٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كۆنگرە نەتەوەیی، هیوا و ئامانجە دێرینەكانی خەڵكی كورستان

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

بە درێژایی چەندین دەیەی رابردوو، هەموو هەوڵی دەسەڵاتە سەردەمییەكان ئەوە بووە كە درز لە ناو ریزەكانی نەتەوە كورد دروست بكەن و لە رێگەی دەیان پیلانیی جۆراجۆر خاك و وڵاتی ئێمە یان پارچە پارچەكرد و كاریان بۆ دروستكردنی دووبەرەكی و كینە لە ناو نەتەوەی كورد دروستكردووە تا هیچ كات ناتوانن ریزەكانیان یەكبەخەنەوە و خاوەن ئیرادە و بریاری خۆیان بن . هەروەها لە رۆژگارە سەختەكاندا هەمیشە ئێمەی كورد لە هەوڵی ئەوەدا بوین چۆن جێگەیەكی ئارام بدۆزینەوە لە نێو شاخ و دۆڵ و ئەشكەوتەكان كە خۆمانی تیا حەشار بدەین، یان ئەوەبووە بەهۆی سیاسەتی فاشیانەی دەسەڵاتە زلهێزەكانی ئەوكاتی ناوچەكە و سنوورەكە بە گشتی بەردەوام لە پەیوەندی بوون بۆ دروستكردنی دووبەرەكی و ئاژاوەگێڕی لە نێونەتەوەكەمان تەنانەت رۆژانی تاڵیشیان دروست كرد، كە دواجار هەموو ئەمانە بوون بەسەروەری و جێگەی شانازی بۆ میللەتی كورد كە دەبوو ئەو رۆژانە پێیدا تێپەڕبین و بگەین بەم رۆژە.دوای خەباتێكی دوور ودرێژ و قوربانیدان زۆرێك لە مافەكانمان كە بەئازادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكایەتی هەرێم كە هەمووی بەرهەم و ئامانجی داهاتووی كورد بەدیهات ئەوا ئەمڕۆ بە چاویی خۆمان هەوڵی لە مێژینەی سەرۆك مسعود بارزانی لە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەیی گەلی كورد بە گشتی لە نێو حكومەتی هەرێم و هەولێری پایتەختی كوردستا كە نێوماڵی كوردە بە چاویی خۆمان دەبینین.

لە كۆنگرەی نەتەوەییدا پێوستە بە هەستكردن و ئەركێكی گران كە ئەویش هەستكردنە بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر بە خاك و نەتەوە و كەلی كورد كە هەمیشە پەیامی ئاشتی و بەرژەوەندی گشتی ویستووە بۆ ئەوەی كورد هەمیشە كۆ دەنگ بێت. هەروەها پێوستە بەشداربووانی كۆنگرەی نەتەوەیی لە رێگەی دروستكرنی وتار و ختیابێكی سیاسیی و نەتەوەیی وكۆمەڵایەتی وئابووری رووبەرووی پێشهات و گۆرانكارییەكانی ناوچەكە و جیهان ببێتەوە . كۆنگرەی نەتەوەیی دەتوانێت هەڵگری یەك پەیامێكی هاوبەش بێت و دەتوانێت‌ كار لەسەر ئەو ڕووداوانە بكات، كە پەیوەندییان بە دۆزی كورد لە ناوچەكەدا هەیە، ‌ئەمەش سەرەتایەكی باش دەبێت بۆ یەكریزی و یەك هاودەنگی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونكە بوونی هەرێمی كوردستان وەكو پێگەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی، هەروەها ئاڵوگۆڕەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، دەرفەتێكی گونجاوە ‌بۆ نەتەوەی كورد كە پەیامێكی هاوبەشی هەبێت و زیاتر لە ئامانجەكانی نزیك بكاتەوە. لەم سۆنگەیەوە هەموو كات سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە خەمی كۆكردنەوەی دەنگی كورد بووە لە یەك چوارچێوەی دیاری كراو كە یەك ئامانجی هەبێت. هەمیشە لەگەڵ سەركردە و لایەنە كوردستانیەكانی كرد لە هەوڵ و راوێژككردن دا بووە بۆ بەستنی ئەم كۆنگرەیە كە لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو دا زور بە جدی بیری لێكردۆتەوە. دیارە ئەمەش هەروا بە ئاسانی نەبووە، بۆیە پێویستی بەیەكخستنی نێوماڵی كورد هەببوە پاشان كۆدەنگی كورد و یەكخستنی هەڵویستی لایەنەكان و كۆكردنەوەی دەنگە جیاواز و بیر و بۆچوونی جیاواز ئەوەش لە پێناو بە دیهاتنی ئازادی سەرتاسەری و ئامانج و ئاوانی مێژییەی گەلی كوردستان.هەر لە لایەكی دیكەوە پەیامەی سەرۆك بارزانی لە رێكەوتی 20/7/2013 سەبارەت بە بەستنی كۆنگرەی نەتەوەی كورد هەر چوارپارچەی كوردستان، هەنگاوێكی ژیرانە و پێشكەوتووخوازانەی سەردەمانەیە بوو، بۆ ئەوەی لۆژیكانە ڕەنگی پرۆسەیەكی مەعریفی نەتەوەییانە دادەڕێژێت و لە ئایندەدا ببێتە نەخشە ڕێگایەكی ستراتیژی بۆ بەدیهێنانی مافەكانی وئامانجەكانی كورد، هەروەها بانگهێشتی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كورد لە كوردستانی گەورەو دەرەوەی وڵات، بە گۆیدان بە جیاوازی بیرورای سیاسی و ئایینی و ئینتمای حیزبایەتی، ئاسۆی ئەجێندایەكی نەتەوەپەروەرانەی گەش ئەسەلمێنێت. بێگومان سازدانی كۆنگرەی نەتەوەیی بە سەرۆكایەتیی سەرۆكی هێژا مسعود بارزانی هەنگاوێكی گرنگ و پیرۆزە و لەكاتی خۆیدایە و هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی ئەگەر هەستیاری و كەموكوڕی هەبووبن بێگومان كێمتر دەبن، پێش دەمەكێ درێژ زۆر لە هزروانانی میللەتەكەمان بیریان لەو كۆنفڕانسە كردوە بۆ ئەوەی دونیا بزانێت كورد یەك میللەت و یەك قەدەرە و لە هەر چوار پارچەی كوردستان یەك چارەنووسی هەیە و ئەگەر كێشە هەبن پێویستە نەمێنن و بسردرێنەوە و ئەگەر نەسڕێنەوە بێگومان پێویستە كێمتر ببن و لە ڕێگەی ئەم كۆنفڕانسەشەوە دەتوانین میكانیزمێك بۆ ئاواتی ئاشتییانە و شارستانییانە بۆ چارەسەری كێشەكان بهێنینە دی و هەنگاوێكە بۆ نزیككردنەوەی ئاوات و ئامانجە كانی گەلی كورستان.سازدانی كۆنگرەی نەتەوەیی وەك ئامرازێكی ئاشتیانە، هەنگاوێكی نوێ و سەردەمیانە بۆ گوزارشتكردن لەو خواست و ئامانجانەی گەلەكەمان كە خۆی لە مافی یاسایی و ڕەوای خۆبڕیاردانی چارەنووس دەبینێتەوە بەو شێوازەی لەگەڵ ڕەوشی خۆیدا بە گونجاوی دەبینێ، هەروەها كۆنگرە دەروازەیەكە بۆ تاوتێكردنی شێوازی ئاشتیخوازانەی بەدیهێنانی هیوا و ئەو ئامانجانە دێرینانە یە گەلی كوردستان لە پێناویدا خەبات و تێكۆشانی دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار