دەوڵەت و كورد
ئورهان میرئوغڵۆ
ئەو تەرجیح و هەڵبژاردنەی كە دەوڵەت لە سەردەمی شەڕی كەنداوەوە تا ئەمرۆ بەرامبەر كورددا بۆ خۆی هەڵیبژاردووە تەنیا بۆ كوردەكانی نێو سنوورەكانی توركیا نییە.
كاتێك كە سەیری ئەو وڵاتانەی دیكە دەكەین كە خاوەن پرسی كوردن، ئەوا بۆمان روون دەبێتەوە كە توركیا لە رووی پرسی كوردەوە خاوەن رۆلێكی یەكجار سەرەكە و گرنگە. هەر شت روون و ئاشكرایە، ئەو كوردستانەی كە لە باخچەی پشتەوەی توركیا دامەزراوە دەتوانن پێ بلێن كوردستانی توركیا هیچ كێشەیەك نییە.
دەوڵەتی توركیا بە عەقڵی رەحمەتی تۆرگۆت ئوزاڵ نزیكی مەسەلەی كورد دەبێتەوە و لەگەڵ كوردەكاندا هەڵسووكەوت دەكات، بەو مانایە كە دەوڵەتی توركیا لەو كاتانە كە لە كورد زۆر تووڕە بووە، لە هەمانكاتدا لە پشتەوە خاوەن پەیوەندییەكی دیكە بووە لەگەڵ كورددا.
پێم وایە هەر كەس ئەوە قەبووڵ دەكات كە لە قۆناغی ئامادەكاری بۆ نەتەوە بوون و دەوڵەت بوونی كورددا، لە سەدا 90ی باڵاخانە، رێگاوبان، كانالیزاسیون و زانكۆ و شوێنەكانی دیكەی شارەكانی سلێمانییە، هەولێر و دهۆك و چەندین شاری دیكەی كوردستان لە لایەن توركیا و كومپانیا توركییەكانەوە دروست كراون. نە تەنیا لە رووی ئاوەدان كردنەوەو بۆژاندنەوەی ژێرخانی ئابوورییەوە بەڵكو لە رووی سیاسی، كۆمەڵایەتی و كلتووریشەوە ناوەرۆكی ئەم مەسەلەیە هەر بەمجۆرەیە، چوونكە هەر دوو گەلی تورك و كورد ئەوەندە پێكەوە ژیاون و تێكەڵی یەكتر بوونە كە ئێستە هەندێك خەڵك و گەلی دیكە ئاوات لە پێكەوە ژیانی كورد و تورك دەخوازن.
قۆناغی چارەسەری كە لە نێوان ئوجەلان و دەوڵەتی توركیادا دەستی پێكردووە، دانووستاندن و كۆبوونەوەكانی نێوان بەرپرسانی توركیا و بەرپرسانی پەیەدە، بۆمان روون دەكەنەوە كە هیچ شتێك یا هیچ جۆرە پێشهاتێك هەر وا بە خۆرایی یا لە ناكاوەوە رووی نەداوە بەڵكو نیشانەی ئەوەن كە هەر هەمووی پارت و لایەنە سیاسییەكانی كورد كە بانگەشەی نوێنەرایەتی كردنی گەلی كورد دەكەن روویان لە توركیایە و دەیانەوێ لەگەڵ توركیادا ببن خاوەن پەیوەندی باش و بەهێز.
بێگۆمان ئەمەیش جۆرەیەك پەیوەندی زۆر باش و ئیجابییە و ناتوانم بڵێم كە بێجگە لە گەلی كورد و تورك هیچ كەس و لایەنێكی دیكە هەیە كە بە هەبوونی پەیوەندی باش و بەهێز لە نێوان كورد و توركدا دڵخۆش بێت.
هیچ هۆكارێك نییە كە بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی، ئێران و وڵاتانی رۆژئاوایی رەزامەندی و دڵخۆشی خۆیان لە بەرامبەر ئەم پەیوەندییە نێوێیانەی نێوان گەلی كورد و توركیا دەرببڕن.
كورد و تورك پێكەوە دەستیان بە دانانی بنەمای زۆر گرنگی پەیوەندی نوێ سیاسی و هەمەلایەنە بۆ داهاتووی خۆیان كردووە و دیارە دەیانەوێ بە لانی كەمەوە بۆ هەزار ساڵی دیكە لە نێو ئاشتی و تەباییدا پێكەوە بژین و ئەمەیش بەو ماناییە نییە كە پەیوەندییەكان لە هەر بوارێكدا بەبێ كەماسی و كەمانی بەرێوە بچن.
بێگۆمان خاڵی گرنگ و سەرنج راكێش ئەوەیە كە هەر دوو گەلی كورد و تورك ئێستە زۆر بە باشی لەوە تێگەیشتوونە كە پێویستە پەیوەندییەكانی خۆیان لە چوارچێوەی رابردوو رزگار بكەن و لە چوارچێوەیەكی نوێ و سەردەمییانەدا لە سەر بنەمای یەكسانی و رێز لە یەكتر گرتن پەیوەندییەكانی خۆیان بەهێزتر بكەن. بۆیە ئەمرۆ كاتێك كە باسی كۆمەڵناسی توركیا دەكەین ئەوا ئەم باسە باسێكی هاوبەشە كە هەر دوو پێكهاتەی كورد و تورك لە خۆی دەگرێتەوە و ئەگەر باسی كورد بكەی ئەوا باسی توركت كردووە و بە پێچەوانەوە.
سەرچاوە: ستار




