قسه‌كانى "بوله‌ند ئارنج" ده‌ربڕى واقیعى توركیایه بۆ دۆخى ئێستاى كوردستان

كارزان هه‌ورامى
له‌سه‌ره‌تاى به‌ستنى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد یه‌كێك له پرسیارى ڕ‌ۆشنبیرانى كورد ئه‌وه‌بوو كه ده‌كرێت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ كورد ئه‌وه‌نده ته‌بابێت بۆ به‌ستنى كۆنگره‌یه‌ك ئه‌ى ده‌بێت كاردانه‌وه‌ى وڵاتانى دراوسێ چۆن بێت به‌رانبه‌ر هه‌نگاوێكى له‌و شێوه‌یه؟ هه‌ڵبه‌ته هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى وڵاتانى دراوسێ بۆ كۆنگره یاده‌بێت سوریا بێت، یان توركیا بێت ،یاخود ئێران، به‌ڵام شتێكى شاراوه‌نیه هه‌رئێران و سوریا به‌بارودۆخێكى تایبه‌ت تێده‌په‌ڕن بۆیه ناكرێت به دوور و نزیك خوێندنه‌وه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ئه‌و كۆنگره‌هه‌بێت له‌وه ده‌چێت له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆیان ببێته بابه‌تێكى گرنگ به‌ڵام ناتوانن به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى قسه‌ى له‌باره‌ى بكه‌ن، چونكه ئێران خه‌ریكى داڕشتنى سیاسه‌تێكى تازه‌ى ناوخۆیى و ده‌ره‌وه‌ى خۆیه‌تى دواى هه‌ڵبژاردنى ڕوحانى سوریاش له ئه‌گه‌رى مان و نه‌مانى به‌شار ئه‌سه‌د گیرى خواردووه، ئیتر بابه‌تى مان و نه‌مانى واى كردووه نه‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه وردببێته‌وه، كه‌واته ئه‌وه‌ى ئێستا ده‌مێنێته‌وه هه‌ڵوێستى توركیایه له‌و بابه‌ته ئه‌م هه‌فته‌یه جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا به‌ڕێز "بوله‌ند ئارنج" به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندنه‌وه گوتى:" نوێنه‌رایه‌تى كردنى بارزانى له كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى زۆر گرنگ بوو و ده‌بێت ئه‌و كۆنگره‌یه ببێته فاكته‌رێكى گرنگ بۆ به‌ره‌وپێش چوونى پرسى كورد له ناوچه‌كه بۆیه وه‌ك توركیا پشتیوانى و پێشوازى لێده‌كه‌ین" دواتر هه‌یه‌ریه‌كه له "یه‌شار یاكش" وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پێشوى توركیا و گۆنه‌ل تول سیاسه‌ت مه‌دارى توركیا و ئه‌حمه‌د داود ئۆغلۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به گرنگیه‌وه باسى ئه‌و كۆنگره‌یه‌یان كردووه، ده‌كرێت بپرسین قسه‌كانى "ئه‌رنج"واقیع بینى توركیایه بۆ بارودۆخى ئێستاى كورد له هه‌رچوار پاره‌ى چه‌ى كوردستان ؟ بێ گومان له وه‌ڵامدا ده‌كرێت بڵێن به‌ڵى چونكه توركیا ئێستا به شێوه‌یه‌كى جدى كارده‌كات بۆ وه‌رچه‌رخانى گۆڕینى سایسه‌تى به‌رانبه‌ر به كورد ئه‌مه‌ش له چوار چێوه‌یه‌كى ناوخۆى توركیا نه‌ماوه به‌ڵكو ئه‌م فراوان كردنه‌ى په‌یوه‌ندى له‌سه‌ر ئاستى پارچه‌كانى دیكه‌ى كوردستانیش گرتۆه‌وه، چونكه باش ده‌زانێت تاكو كێشه‌ى كورد و تورك وه‌ك خاڵێكى واز بمێنێته‌وه ئه‌وه توركیا لاواز ده‌كات، چونكه دواى داڤۆس و گرژیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئێستا گفتوگۆیه‌كى ده‌ولى ده‌كرێت كه توركیا وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى دیموكرات خۆى پێناس ده‌كات به‌ڵام ناتوانێت كێشه‌ى كورد چاره‌سه‌ر بكات وێراى ئه‌وه‌ش فراوان بوونى هه‌نگاوه‌كانى له‌و ڕوه‌وه كوردستانى ڕۆژئاواشى گرتۆه‌وه چونكه ئه‌وه شتێكى ئاشكرایه كه ئێستا په‌یه‌ده كه باڵى سه‌ربازى په‌كه‌كه‌یه له سوریا ته‌واو گوێڕایه‌ڵى فه‌رمانى سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه‌یه به‌هه‌مان شێوه‌ش سنورى توركیا و سوریا ته‌نیا 900 كیلۆمه‌تره كه به‌شێكى به ده‌ست په‌یه‌ده‌یه‌وه بۆیه ستراتیجیه‌تى توركیا ئه‌وابیرده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو له هه‌ردۆخێكدا توركیا و په‌كه‌كه بچنه بابى گرژیه‌وه دوورنیه له سنورى سوریاشه‌وه كێشه‌ى بۆ دروست نه‌بێت له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه، بۆ پشت ڕاستكردنه‌وه‌ى ئه‌م قسانه كۆبوونه‌وه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا و هاوسه‌رۆكى پارتى په‌یه‌ده ساڵح موسلم باشترین نمونه‌یه كه ته‌واو ئه‌و ڕاستیه ده‌رده‌خات ئێستا توركیا ته‌نیا خه‌مى كوردى نیه له ناو وڵاته‌كه‌ى به‌ڵكو ده‌بێت چاوه‌ڕوانى به‌رهه‌ڵستى دیكه‌ش بكات ئه‌ویش له سوریایه .
به‌هه‌مان شێوه قسه‌كانى "بوله‌ند ئارنج" جیاله‌وه‌ى ئاسۆیه‌كى ڕوونى دایه هه‌نگاوه‌كانى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كورد له‌هه‌مان كاتدا دانپانانێكى گه‌وره‌یه به‌شه‌رعیه‌تى كۆنگره له‌سه‌ر ده‌ستى سه‌رۆك بارزانى له كاتێكدا له ساڵى 2006 سه‌ركردایه‌تى AKP ڕه‌تیان كرده‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هیچ یه‌كێك له سه‌ركردایه‌تى كورد بكه‌ن، ئه‌مه جیاله‌وه‌ى توركیا ئێستا باش له‌وه گه‌یشتووه سنورى سوریاى به‌سه‌ر دا داخراوه و په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ ئیسرائیل به‌ره‌وپێش چوونى ئه‌وتۆى به‌خۆه‌نه‌دیوه، له عێراقیش هێشتا به‌سته‌ڵه‌كى نێوان مالیكى و ئه‌ردۆغان نه‌تواوه‌ته‌وه بۆیه توركیا قه‌د ئاماده نیه ده‌ستبه‌ردارى ولاتێكى گه‌وره و كاریگه‌رى وه‌ك عێراق بێت تاكه ده‌روازه‌ش له‌و ڕێگایه‌وه دروست كردنى په‌یوه‌ندیه‌كى به‌هێزه له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستى سیاسى گه‌شه‌یه‌كى باشى كردووه ئه‌و په‌یوه‌ندیه به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى ئابورى و بازرگانى و وه‌به‌رهێنان گه‌یشتۆته ئاستێكى ته‌واو باش به جۆرێك زۆرینه‌ى وه‌به‌رهێنانى توركیا له عێراق له ڕێگاى هه‌رێمى كوردستانه‌وه ده‌بێت.
دوا وێستگه‌ى قسه‌كان له‌سه‌ر كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد ئه‌وه‌یه دروست بوونى گوتارێكى هاوبه‌ش له نێوان سه‌رجه‌م هێزه سیاسیه‌كانى كورد ده‌رباره‌ى دۆزى كورد له ناوچه‌كه و سه‌رهه‌ڵدانى ئایدیایه‌كى تازه بۆ واقیعى گۆڕانكاریه‌كانى ناوچه‌كه ده‌بێت ببێته یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانى به‌رده‌م ده‌رئه‌نجامى پێ ڤاژۆى لایه‌نه‌كان، هه‌روه‌ك یاشار یاكش به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ دیراساتى كاروبارى توركیا ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر كورد هه‌لى كرانه‌وه‌ى سیاسه‌تى توركیا بقۆزێته‌وه ده‌توانێت ده‌رئه‌نجامى باش به‌ده‌ست بهێنێت چونك له ئه‌نجامى ئه‌و فشارانه‌ى له‌سه‌ر توركیا هه‌یه واده‌كات ده‌روازه‌كانى سیاسه‌تى زیاتر بكاته‌وه به‌ڕووى چاره‌سه‌ر كردنى پرسى كورده‌وه له ناوچه‌كه .
له‌سه‌ر ڕۆڵى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانیش قسه‌كانى "ئه‌رنج"ته‌واو ڕاستى ئه‌وه‌ده‌سه‌لمێت كه بارزانى خاوه‌نى پێگه‌یه‌كى جه‌ماوه‌رى و نێوده‌وڵه‌تیه ده‌كرێت گریمانه‌و هه‌ڵوێست و پێشنیاره‌كانى به بایه‌خه‌وه سه‌یر بكرێت جیا له‌وه‌ش جه‌خت كردنه‌وه‌ى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له به‌رپابوونى ئاشتى له ناوچه‌كه و گرتنه به‌رى ڕێگاى ئاشتى ته‌واو دڵخۆشى داوه‌ته ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمیانه‌ى خوازیارن پرسى كورد به شێوه‌ى ئاشتیانه چاره‌سه‌رى بۆ بدۆزرێته‌وه وه‌ك هه‌نگاوێكى گرنگ به كۆتایى هێنان به و كێشه‌یه كه سه‌دان ساڵه چاره‌سه‌رى بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.




