٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ڕایەك

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا
لەوەتەی پەرلەمانی كوردستان كەوتۆتە گەڕ، هەرگیز بەقەدەر ئەمجارە خەڵك هەوڵی بۆ پەرلەمانتار بوون نەداوە. هۆكارەكەشی زۆر روون و ئاشكرایە، ئەویش ئەومانگانە زەبەلاح و ئەو كۆمەڵە ئیمتیازاتەیە كە دەدرێتە پەرلەمانتار، بۆیە پیاو ناهەقی هەندێك ناگرێ كە دەیەوێ بەهەر شێوەیەك بێت ببێتە خاوەنی كورسییەكی نێو پەرلەمان.
ئیدی هەر كە بوویت بە پەرلەمانتار دەتوانی پاڵی لێدەیتەوەو خەمی هیچت نەبێت . نەهاوین لەبەر قرچەقرچی گەرما دەسوتێت و نە لە زستانیش، لەسەرما رەق هەڵدێیت.
هۆڵی كۆبوونەوەكانی ئەندام پەرلەمان لە هاویندا كوێستانێكە بۆ خۆی، هەندێ جار پێویستە بەتانی لەگەڵ خۆت ببەی و لە زستانیشدا دەتوانی بە فانیلەی عەلاگەوە دابنیشی و ترسی تووش بوونی هەڵامەتت نەبێ، ئەمە سەرەڕای پشووی دوومانگەی هاوین كە دەتوانی بە كۆمەكی خودی پەرلەمان گەشت بۆ دورگە دڵرفێنەكانی نزیك ئیسپانیا بكەیت و خەم و خەفەتی كوردستان بەدەم شەپۆلەكانی دەریاوە بدەیت.
گەر قەرزار بیت دەتوانی لە رێی ئەو مەعاشە باشەوە هەموو قەرزەكانت بدەیتەوە و قەرزاریش نەبیت ئەوا دەتوانی سامانێكی باش پێكەوە بنێیت و بەو پارەیە بازی بە بۆرسەش بكەیت.
ئەو رۆژەی خانەنشینیش دەكرێی خەمی هیچ ناخۆیت و دەتوانیت بۆ خۆت هەر فیكە لێبدەیت.
ئیتر دەتوانی ناهەقی ئەو خەڵكە بگریت؟

هەواڵی پەیوەندیدار