەوانەی ئینگلتەرەوە خۆیان زۆر ڕانەگرت. ئەوەبوو ئینگلتەرە لە 18ی حوزەیرانی ساڵی 1815 لە شەڕی واترلۆ شكستی بە ناپلیۆن هێنا، پاش كۆتایی هاتنی شەڕەكە ژمارەی كوژراوەكان گەیشتە دوو ملیۆن و نیو سەربازی ئەوروپا و یەك ملیۆن خەڵكی سڤیل.
2
شەڕی ناوخۆی ڕووسیا
رووسیا لە شەڕی دژ بە ناپلیۆندا خەڵكێكی زۆری لێ كوژرا، بەڵام ناشێت ئەو ژمارانە بەوە بەراورد بكرێن كە لە شەڕی ناوخۆی رووسیادا رووی دا، ئەو شەڕەی ناوخۆی رووسیا بریتی بوو لە كۆمەڵێك شەڕی یەك لە دوای یەك كە لەئاكامدا شۆڕشی رووسیای لێ كەوتەوە و كارێكی وای كرد بەلشەفییەكانی بتوانن قەیسەرو سەرجەم ئەندامانی خانەوادەكەی لەسێدارە بدەن. لە كۆتایی شەڕەكەدا ژمارەی كوژراوان گەیشتە 20 ملیۆن كەس، لەوانە 15 ملیۆنیان بە هۆی شەڕەكەوە مردن، نیو ملیۆن سەربازیش بە هۆی شەڕەوە كوژران و پتر لە 250 هەزار كەسیش بەتۆمەتی دوژمنانی شۆڕش لەسێدارە دران.
3
یاخیبووی موسوڵمانان
یاخیبوونی موسوڵمانان شەڕێكی ئایینی بوو لە چین لە سەدەی نۆزدەدا ڕووی دا. هەروەها بە شۆڕشی دۆنگان و شەڕی كەمە نەتەوایەتییەكانیش ناو دەبرێت، ئەو شەڕە بە هۆی دەست پێ كردنی چەندین ڕاپەڕینەوە دەستی پێ كرد كە مەبەستیان دامەزراندنی میرنشینێكی ئیسلامی بوو لە چین، كە ئاكام سەری نەگرت و بوو بە هۆی مردنی ژمارەیەكی زۆر لە موسەڵمانان. ژمارەی كوژراوەكانی ئەو یاخیگەرییەیش بە 12 ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێت. لەو شەڕەدا شاری هۆی 91%ی كۆی دانیشتووانی لەدەست دا، ئەوەیش وای كرد زۆر لە موسوڵمانەكان لەو وڵاتە هەڵبێن و پەنا بەر ڕووسیا ببەن.
4
داگیركارییەكانی تەیموور
تەیموور بە واتای ئاسن دێت، ئەم ناوە ناوی سەركردەیەكی چینە ویستی لە سەدەی چواردەی زایینیدا ئاسیا داگیر بكات و هێزو توانای خۆی دەرببڕێت. لەو كارەیشدا سەركەوت و توانی ئیمپراتۆریەتی مەغوولی لە هندستان دامەزرێنێت كە تا نیوەی سەدەی هەژدەیەم بەردەوام بوو. ئەو شەڕانەی بە درێژایی ژیانی كردبوونی بوونە هۆی كوژرانی 15 ملیۆن كەس.
5
یەكەمین جەنگی جیهانی
لە 28ی حوزەیرنی ساڵی 1914دا سەربازێكی یۆگۆسلاڤی بە ناوی جافریلۆ پرینسیپ بە دەستی سەربازێكی نەمسایی بە ناوی فرانز فردیناند تیرۆ كرا ئەمەیش بوو بە هۆی هەڵگیرسانی یەكەمین جەنگی جیهانی و لەو شەڕەدا هێزەكانی جیهان بەسەر دوو بەرەدا دابەش بوون، یەكەمیان بریتی بوو لە ئینگلتەرا و فەرەنسا و ئیمپراتۆریەتی رووسیا و بەلژیك و سربیا و ئیالیا و چاپۆن و یۆنان و ڕۆمانیا و پورتوگال و ئیسپانیا و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، دووەمیش بریتی بوو لە ئیمپراتۆریەتی ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریەتی نەمسا ـ مەجەر و ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و وڵاتی بۆڵگاریا. شەڕەكە لە ڕۆژی ئاگربەست ڕێكەوتی 11ی تشرینی دووەمی ساڵی 1918 كۆتایی هات كاتێك ئەڵمانیا خۆی بە دەستەوە دا. شەڕەكە بوو بە هۆی كوژرانی پتر لە 16 ملیۆن كەس.
6
یاخیبوونی تایپینگ
گەورەترین شەڕی ئایینییە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لەچین ڕووی داوە، ئەویش بە هۆی ئارەزووی بەشێكی زۆری گەلەوە بە هەمواركردنی ئایینی بۆدی و زیادكرنی هەندێك لە ڕێوڕەسمی ئایینی مەسیحی بۆ ئەو ئایینە ڕووی داوە. یاخیبوونەكە بە سەركردایەتی هۆنگ خیۆقوان بوو كە دەستەڵاتی گرتە دەست و ویستی هەموو ئایینە نائاسمانی و ئاساییەكان لەناو ببات. هەروەها ئارەزووی ئەوەیشی هەبوو شەڕ دژ بە بنەماڵەی چینگ بەرپا بكات كە ئەو كاتە فەرمانڕەوایی چینیان دەكرد، بەڵام هێزەكانی فەرەنسا و بریتانیا پشتیوانییان لە بنەماڵەی چینگ كرد و شەڕەكە ماوەی 15 سالأ درێژەی كێشاو ئاكام بە شكستی هۆنگ خیۆقوان و كوژرانی نزیكەی 20 ملیۆن كەس كۆتایی پێ هات.
7
دەست بەسەرداگرتنی بنەماڵەی مینگ
لە ساڵی 1616دا نورچاسی سەكردەی مەنشۆریا دەستی بە كۆنترۆڵ كردنی خێلأ و هۆزەكانی مەنشۆریا كرد لە چین. ساڵی 1618 داوای لە بنەماڵەی مینگ كرد سەرانەی پێ بدەن بەڵام ئەوان ئەو داوایەیان ڕەت كردەوەو لەگەڵی بەشەڕ هاتن. شەڕەكە ساڵانێكی دوورو درێژی خایاندو لە ئاكامدا شكستیان هێنا، بەڵام فەرمانڕەوایی بنەماڵەی مەنشۆریا زۆ درێژەی نەكێشا، ئەوەبوو لە ساڵی 1912دا كۆماری چین سەری هەڵدا. ژمارەی كوژراوانی ئەو شەڕە بە 25 ملیۆن كەس مەزەندە دەكرێت.
8
یاخیبوونی ئان شی
یاخیبوونی ئان شی بۆ ماوەیەكی درێژ بەردەوام بوو فەرمانڕەوایی سێ ئیمپراتۆری بنەماڵەی (تانگ)ی بە خۆوە بینی لەچین. یاخیبوونەكە لە ساڵی 755 دەستی پێ كردو لە 763 كۆتایی هات، دەڵێن ئەم یاخیبوونە بۆ ماوەیەكی درێژ ڕانەوەستا و بوو بە هۆی مردنی 36 ملیۆن كەس و وای كرد فەرانڕەوایی ئیمپراتۆری چین هیچ بایەخێكی ئەوتۆی نەبێت و تەنیا پلەو پایەیەكی شەرەفی بێت.
9
داگیركاریەكانی مەغوولەكان
بنەماڵە فەرمانڕەواكانی چین بە زەبری هێز فەرمانڕەوایی ناوچەیەكی فرەوانیان دەكرد، بەڵام ئەوە لەگەلأ ئیپمراتۆریەتی مەغوولیدا بەراورد ناكرێت كەدەڵێن گەورەترین ئیمپراتۆریەت بووە لە مێژووی ئادەمیزاددا، چونكە مەغوولەكان 20%ی ڕووپێوی گۆی زەمینیان كۆنترۆلأ كردبوو، ئیمپراتۆریش ژمارەیەكی زۆر فەرمانڕەوای بەهێزی هەبوو، ئەوانەی ساڵانە ناوچەی زۆریان لە جیهان داگیردەكرد كە بە هۆیەوە پتر لە 45 ملیۆ كەس گیانیان لەدەست دا بە هۆی دڕندەیی لە ڕادەبەدەریان و وێران كردنی ژمارەیەك زۆر لەو شارانەی داگیریان دەكرد بێ ئەوەی داوای خۆبەدەستەوەدانیش لە دانیشتووانی ئەو شارانە بكەن.
10
دووەمین جەنگی جیهانی
بەناوبانگترین جەنگە لە مێژووی ئادەمیزاددا كە هەموومان وردەكارییەكانی دەزانین، لە ساڵی 1939دا دەستی پێ كردو لە ساڵی 1945دا بە شكست هێنانی هتلەرو سوپاكەی كۆتایی هات و تێكڕی ژمارەی قوربانیان لە ماوەی جەنگەكەدا گەیشتە 56 ملیۆن كەس و كەسانی دیكەیش هەبوون بە هۆی برینداربوونیانەوە پاش جەنگ گیانیان لەدەست دا، بۆیە ژمارەی قوربانییەكانی ئەو جەنگە لە خەڵكی سڤیل و هێزەكنی سوپا گەیشتە 60 ملیۆن كەس.




