٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئۆپۆزسیۆنی ناتەندروست و ناراستەقینە

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

لە سەرەتای دروست دروستبوونی حزبی گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن، هاتنیان بە دروشمی زل وبریقەدار و بێ بنەما و چەواشەكارانە بۆ ناو گۆڕەپانی سیاسی كوردستان، بوونە هۆی ئەوەی زۆر كەس، خەمی ئەو دروشمانەیان بن و دەنگیان پێبدەن، ئەوان لە رێگەی چەندین پێلانی جۆراوجۆر و ناتەندروست و نەشیاو هەوڵی خۆسەپاندن و بێ بایەخكردنی دەستكەوتنەكانی خەڵكی كوردستانیان داوە، هەر بۆیە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و كورسی هەموو هەوڵە پیلانگێرییەكانیان خستۆگەر. ئەویش لە رێگەی هاندانی خەڵك، هێرش بۆ سەر بارەگای حیزەبەكان بە كوشتدانی منداڵی كورد، بی رێزی كردن بە پیرۆزییەكانی خەڵكی كوردستان كە خۆی لە سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەبینێتەوە.ئۆپۆزسیۆنی تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا كاری دەستنیشانكردنی خاڵە لاوازەكانی ئەو حكومەتە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان.ئەوەی كە ئۆپۆزسیۆن و بە تایبەت حزبی گۆڕان پەیرەی دەكات تەنیا لە رق وكینە و بیری تەسكی حزبی زیاتر هیچی تر نییە، ئۆپۆزیسیۆن مافێكی سروشتی حزبیانەی خۆیەتی كار بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵات بكات، بەڵام ئەوەی لە كوردستان خۆی بە ئۆپۆزیسیۆن دەناسێنێ، بە تایبەتی بزووتنەوەی گۆڕانی نەوشیروان، بە هیچ فۆرمێك ناچێتە خانەی ئۆپۆزیسیۆنەوە، بەڵكو دژایەتیكردنێكی نەزانانەی سەرۆك بارزانی و پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات، كە هەموو ئەوانەی سەروسەودایان لەگەڵ دۆخی كوردستان هەیە، دەزانن ئەم دژایەتیكردنە لە كوێوە سەرچاوەی گرتووە. گۆران و ئۆپۆزسیۆنی بە خەیاڵی و خەونی خاویان واز دەزانن ئەو دەستكەوتانە هەروەها بە ئاسان هاتوونە دەست و دەتوانن لە رێگەی چەواشەكردن و فریودانی خەڵكانێك بگەنە كورسی دەسەڵات، ئەگەر ئەوان ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست بووانەیە و كەمێك باوەریان بە دیموكراسی هەبوانە، دەبوایە رێز لە زۆرینەی دەنگی كوردستان بگرن، ئەگەر ئەوان سەریان لێ نەشێوایە نەدەبوایە بێ رێزی بە پەرلەمان و خەڵكی كوردستان بكەن .لەو نێوەدا پارتی و شەخسی سەرۆك بارزانی بە شێوەیەكی بێ زەمیرانە كەراونەتە ئامانج و لە رێگەی قسە و سناریۆی بێ بنەما و هەر رۆژێك بە جۆرێك و بە خەیاڵی خۆیان دەتوانن پێگەی پارتی و بارزانی بەهێز بكەن . گۆڕان و ئۆپۆزسیۆن باش دەزانن كە ئەو هەموو دەستكەوت و پیشكەوتننانەی كە هەرێمی كوردستان بە خۆیەوە بینیووە و ئەوان چاویان پێ هەڵناهەێت، هەموو بە هەوڵ و تێكۆشانی پارتی وسەرۆك بارزانی و ئەو هێز ولایەنە نیشتیمان پەروەریە كە ساڵانێكی زۆر لە پێناویدا خەبات و تێكۆشانیان كردووە .گەر ئەوان خوًیان بە ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست بزانیایە ئەوە دەبوایە زیاتر هاریكاری حكوومەتی بكەن بۆ چارەسەركردنی كەم وكورتییەكان بە ئاراستەیەكی راست كە لە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بێت نەك لە رێگە ئاژاوەنانەوە و چەواشەكاری وهاندانی خەڵك. بوونی ئۆپۆزسیۆن لە هەر وڵاتێك پێوستە و بە هێمایەكی دیموكراتی لە هەر وڵاتێك هەژمار دەكرێت، بەڵام ئۆپۆزسیۆن لە كوردستاندا نەیانتوانی مۆدیلێكی نوێی راستەقینە لە چەمكی ئۆپۆزسیۆنبوون بە شێوەیەكی تەندروست مومارەسە بكەن. لە ماوەی رابردوودا ئۆپۆزسیۆن پێچەوانەی كاری ئۆپۆزسیۆنبوونی راستەقینە كاریان كردووە و ئەوەندەی كە بینیمان نەیانتوانی وەكو هێزێكی نیشتمانی بێنە مەیدان. سیستەمی دیموكراسی، هیچ كاتێك رێگە بە هێزولایەنێك نادت لە پێناوی گەیشتن بە دەسەڵات، هەموو پێوەرە ئەخلاقیەكان لە ناو ببات، لەبەرئەوەی پێشێل كردنی ئەو بنەما ئەخلاقیانە، دواجار دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاڵۆزی‌و پشێوی لە ناو خەڵك ‌و رەنگە سەر بكێشێ بۆ شەڕی ناوخۆ. بەراستی مایەی داخە بۆ ئۆپۆزسیۆن، كە خەمی خەڵكی نەبێت و ئاسودەیی ئەو نەتەوەیە تێك بدات و ئاژاوە و دژایەتی دروست بكات، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان لە ئاسوودەیی نەژین. لەو كاتە هەستیارەی ئێمەی كوردی تێدا تێپەڕ دەبین، دەبێت خەمی هەموومان ئەوە بێت، ماڵی خۆمان و سەنگەرمان بەرامبەر نەیارەكانمان یەك بخەین، تا كەس نەتوانێت درز لە ماڵی كوردی دروست بكات و ئەو یەك ریزییەی كە هەیە پتەوتری بكەین، بەڵام ئەوە شێوازە لە كار كردنەی ئۆپۆزسیۆن و بە تایبەتیش بزووتنەوەی گۆڕان، بە هەموو شێوەیەكەوە كار بۆ ئەوە دەكات كە ئەم یەكریزیە تێك بدات. بەڵام دڵنیام كە هاووڵاتییان بە چەواشەكارییەكانی ئەوان هەڵناخەڵەتێن و باش لێیان تێگەیشتوون، كە ئەوان تەنیا مەبەستیان بێ نرخ كردنی ئەو دەستكەوتانەیە، كە بە خوێن و خەباتی میللەتی كورد هاتوونەتە دی. قەبارەی زۆری جەماوەر لە پرۆسەیەكی دیموكراتیدا دەنگیان بەوانەوە نییە و ئەوانەی هەشیان بووە خەریكە پەیتا پەیتا لێیان دوور دەكەونەوە، كۆمەڵگاش ئەمڕۆ لە هەموو كات زیاتر بەرەو هۆشیار بوونەوە دەروات و هاوكێشەكان لەبەر چاون قبوڵ كردنیان جێگەی هەڵویست وەرگرتنە....پێچەوانە كردنەوەی ئەم لۆژیكەشیان كردۆتە میتۆدی خۆیان، واتە لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن، بەو شێوەیە مامەڵە دەكەن، كە ئەوان لە كوردستان، ستراتیژیەتێكی شەفاف و لۆژیكیان لە هەگبەدایەو بەرۆحی بەرپرسیارییەتیەوە مامەلە لەگەڵ پێشهات و گۆڕانكارییەكاندا دەكەن و كار لەسەر بە سستمكردنی كۆی جومگەكانی دەسەڵات دەكەن و دەیانەوێت لە سایەیدا كۆمەڵگایەكی تەندروست و دەسەڵاتیكی بە سستم كراو بەرهەم بهێنن، كە لەگەڵ داواكاری گشتیدا گونجاوە و لەسەر بنەمای بەرژەوەندیەكانی هەموو تاكێكی ئەم كۆمەڵگایەدا دێتەوە نەك حزبایەتی تەسك و تاكڕەویەتی.

هەواڵی پەیوەندیدار