لە پێنجوین بەهۆی ئاگرکەوتنەوە سێ پۆلیسی دارستان برینداربوون

پێنجوین – KDP.info / ئێواره‌ی دوێنی له ناوچه‌ی پێنجوێن ئاگرێك كه‌وته‌وه و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو. بێنەرێکی رووداوەکه لە پێنجوین بە KDP.info راگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ ئاگرێك له ناوچه‌ی پێنجوێن كه‌وته‌وه‌و پاش حه‌فت کاتژمێر لەلایەن خەلکی ناوچەکەوە توانرا ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ بكرێت. کەریم خەدر کە دانیشتوی شاری پینجوینە هەروەها ئەوەشی خستەروو : کە ئاگر كه‌وتنه‌وه‌کە ئەوەندە فراوان بووە پێشبینی دەکرێت ، بەسەدان دۆنم زەوی له پوش و پاوه‌ن و داری سروشتی ئه‌و ناوچه‌یه سوتاندبێت، کەریم باسی لەچۆنیەتی کواژاندنەوەی یاگرەکە کرد و رایگەیاند کە نزیكه‌ی 100 هاووڵاتی دانیشتووی ئه‌و ناوچەیە هاوکاری پۆلیسەکانی دارستان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەبوون ئینجا توانرا ئاگرەکە كۆنتڕۆڵ بکرێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر دوێنی 26-7 به هۆی ئاگر كه‌وتنه‌وه له ناوچه‌ی هه‌ورامان 100 دۆنم زه‌وی له پوش و پاوه‌ن و داری سروشتی سوتاون. هه‌روه‌ها له كاتی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگره‌كه سێ پۆلیسی دارستان برینداربوون.




