٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

تەرجیح یا هەڵبژاردەی كورد

سەرچاوە: KDP.info

ماهیر قایناق

بەرێوەبەران و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسییە كوردییەكان لە شاری هەولێر كۆ بوونەوە و دەستیان بە گفتووگۆ كردن سەبارەت بەوەی كە لە داهاتوودا لەگەڵ كێ یا لەگەڵ كامە دەوڵەتدا بن كرد و چاوەروان دەكرێت لە مانگی داهاتوودا لەم بوارەدا بریاری خۆیان رابگەینن. من لەو باوەرەدام كە كورد بریاری ئەوە دەدات كە دەیەوێ خۆی نزیكی توركیا بكاتەوە و لەگەڵ توركیادا ژیان بكات. ئەوانەی كە تا ئەمرۆ لە بەرامبەر مەسەلەی دوزی كورددا خاوەن هەڵوێست و سیاسەتێكی ناراست بوونە، هەوڵ بۆ ئەوە دەدەن كە وەكو ئاڵاو یا وەكو ئامرازێك ئەم تەرجیح یا هەڵبژاردەی كوردەكان بەكار بهێنن. ئەگەر لە بواری پرسی كورددا بەبێ ئەوەی كە كەس پراوێز خرابایا و بەبێ ئەوەی پشت بە هەڵوێستێكی دیكە بەسترابایا ئەوا لەمێژ بوو كە پرسی كورد چارەسەر كرابا.

40 ساڵ لەمەوبەر من لێكۆڵینەوەیەكم كرد و دوای كۆتایی هاتنی ئەم لێكۆڵینەوەیە راپۆرتێكم ئامادە و پێشكەشی بەرپرسانی توركیا كرد. من لە سەرەتای ئەم لێكۆڵینەوەدا دەستم بەوە كرد كە بزانم هاووڵاتییە كوردەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ لە رووی ئابوورییەوە پەیوەندییان لەگەڵ كێ هەیە. لەو ناوچانەدا ئەو كاتە هیچ جۆرە بەرهەمێك نەبوو، بۆیە باری گوزەرانیان لە سەر قاچاخچیتی نێوان كوردەكانی پارچەكانی دیكەدا بوو.

بۆ ئەوەی بتوانین كێشەكانی ئەو ناوچانە و پرسی كورد تا رادەیەك چارەسەر بكەین دەبوایا پەیوەندییەكی ئابووری و بازرگانی لە نێوان ناوچەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ لەگەڵ ناوچەكانی دیكەی توركیا بە تایبەتی لەگەڵ رۆژئاوای توركیادا ساز بكەین. توركیا دەیتوانی لەم رووەوە هەنگاوی باش بنێت و بەبێ ئەوەی كە سیستەمی ئاغاكانی ناوچەكە تێك بدات دەیتوانی كە داهاتێكی باش لە رووی بازرگانی و ئابوورییەوە بۆ ئەو ناوچانە دابین بكات. ئەنجامدانی كارێكی بەمجۆرە بۆ توركیا زۆر ئاسان بوو، تەنیا پێویستی بە تۆزێك راوێژ و دانی تۆزێك قەرزی بچووك بوو.

لە لایەكی دیكەوە توركیا دەبوایا سیستەمێكی پەروەردەی باشی لەو ناوچانەدا پەیڕەو كردبایا تا لە سایەی ئەم سیستەمەدا چینی گەنج بە تایبەتی كچە گەنجەكان ببووبانا خاوەن پیشە تا بەمجۆرە بیروبۆچوونیان لە سەر رووداو بارودۆخەكە گۆڕابا و توانیویانیا خزمەتی مرۆڤەكانی ناوچەكە بكەن. ئەمە لە كاتێكدا بوو كە چەندین دەزگای بەهێز و گەورەی دەوڵەتی توركیا داوای ئەوەیان دەكرد كە پەروەردە لەو ناوچانەدا تەنیا لە سەر زمانی توركی و فێر كردنی زمانی توركی بێت و پێشنیاری چاپ و بڵاو كردنەوەی رۆژنامەیەكی توندرەویان دەكرد كە رۆژنامەیەك بێت تەنیا باسی كۆمار و بنەماكانی كۆمار بكات و زۆر بە توندی لە دژی نرخ و ناسنامە و زمان و مافی كورد رابوەستێتەوە. بێگۆمان ئەمە تەنیا داواكاری و پێشنیار یەك یا دوو دەزگای دەوڵەت نەبوو بەڵكو تەعبیری لە بیروڕای زۆربەی هەرە زۆری بەرپرسانی دەوڵەتی توركیا دەكرد و دەیانگوت بۆ پاراستنی كۆماری هەبوونی خۆمان پێویستە هەنگاوێكی بەمجۆرە بنین.

ئەمانە هیچ كامیان سەری نەگرت و ئەمرۆیش بارودۆخەكە تۆزێك جیاوازترە و دوو رێگای سەرەكە لە بەردەم كورددا هەیە. یا لەگەڵ توركیا دەمێننەوە و لە چوارچێوەی سیستەمێكی فیدراڵدا بە شێوەیەكی یەكسان لەگەڵ هاووڵاتییانی دیكەی توركیادا ژیان دەكەن یا بە شێوەی سەربەخۆ یا فیدراسیون لەگەڵ وڵاتێكی دیكە پێك دێن و دەست بە هاوكاری كردنی یەكتر دەكەن.

ئەگەر بێتو كورد مانەوە لەگەڵ توركیا هەڵبژێرێت ئەوا دەبێت توركیا توركیایەك بێت كە جیایی ئەتنیكی و قەومی و ئاینی نەبێتە هۆكاری پەراوێز خستن و جیاوازی بەڵكو دەبێت كورد، تورك و پێكهاتەكانی دیكە بە شێوەیەكی یەكسان لە هەر هەمووی ماف و ئیمتییازاتی هاووڵاتی بوون سوودمەند ببن. ئەگەر توركیا بتوانێت خۆی بگۆڕێت و خۆی بكاتە ناوەندێك بۆ یەكسانی نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی خۆی ئەوا توركیا دەتوانێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ببێتە مۆدێلێكی باش بۆ ناوچەكە و بۆ جیهان.

سەرچاوە: ستار

 

هەواڵی پەیوەندیدار