گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن بێجگە لە چەواشەكاری وئاژاوە هیچیان پێی نەماوە
رێبوار حەمەلاو شوانی
ئۆپۆزسیۆن و گۆڕان هەموو هەوڵ و پێلانەكانیان خستۆتە گەڕ تا بە هەر رێگایەك بێت بتوانن متمانەی خەڵك بۆ بە دەستهێنانی دەنگ و گەیشتن بە كورسی دەسەڵات .هێشتا ماوەی مانگێك و چەند رۆژێكی بۆ هەڵبژاردنی خولێكی تری پەرلەمانی لە هەرێم ماوە، بەڵام هەر لە ئێستاوە تا وترس وبێ ئۆمێدی لەوەی كە چ ئەنجامێكی هەڵبژاردن لە كوردستان بە دەست دێنن وایكردووە كە رێگە تۆمەتی هەڵبەستن وچەواشەكارانە خەڵك ناچار بكەن كە دەنگ یان بۆ بدەن .هەڵبژاردن یەك لە ستوونەكانی سیستەمی دیموكراسییە و هەروەها بە پێی ئەو سیستەمە، تاكە رێگەیە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات، جگە لەم رێگەیە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات، هەموو رێگەكانی تر بە ناشەرعی دادەنرێن، ئۆپۆزسیۆن لەهەرێمی كوردستان بەهەموو شێوەیەك بیربكاتەوە تەنها وەك تاك و كۆمەڵگاو هاوڵاتیبوون بیرناكاتەوە لەپلانی سیاسی ژووری داخراوی سیاسی خۆی بۆ كۆمەڵگا دێت و كۆمەڵگا دەكاتە پەیژەی دەستكەوت و بەرتەسك و بەرژەوەندی سیاسی خۆیان هەموو شتیك لە پێناو دەسكەوتی سیاسی خۆیان دەكەن و بەچەوتی كۆمەڵگا بەلاڕێ دا دەبن و بیركردنەوەی نیشتمانی بوون و پارێزگاری لەئاسایشی نەتەوەبوون هیچ حزوریكی لەهزرو بیركردنەوەی ئۆپۆسیزیۆنی كوردیدا نییە تەنها چەواشەكردن نەبێت هیچی تریان لەبەرنامەو پلانی سیاسی نییە . لە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن و حزبی گۆڕان زیاتر بۆ بەرژەوەندییە حزبییەكانی خۆیان كۆشاون و نەیانتوانیوە بچووكترین كار بكەن بۆ ئەو كەسانەی كە دەنگیان پێدان. هەر بۆیە لە هەڵبژادنەكانی ئەمجارەدا نە ئۆپۆزسیۆن ناتوانێت
دەنگی پێوست بێت بە دەست بێنێت،چونكە تەنیا لە دروشمی زڵ و بریقەدار و تۆمەتباركردنی ئەم لایەن و ئەو كەس هیچی تریان لە هەگبە دا نییە.لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی كوردستاندا، ماوەیەكە خویان بەیەك جۆرە گوتارەوە گرتووە، كە ناوەڕۆكی میدیای هەر سێ لایەن بەیەكەوە گرێدراوە، لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن لە هەرێمی كوردستان، هەر خۆیان بەبێ ئەوەی شەرعیەتیان پێ بدرێ، خۆیان دەكەنە دەمڕاستی جەماوەرو هەر خۆشیان جەخت لەسەر ئەوە دەكەنەوە، كە ئەم جۆرە تێفكرینە ڕاو بۆچونی كۆی ڕۆشنبیران و سیاسەتمەداران و كەسایەتیە وشیارەكانی كۆمەڵگەی كوردیە. ئەگەر سەیری شەڕی راگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەتی حزبی گۆڕان بە تایبەت لە دژی پارتیو سەرۆك بارزانی بكەین، ئەوا بۆمان دیار دەبێت یان دەتوانین بزانیین كە تای هەڵبژاردن لەلای گۆڕان چەند بەرز بۆتەوە، بە جۆرێك دەستیان داەوەتە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن، درۆی شاخدار و بێ بنەما كە غەقڵ قبووڵی ناكات .وەك بڵیت هەڵبژاردنەكانی ئەمجارە كۆتایی مێژوو بێت، بۆیە بێ ئۆمێدانە و دوور لە هەر بنەمایەكی كاری ئۆپۆزسیۆن بێ شەڕمانە ئەوەی دڵی پر رق و كینەیان هەڵدەقۆلێت درێغی ناكەن لە تۆمەتباركردن و كاری چەواشەكاری بە ناوی پروپاگەندەی هەڵبژاردن و بە دەستهێنانی دەنگ و گەیشتن بە كورسی دەسەڵات، نازانن ئێستا خەڵكی كوردستان چەند هوشیارە و چیتر ناچێت .ئەم شێوازەی كە ئۆپۆزسیۆن و حزبی گۆڕان لە حكومڕانی هەرێمی كوردستان پیادەی دەكات، شێوازی نەگونجان و رەتكردنەوەی بەرامبەر، حاڵەتێكی دروستكردووە، لەبری ئەوەی ئۆپۆزسیۆن ببێتە ئەو ئۆكسجینەی دیموكراتی بكاتە سەرچاوەی ژیان و خۆشگوزەرانی، ئەوا وەك دەبینین ئەم ئۆكسجینە بۆتە سەرچاوەیەك بۆ مەترسی لەسەر دیموكراتی. ئەو ئۆپۆزسیۆنەی ئێستا لە نێو گۆڕەپانی سیاسی كوردستان هەیە، هەر لە سەرەتای دروست بوونییەوە، لە ساڵی 2009 بە دروشمی زل هاتە گۆڕەپانی سیاسی و بوونە هۆی ئەوەی زۆر كەس، خەمی ئەو دروشمانەیان بن و دەنگیان پێبدەن، بەڵام دەكرێت راشكاوانە بڵێین، ئەو هاووڵاتییانەی دەنگییان بەو ئۆپۆزسیۆنە دا، نەیاندەزانی ئۆپۆزسیۆنی ئەو كات، كە خۆی خەمخۆر و رزگاركەری خەڵك دەزانی، ئەو ئۆپۆزسیۆنەی ئێستای لێ دروست دەبێت و هەموو هەڵوێستەكانی گۆڕانی بەسەر دێت و خەمی خەڵكی لەبیر دەچێت و زیاتر گرنگی بە بەرژەوەندییە تاكە كەسییەكانیان دەدات تا بەرژەوەندییە گشتییەكان. ئەوەی لە ئێستا دا چاودێری راگەیاندنە چەواشەكارانەكەی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت حزبی گۆڕان بكات، هەست بەو راستیە دەكات كە بەو هاوش وهوشە میدیاییانەوە، هاتۆتە ئاستێكی وەها بازاڕی كە جگەلە شەڕ، قسەی بێ بنەما هیچ شتێكی تری لێ چاوەڕوان ناكرێت. هەركەسێك بەوردی سەیری تۆنی دەنگی ئەو راگەیاندنە ئیستیفزازییە بكات، بۆی دەردەكەوێت كە ئەو بزوتنەوەیە بڕیارێكی مەترسیداری داوە یان گەیشتنە دەستەڵات یان تێكدانو لە ناوبردنی كۆی دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستان. من پێموایە گۆڕان ناتوانێت چاوەرێی خولێكی تری هەڵبژاردن بكات و بۆیە هەموو هەوڵەكانیان دەخەنە گەڕ بۆ دروستكردنی ئاژاوەنانەوە و هەڵبەستینی تۆمەتی بێ بنەما هۆكارەكەش دروستبوونی وەهم و خەیاڵە لای حزبی گۆڕان، ئەوان وا تێگەیشتوون زۆرینەن، بۆیەش ئەگەر تێبینی قسەو هەڵسوكەوتەكانییان بكەین، دەبینین هەمیشە وەك زۆرینە لێدوان دەدەن، یان روونتر بەناوی هەموو خەڵكی كوردستانەوە قسە دەكەن. ئەگەر گۆڕان وا تێگەیشتووە ئەو راگەیاندنە خزمەتی دەكات، ئەوا دووچاری هەڵەیەكی مەزن بووە، بەتایبەتی ئەو دوژمنایەتییەی لەگەڵ پارتی، لەوە دەرچووە خەڵكی كوردستان نەزانن ئەوە زیاتر لە پەنجا ساڵە بۆ هەر سەردەمێك لە ژێر تایتڵێك، درێژە بەو دوژمنایەتیە دەدەن، رۆژ بەرۆژیش پارتی گەورەترو گەشاوەتر دەبێت. پێویستە گۆڕان لەو راستییە تێبگات كە ئەندام و لایەنگران و جەماوەری پارتی، هیچ كاتێك ناكەونە ژێر كاریگەری راگەیاندنی ئەوان، لەبەرئەوەی هەر رەخنەیەكی گۆڕان لە پارتی، پێشتر بارگاوی كراوە بەو دوژمنایەتیە مێژووییەی سەركردەكەیان لەگەڵ پارتی.




