داگیرکردنی ئاوه‌زی تاکی کورد .. بۆ؟

جه‌زای شێخ ڕه‌زا
پڕفیسۆری کۆمه‌ڵناسی ئیسرائیلی مامۆستای زانکۆی ئۆرشه‌لیمخاتو ئیڤا ئیلۆوز، که خاوه‌ن چه‌ندان خه‌ڵاتی جیهانییه له بواری زانستی کۆمه‌ڵناسیدا له وتووێژێکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یفرانکفۆرته‌رئه‌لگیماینیئه‌ڵمانیدا، به کورتی و ئاسانی ده‌ڵی : " له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌چه‌ته‌ی ژیانێکی باشترم پێ نییه، ئامۆژگاری به که‌س ناده‌م ...... هتد " .
له کاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه‌دا، بۆچوونه‌که‌ی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی کورد، مامۆستامه‌سعود محه‌مه‌دموه‌بیر هاته‌وه که ده‌یفه‌رموو:" که من ناتوانم یارمه‌تیت بده‌م بۆ ڕزگاربوون له‌و باره ناخۆشه‌ی له‌وانه‌یه به‌هۆی لایه‌نگیریت له ڕاکانم تووشت ببێت، داوای پشتگیری کردنت له‌و ڕایانه‌م لێناکه‌م " .
ته‌وه‌ری بیرکردنه‌وه‌و خاڵی هاوبه‌شی ئه‌م دوو تێڕوانینه پڕ له لۆژیکه، که زاده‌ی ئاوه‌زێکی پێگه‌یشتوون، ئه‌وه‌یه که‌خودی مرۆڤ تێیدا گه‌وهه‌رو گرنگترینه نه‌ك شتێکی دی. بۆیه هه‌رچی بۆچوون و ئایدیا هه‌یه ده‌یخاته خزمه‌تی ئه‌و، نه‌وه‌کو مرۆڤ بخاته خزمه‌تی ئه‌وان .
به داخه‌وه ئێستا ته‌واو به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، له جیهانی فه‌رهه‌نگی کوردی‌دا، له کۆبوونه‌وه ئایینی و سیمیناره جیاوازه‌کان، له هۆکاره فراوانه‌کانی ڕاگه‌یاندنه‌وه، وتاره‌یلێکی فره‌ی داواکاری گۆڕانخوازی ده‌بیستین و ده‌بینین که له زۆربه‌یاندا دوو خاڵی نه‌رێنی هه‌ست پێده‌که‌ین، هی ئه‌وه‌یه هه‌ڵوێسته‌ی له‌سه‌ر بکرێت .
یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که خاوه‌نانی ئه‌و وتارانه له‌بری ئه‌وه‌ی به هێنانی داتا‌و شیکردنه‌وه‌ی ڕاستییه به‌رجه‌سته‌کان، که مه‌رجێکی هه‌ره زانستی هه‌موو لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که، بگه‌نه به‌رئه‌نجامێکی دیاریکراو، خۆیان پێشتر و له‌سه‌ره‌تاوه بڕیاریان داوه ئه‌نجام چییه و چۆنه . ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی مه‌به‌ستێکی خراپیشی لێ وه‌لا بنێین، له باشترین باردا که‌وتنه دوای ئه‌ندێشه‌ی ده‌روونه ، بۆیه ناشێ و ناکرێ بخرێنه خانه‌ی زانست و لۆژیکه‌وه .
خاڵی دووه‌م که له‌وه‌ی پێشوو گه‌له‌ك نه‌رێنیتره، ئه‌وه‌یه که ئه‌وانبه بێ بوونی ڕه‌چه‌ته‌ی ژیانێکی باشتر‌و مسۆگه‌رکردنی زه‌مینه‌ی پێکهێنانی بارێکی گونجاوتر بۆ به‌رانبه‌ر،که سه‌ره‌کیتیرن دوو پێویستین که مۆڕاڵ ده‌ده‌ن به داواکه، داوای پشتگیری و لایه‌نگیری له‌و به‌رانبه‌ره ده‌که‌ن .
ئه‌و داوا‌و بانگه‌شانه که دوێنێی پڕ له کاره‌سات، ئه‌مڕۆی پڕ له ئارامی و ئاوه‌دانی،سبه‌ینێی پڕ له پلان و هیوا به هه‌ند وه‌رناگرن، له ئاسانترین شیکردنه‌وه‌دابه هیچ نه‌گرتنی هۆش و هه‌ست و داگیرکردنی ئاوه‌زی تاکی کورده .
وا له ئاسمانی وڵاتی کوردستان، هه‌وری ته‌ڵخی پڕ له بۆنی باروت و خوێن بۆ یه‌کجاری ده‌ڕه‌وێت، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش نزیك بۆته‌وه له‌وه‌ی بچێته‌وه سه‌ر شاڕێی پێشکه‌وتن و شارستانێتی و جاڕێکی دی ده‌ورانی شا دیاکۆو میدیا بێنێته‌وه بوون . که‌شتی پڕ له هیواو مرۆڤدۆستیی کوردان، به هه‌وڵی ئاشقانی ڕاستی و به بڕوا به‌خۆبوون و به خاوه‌ندارێتی مێژوو وا خه‌ریکه ده‌گاته که‌ناری ئارام .
بۆیه ناهه‌قییه‌کی گه‌له‌ك گه‌وره‌یه دیسانه‌وه به نێوی گۆڕان و گۆڕانخوازییه‌وه په‌ك به‌و کاروانه بخرێت و هه‌وڵ بدرێت کوردستان بکرێته‌وه به کێڵگه‌ی تا‌قیکردنه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆکانه‌ی مرۆڤه‌کان نائارام و به ئایدیۆلۆژیست ده‌که‌ن و هێزو توانایان لێده‌بڕن و هێند بچوکیان ده‌که‌نه‌وه ژیان و جیهان له په‌نجه‌ره‌یه‌کی بچووکه‌وه ببینن .




