٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

کۆنگرەی نەتەوەیی یەک نەتەوە، یەک گوتار

سەرچاوە: KDP.info

غازی حەسەن

پتر لە چارەگە سەدەیەکە ئەو لایەنە سیاسیانەی کۆششەکانی سەرۆک مەسعود لەبەر کۆمەلێک هۆکاری ناوەخۆیی و هەرێمایەتی نەیاندەتوانی کۆببنەوە و لەسەر بەستنی کۆنگرەیەکی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان کۆدەنگ بن و رێکبکەون، لە 22ی تەموزی 2013لە بە سەرپەرشتی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئامادەبوونی 39حزب و لایەنی سیاسی کوردی  کۆبوونەوە لەپێناو یەکخستنی بۆچوونەکان بۆ تویژنیەوە و بەرنامەرێژی و سازدانی زەمینە بۆ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەیی لە هەولێر لەمانگی ئەیلولید. کارەکان ئاسایی بەرێوەچوون و هەموو لایەک کۆکبوون لەسەر پێکهێنانی لیژینەیەکی 21کەسی کەبەپێی رێژەی دانیشتوان و نوێنەرایەتی ئەو کۆمیتەی ئامادەکاریەیان داناوە. حەوت نوێنەر لە کوردستانی باکور (تورکیا) و پێنج نوێنەر لە کوردستانی باشور (عێراق) و پێنج نوێنەریش لە کوردستانی رۆژهەڵات (ئێران) و چوار نوێنەریش لە کوردستانی رۆژئاوا (سوریا)، ئەرکی ئەک کۆمیەتەیە   ئامادەکردنی بەرنامە و دابینکردنی پێویستییەکانی کۆنگرەیەکە.

  لەئەنجامی هەلومەرجی نوێی کوردستان و هەروەها هەرێمایەتی و رەنگە لەژێر کاریگەری گۆڕانکارییە خێراکانی دەڤەرەکە و ئەوانەیشی کە پەیوەندیان بە کوردستانەوە هەیە، کۆنگرەکە دەتوانێت هەموو لایەنە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان ئاسانتر و هەروەها مەنتیقی تیرش کۆبکاتەوە، چونکە خەریکە بیرۆکەی شۆڕشڤانی و هەروەها رێگە سەختەکانی تێکۆشانی چەکداریش گۆڕانکاری بەسەردا دێت، لەهەمان گاڤیشدا  رەنگە دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستانیش لەم سەردمە تەژی لە کێشە و هەڵچوون و داچوونە، گەیشتنبنە ئەو بڕوایەی کە دۆزی کوردستان چی دیکە ناتوانرێت لەرێگەی هێز و سەربازییەوە چارەسەر بکرێت، هەرچەندە ئەوان پێشر بڕوایان بە (لەناو بردنی دۆزی کورد هەبوو، نەک چارەسەری)، ئەم تێگەیشتنەش گۆڕانکارییەکی بنەرەتی بەسەردا هاتووە. واتە بەشێک لەم وڵاتانە گۆڕانکاری دیاریان بەسەردا هاتووە.

دەکرێت لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا تایبەتمەندی هەبێت و بەپێی هەلومەرجی ئەو وڵاتانە کار بکرێت.

کوردستانی باشور لە دوای راپەڕینی جەماوەری 1991بۆتە هەرێمێکی سەربەخۆ، پەرلەمان و حکوومەتی سەربەخۆی دوور لە دەسەڵاتی بەغدا هەیە، هەروەسا عێراق وەکو دەولەتێکی ناوەندی نەماوەتەوە، لە کوردستانی باکوور خەریکە مەسەلەکە دەگاتە شوێنێک، کە ئیدی کورد چی دیکە (تورکی شاخاویی) نین، ئەوەتە حکوومەتی تورکیا لە زیندانەوە دانوستان لە گەڵ عەبدوللا ئۆجەلانی دیلکراوی رابەری پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەن،  دەست بە دانپیانان بە کورد و کێشەی کورد کراوە و دانوستان دەستی پێکردووە، ئەمە قۆناغێکی مێژووییە. ئیدی لە جیاتی ئەوەی کورد بیر لە (چەک و پەنا بردنە شاخ) بکاتەوە و تورکیاش لە جیاتی سیاسەتی (لەناوبردنی دۆزی کورد)، گەیشتنە رێککەوتنێکی ئاشکرا، بۆ دەستپێکردنی ئەو قۆناغەی کە هیوای لەسەر دروست دەکرێت. سەرباری ئەوش لە سوریا مەسەلەکە ئەگەر یەکلاش نەبووبێتەوە، بەڵام کورد لێرەش بوژایەوە و بەئاشکرا داوای مافی خۆبەرێوەبردن دەکەن، مەسەلەکەش هەر تەنیا لە ناو سوریا نەماوەتەوە، بەڵکە بۆتە یەکێک لە لایەنە گرینگەکانی ئەو گۆڕانکاریانەی هەنووکە لە نێو وڵاتانی عەرەبی روودەدن.

لە ئێران مەسەلەکە نەچۆتە نێو پرۆسەی سیاسی و هیچ هەنگاوێک بۆ بە ئاشتی چارەسەری کێشەی کورد نییە، بەڵام دوور نییە لەم بەشەی کوردستانیشدا لە ئەگەری هەر رووداوێکی چاوەڕوانکرا کە پەیوەست دەبێت بە چارەنووسی دەسەڵاتی ئێران، کورد لەم بەشەش بە خێرایی ببوژێنەوە و کار بۆ پێکهێنانی هەرێمێکی فیدرالی تایبەت بە کوردستان بکەن.

ئەمە تێڕامانێکی کورت بوو دەربارە سازدانی زەمینە و هەلومەرجی ئەرێنی  دەربارەی سازدانی کۆنفرانسی چوون بەرەو کۆنگرەی نەتەوەیی بوو، وەکو لە کۆبوونەوەکە ئاشکرا کراوە لەم کۆنگرەیەدا لایەنەکان کار دەکەن چەند ئامانجێکی گرینگ بۆ لێنزیکی و یەکخستنی خەبات و تێکۆشانی کورد بەدیبهێنن.

یەکەم- یەکخستنی ناو ماڵی کوردییە، هەروەها نەفرەت کردنە لە براکوژی و رکابەری نابەجێی حزبی.

دووەم- یەکخستنی گوتاری سیاسی کوردە، لە یەک گوتاری نەتەوەیی دوور لە ئایدیۆلۆژیا و بۆچوون و بەرژەوەندی بەرتەسکی حزبی.

سێیەم- یەک ستراتیژی یەکگرتوو.

چوارەم- پابەند بوون بە ستراتیژی ئاشتی و پێکەوەژیان و کارکردن بۆ چارەسەری دۆزی کوردستان بەرێگەی ئاشتی.

پێنجەم- پابەند بوون بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین و رێزگرتنی هەموو نەتەوەکانی دیکەی وەکو عەرەب  و تورک و فارس، چونکە کورد کێشەی لەگەڵ نەتەوەکان نییە، بەڵکە کێشەی لە گەڵ سیاسەت و شێواز و پێکهاتە و بەرنامەی دەوڵەتی ناوەندی هەیە.

شەشەم- کۆنگرە بڕیار بدات بۆ پێکهێنانی کۆمەڵگەی مەدەنی و دیموکراسی  و رێزگرتنی مافی ئافرەتان و ئازادییەکان و مافی مرۆڤ.

حەتەم- کۆنگرە بڕیاری وابدات کە گونجاو بن لەگەڵ واقیعی کوردستان و کۆمەڵگە بە گشتی.

هەشتەم- پێناچێت لەم کۆنگرەیەدا باسی دەوڵەتی کوردی بکرێت و هیچ شتێکیش لەمبارەوە بڕیاری لێبدرێت، چونکە کۆنگرەکە بیر لە دابەشبوون و واقیعی جودای هەر پارچەیەکی کوردستان و ئەو وڵاتانە دەکاتەوە کە نەتەوەی کوردی تێدا دەژیت. واتە دەکرێت لە هەر پارچەیەکی کوردستاندا تایبەتمەندی هەبێت و بەپێی هەلومەرجی ئەو وڵاتانە کار بکرێت.

گرینگ ئەم هەنگاوەی بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەنرێت، خەونێکی لە مێژینەیە، لە سەدەی رابردوودا، ئیماراتە کوردییەکانیش لەسەر دەستی بەدرخانەییەکان  کاریان بۆ نزیکی  و یەکێتی و یەکڕیزی نەتەوەیی کورد کرد، بەڵام نەیانتوانی بگەنە هیج رێککەوتنێک، پێش ئەوەی بەیەکەوە دابنیشن دوژمنەکانی کورد، رێبەر و هێزەکوردەکانیان پەرتەوازە کردووە، پێچەوانەی رۆژگارە سەختەکان، ئێستە کورد لە ژیر سەرپەرشتی سەرۆکێکی فەرمی و هەڵبژێردراوی کوردستانی (مەسعود بارزانی) و لە نێو جوگرافیایەکی ئازاد و لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی کوردستان کۆدەبنەوە. ئەمەیان روداوێکە رەنگە حەماسەت و  بیرۆکەی پتر بە لایەنە کوردییەکان ببەخشێت، بۆ ئەوەی باشتر بیر لە یەکریزی و یەکخستنی گوتار و ستراتیژیان بکەنەوە.   

هەروەها هەلومەرجی هەرێمایەتی و  وڵاتەکانی وەکو عێراق و سوریا و تورکیا بەهۆی گۆڕانکارییەکانی دوای بەهاری عەرەبی و  پێشتریش لە ئەنجامی شەڕی کەنداوی یەکەم و دووەم ، لەبارتر بن، بە بەراورد بە سەدە تاریکەکانی سەرکوت و راونانی کورد لەلایەن داگیرکەرانەوە، بۆ ئەوەی کورد بتوانن دوور لە خەباتی چەکداری و پەنا بردنە بەر شۆڕشی درێژخایەن و  شەڕ و بەرگیکردن لە خۆیان مافەکانیان بەدەست بهێنن. واتە هەلومەرجی بابەتی  و خودیش باش پێگەیوە و گەشەی کردووە، بۆ ئەوەی کورد لەهەموو پارچەکان ئەمڕۆ بە ئاشکرا کۆنگرەی نەتەوەیی ببەستن. لە کاتێکدا لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا، پەیوەندی نێوان لایەنە کوردییەکان بە نهێنی و لە چوارچێوەی نامە گۆڕینەوەی نهێنی بووە.

کورد لەم قۆناغە پێویستی بە یەکڕیزی و هەنگاو نانە بۆ بە ئاشتی چارەسەرکردنی دۆزە رەواکەی لە هەموو پارچەکاندا. دوور کەوتنەوەیە لە چەک،

کەواتە بەپێی هەلومەرجەکە بێت کورد دەبێت لەم قۆناغە داوای دروستکردنی کیانێکی یەکگرتوو بکەن، رەنگە ئەم کیانە لەم قۆناغە دەوڵەت نەبێت، بەڵام دەکرێت کۆنگرەکە وەکو ناوەندێکی بڕیاری سیاسی لە پێناو چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد لە هەموو پارچەکان بەکاربێت، ئەمە دەوڵەتێکی سیاسی بێت، تا کورد دەگاتە قۆناغێکی باڵاتر لەوەی ئێستە هەیەتی. من بڕوام وایە تا کورد نەبێتە خاوەنی دەوڵەتی کوردی سەربەخۆ لە کوردستانی باشور، کە هەنووکەش دژە بۆچوون لەمبارەوە لەمەڕ بۆچوون و هەوڵوسێتی سەرۆک بارزانی بۆ پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی لە نێو خودی ئەم بەشەی کوردستان هەیە، بەڵام مێژوو ئەوەی سەلماندووە. ئەو مافانەی ئەمڕۆ لە بەشەکانی دیکەی کوردستان وەکو ئۆتۆنۆمی و  مافئ رۆشنبیری و دانپیاننان بە بوونی نەتەوەی کورد دەنرێت، شۆڕشی ئەیلول بە رێبەرایەتی بارزانی نەمر لە ساڵی 1970لەئەنجامی رێککەوتن لە گەڵ حکوومەتی ئەو سای بەغدا بەدەستیان هێنا، هەروەها لەم بەشەدا هەم شۆڕش رێکخراوتر و کاریگەتر بووە، هەمیش لە دوای ساڵی 1991کیانی سەربەخۆی دانپیانەنراوی لە لایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەیە، بەڵام ئەم کیانە وەکو فیدرالی لە دوای ساڵی 2003لە عێراق لە دەستور بڕیاری لێدراوە و دۆزی کورد لە دۆزێکی شۆڕشگێری بۆتە، دۆزێکی دەستوری و خۆبەرێوەبردن لە شێوەی دەوڵەتی کوردستانی لە ناو دەوڵەتی عێراقدا.

کورد لەم قۆناغە پێویستی بە یەکڕیزی و هەنگاو نانە بۆ بە ئاشتی چارەسەرکردنی دۆزە رەواکەی لە هەموو پارچەکاندا. دوور کەوتنەوەیە لە چەک، ئەوەیە لە تورکیا پارتی کرێکارانی کوردستان دەستی بە هەنگاوی یەکەم کردووە و تورکیاش پێشوازی کردووە و دەنگەکان ئاشکرا و دوور لە سەرکوتکردن و دوور لە هێزی سەربازی بەرەو پێش دەچن. کە پێم وایە رزگاری کورد و درێژەپێدانی پرۆسەی ئاشتەوایی لە تورکیا دەبێتە هەنگاوی دووەم بۆ ئەوەی کورد لە باشور بەرەو ئاسۆیەکی گەشتر بچن و هەورەها کورد بیر لە رێکخستنی ناوماڵی خۆی لە چوارچێوەی ستراتیژی فیدرالی یاخود کۆنفدرالی بکاتەوە. دەکرێت ئەم کۆنگرەیە ببێتە کۆنگرەیەکی فیدرالی لە نێوان هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بۆ بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییەکان. دیارە لەم قۆناغە  ئەمەش بە سەرۆک بارزانی ئەنجام دەدرێت، کە دەتوانێت لە گەڵ سەرجەم رەوتی ئیسلامی و نەتەوەیی  و دیموکرات و لیبرال و کۆمۆنیستەکان و ئاشوری و کلدا و سریانی و تورکمان و ئاینزاکان  کۆ ببێتەوە. یەکیان بخات، یەکڕیز و کۆدەنگ دەربچن.  بۆیە دەکرێت بەم کۆنگرەیە بگوتریت کۆنگرەی یەک نەتەوە و یەک گوتار و یەک رەفتار.

هەواڵی پەیوەندیدار