٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

مسعوود بارزانی دەیەوێ چی بكات؟

سەرچاوە: KDP.info

 رێزا زەلیۆت

لە ژێر ناوی قۆناغی چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیادا، حكوومەتی توركیا دەیەوێ پەكەكە لاواز بكات، بەڵام پێشهات و رووداوە سیاسییەكانی وڵاتانی دەراوسێ توركیا وایان كردووە كە ئەم قۆناغە بە هیچ شێوەیەك بە پێ بەرەژوەندییەكانی توركیا و پلانەكانی حكوومەتی توركیا بەرێوە نەچێت، چوونكە لە باكووری عێراقدا دەسەڵاتی كوردی بریاری دەست پێكردنی مەرحەلەی دووەمی كردووە و سەرۆكی دەسەڵاتی كوردی باكووری عێراق مەسعوود بارزانی لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسییە كوردەكانی توركیا، سووریا، ئێران و عێراق كۆ بوویەوە و ئارمانج لەم كۆبوونەوەیە ئورگانیزە كردنی كونگرەی نەتەوەیی كورد لە باكووری عێراقە.

پێشهات و رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی سووریا ئەوە دەسەلمێنن كە كوردەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش وردە وردە بە خۆیاندا هاتوونەتەوە و دەستیان بە كار و چالاكی بۆ دامەزراندنی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە

بێجگە لەم هەوڵدانانە، پێشتریش لە برووكسەل كۆنفرانسێكی كوردی ساز كرابوو و مەسعوود بارزانیش پەیامێكی ئاراستەی ئەو كۆنفرانسە كردبوو و لەو پەیامەدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە بۆ ئەوەی شۆڕشی كورد بگاتە ئەنجام و كورد رزگاری ببێت پێویستە هەر هەمووی پارت و لایەنە سیاسییەكان پێكەوە كار بكەن. بۆیە هەر هەمووی ئەو چاودێرە سیاسییانە و رۆشنبیر و لێكۆڵەرانە كە لە سەر مەسەلەی كورد كار دەكەن گەیشتنە ئەو قەناعەتە كە لە باكووری عێراقدا یەكەمین بنەمای دامەزراندنی كوردستانی گەورە دانراوە، بێگۆمان مەسعوود بارزانی كاتێك كە ئەم هەنگاوانەی ناوە هەمیشە بانگەشەی ئەوەی كردووە كە ئەوان وەكو كورد پارێزەری یەكپارچەیی عێراقن و لە بەرامبەریشدا بەرپرسانی حكوومەتی توركیا لە سەر شاشەی تەلەفزیونەكان هەمیشە جەختیان لە سەر ئەوە دەكردەوە كە بە هیچ شێوەیەك دەرفەت بە هیچ كەس و لایەنێك نادەن كە خاكی عێراق دابەش بكەن. بەڵام ئەوەی ئەمرۆ روون ئاشكرایە ئەوەیە كە عێراق پارچە بووە و ئێمە ئاگامان لێ نییە و مەسعوود بارزانیش بە هیچ شێوەیەك دەسەڵاتی حكوومەتی ناوەندی بەغدا قەبووڵ ناكات و لە بەرامبەر سوپای عێراقیشدا دەڵێت: ئێمە قەبووڵ ناكەین بە هیچ شێوەیەك سەرباز و سوپای عێراقی بێتەوە نێو خاكی كوردستانەوە و ئەگەر سوپا هەوڵ بۆ هاتن بۆ كوردستان بكات ئەوا ئێمە خۆمان و گەلی خۆمان دەپارێزین و ئەگەر پێویستە بكات بۆ ئەم مەبەستەیش شەڕ دەكەین، و بەمجۆرە لە 2003یەوە تا ئەمرۆ تەنا نەت یەك سەربازی سوپای عێراقیش جەسارەتی نەكردووە سەیری كوردستان ( باكووری عێراق) بكات.

مەسعوود بارزانیش پەیامێكی ئاراستەی ئەو كۆنفرانسە كردبوو و لەو پەیامەدا ئاماژەی بەوە كردبوو كە بۆ ئەوەی شۆڕشی كورد بگاتە ئەنجام و كورد رزگاری ببێت پێویستە هەر هەمووی پارت و لایەنە سیاسییەكان پێكەوە كار بكەن

بێگۆمان مەسعوود بارزانی و دەسەڵاتی كوردی لە باكووری عێراق تەنیا هەوڵ بۆ پاراستنی ناوچەكانی خۆیان نادەن، هاوكات بۆ پاراستنی كورد لە سووریا و رزگار كردنی شارە كوردییەكانی سووریایش پێشمەرگەیان روانەی سووریا كردووە و لە سووریایش پشتگیری ئەو كوردانە دەكات كە دەیانەوێ ناوچەیەك بە ناوی باكووری سووریا یا رۆژئاوای كوردستان دابمەزرێننز

پێشهات و رووداوەكانی ئەم چەند رۆژەی دوایی سووریا ئەوە دەسەلمێنن كە كوردەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانیش وردە وردە بە خۆیاندا هاتوونەتەوە و دەستیان بە كار و چالاكی بۆ دامەزراندنی رۆژهەڵاتی كوردستان كردووە و بەمجۆرە رۆژئاوای كوردستان بووەتە بنەمای دووەمی كوردستانی گەورە و رۆژئاوای كوردستانیش لە نێوان توركیا، سووریا و عێراقدایە و ئەم ناوچەیەیش دەخرێتەوە سەر كوردستانی عێراق و دواتر كوردستانەكەی رۆژهەڵاتیش وردە وردە دەخرێتەوە سەر ئەم دوو بەشەی كوردستان.

بەمجۆرە سەدەی بیست و یەكەم دەبێتە سەدەی كورد و كورد لە ناوچەكەدا دەتوانێت مافەكانی خۆی بە دەستەوە بهێنێت. بێگۆمان لەم بارەیەوە مەسعوود بارزانیش ئاماژەی بەوە كردبوو كە سەدەی بیست و یەكەم دەبێتە سەدەی بەدەستەوە هێنانی مافەكانی گەلی كورد.

كورد وردە وردە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بووەتە خاوەن پێگە و هێز و بۆیە زۆر بە ئاسانی دەتوانێت كاریگەری لە سەر هاوسەنگییە سیاسییەكان بكات و زۆربەی زۆری هاوسەنگییەكانیش بگۆڕێت بۆیە من پێم وایە هەر چەند ئەمریكا بە ئاشكرا باسی ئەوە ناكات كە پشتگیری لە دامەزراندنی گەورە دەكات بەڵام لە بنەوە هاوكاری و پشتگیری پێشكەشی كورد دەكا

سەرچاوە. گۆنەیش

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار