٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بۆچی ئەنكەرا و تاران گرنگی تایبەت بە نێچیرڤان بارزانی دەدەن؟

سەرچاوە: KDP.info

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەم وەكو كەسایەتیەكی ئیداری لە هەرێمی كوردستان و هەم وەكو جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كە بە هێزترین حزبی ئەو هەرێمەیە، جێگای سەرنجە و قورسایی تایبەتی هەیە لەسەر ئاستی ئیقلیمی و نێو دەوڵەتی، بەتایبەت لەلایەن ئێران و توركیا كە پەیوەستن بە هەرێمی كوردستانەوە. فاكتەرەكانیش دەگەڕێتەوە بۆ سەركەوتنی لە سیاسەتی نێو دەوڵەتی و ئابوری هەرێم و كاریگەری بەسەر لایەن و حزب و گروپە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستان و كوردانی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی.

سەركەوتنی لە دۆسەی نەوت و دروستكردنی رۆحی ئابوری هەرێم

نێچیرڤان بارزانی لە ماوەی (10) ساڵی كاركردنی لە دۆسیەی نەوت، توانیویەتی لە رێگەی دۆزینەوەی یەدەگی نەوتی هەرێمی كوردستان بە رێگەی كۆمپانیا بیانیەكان و راكێشانی سەرنجیان بۆ كوردستان، لە ریزبەندی یەدەگی نەوتی جیهانی یەدەگی نەوتی هەرێم بگەیەنێتە پلەی (6) و ئەم یەدەگەش جگە لە ناوچە كێشە لەسەرەكان بە بڕی (45) بلیۆن بەرمیل نەوت و (100تا200) ترلیۆن سێگۆشەی غاز دەخەملێنرێت. بەمەش سەرمایەی بنەڕەتی ئابوری هەرێمی كوردستان خۆی لە سەدان ملیار دۆلار دەدات و سیاسەتی نەوتی هەرێم پشگیریەكی مەزنی بۆ ئابوریەكی بەهێز و زەبەلاح لە راكێشانی سەرنجی دەولی بۆ هەرێم دروست كردوە.

لە ساڵی (2003)وە تا ئێستا واژوو لەگەڵ (45)كۆمپانیای نەوتی جیهانی كردوە و لە وانەش (24)كۆمپانیا ئەوروپی و رۆژئاواین و هەریەك لە وڵاتانی ئەمریكا و روسیا و فەرەنسا و توركیا و بەریتانی تێدایە، ئەم وڵاتانەش لەگەڵ ئەوەی لە سیاسەتە نێو دەوڵەتیەكان نەیاری یەكترن، بەڵام لە بازاری نەوتی كوردستان هاو پیشە و هاوكارن. واتە كۆمپانیا جیهانیەكان لە هەرێمی كوردستان بە ئاشتی دەژین.

دواتر كەناڵی گەیاندنی نەوتی هەرێم بۆ جیهانی دەرەوە كە خاڵی سەرەكی بوو بۆ خۆماڵی كردنی نەوتی هەرێم لەسەر دەستی نێچیرڤان بارزانی خرایە بواری جێ بەجێكردنەوە. كەناڵی گواستنەوەی نەوت لە هەرێمەوە بۆ بەندەری جیهان لە توركیا لە قۆناغی كۆتایدایە كە درێژیەكەی (20) ئینجە و لە لایەن كۆمپانیای (جینیل ئەیترجی) ئەنجام دەدرێت كە كۆمپانیایەكی هاوبەشی توركی و بەریتانیە و لەم كەناڵەوە دەتوانرێت نەوتی هەرێم بگەیەنرێتە بازارەكانی جیهان.

ئەو كەناڵەش پڕۆژەی ستراتیجی هەرێم و خۆماڵی كردنی نەوتی هەرێم بوو، چونكە نێچیرڤان بارزانی لە مانگی (3)ی ئەم ساڵ پشت بەستوو بەم كەناڵە لە كۆبونەوەی لەگەڵ (ئەنجێلا مێركل)ی راوێژكاری ئەڵمانیا توانی باوڕ بە ئەوڕوپا بێنێت هەرێمی كوردستان توانای دابینكردنی سوتەمەنی ئەوڕوپای هەیە و لەو چوارچێوەیەشدا كاروانی یەكەمی نەوتی هەرێمی فرۆشتە ئەو وڵاتە.

ئەم هەنگاوەش سەرەتایەكی مێژوویی و زێڕینی هەرێمی كوردستان بوو لە رووی سیاسی و ئابوری دەولی، چونكە توانی نەوتی هەرێم بخاتە پێشبركێی كۆمپانیا جیهانیەكانی نەوت و پێشبینی دەكرێت تا ساڵی 2019 هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی ئەم كەناڵە لە رۆژێكدا لە (200) هەزارەوە بەرزبێتەوە بۆ (3) ملیۆن بەرمیل.

لە هەمان كات توانیویەتی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەگەڵ توركیا بەرزبكاتەوە بۆ (20) ملیار و ئەم سیاسەتەش بكاتە بنەمایەك بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئەنكەرا بەرامبەر هەرێمی كوردستان و پشگیری ئەو وڵاتە بەدەست بێنێت لە بڕیار و كێشە سیاسیە ئیقلیمیەكان كە پەیوەستن بە كێشەی كورد و هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە پرسی كورد لە توركیا.

ئەم پڕۆژە ستراتیجیە خێرایانەی لەم ماوە كەمەی ئەنجامیداوە توانیویەتی ئابوری هەرێمی كوردستان و سیاسەتی ئابوری هەرێمە لە ژێر رۆشنایی حەكیمی و لێهاتووی بەڕیوەی ببات.

بە شێوەیەكی گشتی زۆر لە ئاژانسە جیهانیەكانیش باس لە سەركەوتنی سیاسەتی نەوتی هەرێم دەكەن، هەمووشمان دەزانین نەوت رۆحی ئابوری هەرێمی كوردستانە و ئەمەش سەركەوتویی نێچیرڤان بارزانی دەردەخات.

 

_ بونی نێچیرڤان بارزانی وەكو كارەكتەرێكی سەرەكی بڕیاڕی سیاسی هەرێم

دوای دوو ساڵ لە گرژیەكانی نێوان هەرێم و بەغدا و بەكارهێنانی فشاری سەربازی و مانۆری سوپا بەرامبەر یەكتر، بە سەردانی كردنی بۆ بەغدا و رێكەوتنە (7) خالیەكەی لەگەڵ نوری مالیكی سەرۆكوەزیرانی عێراق، توانی باوەڕ بە مالیكی بهێنێت لە 9/6/2013 بێتە هەرێمی كوردستان و پردێكی پەیوەندی لە نێوان مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم و نوری مالیكی دروست بكاتەوە، لە چوارچێوەی سیاسەتەكانیدا توانی لە كۆبونەوەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و عێراق رێككەوتن بكات لە سەر پێكهێنانی لیژنەی هاوبەشی هەردوو لایەن بۆ چارەسەری كێشەی ناوچە كێشە لەسەرەركان و پێشمەرگە و گرێبەستە نەوتیەكانی هەرێمی كوردستان، بەمەش كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كەم بویەوە و شەڕی راگەیاندنی هەردوو لای راگرت و بۆنی شەڕ و هەڕەشەكانی گۆڕی بۆ ئاشتی.

لە هەمان كات لە رێگەی زنجیرە سەردانی كردنە نهێنی و ئاشكراكانی بۆ ئێران، توانی سەرنجی ئێران رابكێشێت بۆ دووبارە هاتنەوە سەر خەت لەگەڵ هەرێمی كوردستان و لێك نزیك كردنەوەی كورد و شیعە لە رێگەی هاوكاریە سیاسیەكانی تاران، سەرئەنجام لە ئێستادا جارێكی تر ئاسۆی رووناكی كورد دروست بۆتەوە لە وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆككۆمار و چەند پۆستێكی سیادی تر كە پێشتر بەر لە هاتنی مالیكی بۆ هەولێر و نزیك بونەوەی شیعە لە كورد ئاسۆیەكی ئەوتۆ لای كورد نەمابوو بۆ وەرگرتنەوەی ئەم پۆستانە.

ئەم سەركەوتنانەی نێچیرڤان بارزانی وایكردوە سەرنجی وڵاتانی جیهانی بەگشتی و بەتایبەت وڵاتانی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان بەردەوام بە نهێنی و ئاشكرا بانگهێشتی بكەن بۆ وەرگرتنی راو سەرنج و بڕیارەكانی لە دۆسیەكان، هەروەك لە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی هەرێم و پرسی زیندانی رێبەری كوردانی باكور عەبدوڵا ئۆجەلان ئەنكەرا وەكو كەسایەتیەكی بڕیار بە هێزی ئەو هەرێمە داوای پرس و روونكردنەوە و سەرنجی هەرێمی كوردستانی لێ بكات، یان لە كاتی سوێند خواردنی روحانی سەرۆكی نوێی ئێران بە فەرمی بانگ هێشت بكرێت و دوای هەر بانگ هێشت كردنێكی بۆ ئەنكەرا لە لایەن تارانەوە داوای بینینی تایبەتی لێ دەكرێت و لەو سەردانی كردنەی ئێستاشی بۆ تاران ئەوە بە روونی بەرچاو دەكەوێت.

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار