٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەڕێز

سەرچاوە: KDP.info

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەو نووسەرو خەباتگێڕی دێرین هەڤاڵ (فەلەكەدین كاكەیی)مان پێشگەیشت، خەمبارو دڵگران بووین، چونكە كۆچكردوو وەكچۆن تەمەنێكی پڕسەروەری لەخەباتی رزگاریخوازانەی گەلەكەماندا بەختكردووە، هاوكات رووناكبیرو نووسەرێكی بەهرەمەندی بەتوانای وابووە كە هەمیشە قەڵەمەكەی بۆمافی رەوای گەلەكەمان لەكاردابووە.

لەخوای گەورە داواكارین سەبووری هەموو لایەك بدات و رۆحی هەڤاڵ فەلەكەدین-یش بەبەهەشتی بەرین شاد بكات.

انا لله‌ وانا الیه‌ راجعون

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

مەكتەبی سیاسی

31/7/2013

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار