٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

كۆنگرەی نەتەوەیی هێمای هاوهەڵوێستی و ئاشتیخوازی و یەكریزی گەلی كوردستانە

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

كۆنگرەی نەتەوەیی كورد یەكێك بووە لە ئامانجە گرینگەكانی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كە ساڵانێكی زۆرە لەو پێناوەدا خەبات و تێكۆشانی بۆ دەكەن. ئەو كۆنگرەیە‌ دەتوانێت سەرەتایەكی روون و ئاشكرا بێت، تا كورد وەك نەتەوەیەك هەندێك پەیامی گشتی بۆ وڵاتانی دەوروبەر، ناوچە و جیهانی پێ بێت. ئاشتیی نەتەوەیی، دەتوانێت پەیامێكی تری ئەو كۆنگرەیە ‌بێت. بەهێزكردنی هەستی نەتەوایەتی لە هەرێمی كوردستان و پارچەكانی تر، مەرجە بۆ پێشكەوتنی‌ پرسی كورد لەم قۆناغەدا. كۆنگرەی نەتەوەیی، دەبێ ئەوە لە بەچاو بگرێت. گرنگی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان هۆكارێكە بۆ زیاتر نزیكبوونەوەی بیروبۆچوونی هێزو لایەنە سیاسییەكان لە هەر چوار پارچەی كوردستان بە مەبەستی داڕشتنی ئەجێندایەكی نیشتمانی، نەتەوەیی و رێزگرتن لەئایدۆلۆژیا و بیروبۆچوونی حزبەكان بەرەو باشتركردنی بارودۆخی سیاسی‌و كۆمەڵایەتی تایبەتی بەشەكانی تر، هەنگاو هەڵگرتن بۆ نزیكبوونەوەی ئامانجەكان، رەنگڕێژكردنی ستراتیژی داوا و خواستەكانی گەلی كوردستان.ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بۆ رێكخستنی كۆنگرەی نەتەوەی زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی سەرۆك بارزانی وەك كەسێكی كورد پەروەر هەڵسوكەوتی كردووەو و بەبێ جیاوازی كار بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكان دەكات. هەروەها هەڵوێستی سەرۆك بارزانی بۆ هەمووانی سەڵماندووە كە خەمخۆری نەتەوەی كوردە بە گشتی نەك تەنها باشووری كوردستان بەڵكو بۆ هەموو پارچەكانی دیكەش و هیچ كات بە نەفەسێكی حیزبیانەوە هەڵسوكەوت ناكات و لای سەرۆك بارزانی پرسە نەتەوەییەكان لە هەموو شتێكی تر گرنگترە و لای هەمووان روون و ئاشكرایە كە پێشمەرگایەتی بەلای سەرۆك بارزانی لەهەموو پۆست وپایەیەك گرنگترە.كۆنگرەیەكی نەتەوەیی كوردو كوردستانی، سەرەتایەكی گەشە لەمێژووی نوێی گەلی كوردستان و نووسینەوەی بەیاننامەیەكی نیشتمانی نەتەوەیی بەڕەچاوكردنی گشت ماف و داخوازی، گەلی كوردستان لە هەر چوار پارچەی كوردستان .لە نێوەدا پێوستە هەموو لایەنەسیاسیەكان بە روحێكی كوردانە و دڵسۆزانە پشتگیری ئەو كۆنگرەیە بكەن، دوور لەكاری حزبابەتی تەسك، تەنیا بیر لەبەژەوەندییەكانی گەڵی كوردستان بكەنەوە .هەر وەك سەرۆك بارزانی لە ووتارەكەیدا ئاماژەی پێدا مەبەستی سەرەكی كۆنگرەیی نەتەوەیی كوردستان ئەوەیە كە ئەگەر پێشتر كورد دەستی بۆ خەباتی چەكداری بردبێت لە ناچاری بووە و بۆ بەرگریكردن لە مان و ناسنامەی نەتەوەیی. كورد خەباتی چەكدارانەی بەسەردا سەپێندراوە و بە حەزی خۆی دەستی بۆ چەك نەبردووە. نەتەوەی كورد زۆر نەهامەتی بینیوە و هەموو جۆرە چەكێكی لەدژ بەكارهێنراوە، لەبەر ئەوەشە كورد زۆر حەزی لە ژیان و جیهانێكی بە بێ چەكە.لە ئێستادا لە هە موویی گرنگتر ئەوەیە كە رێزەكانی گەلی كوردستان بە تێكرایی بیروبۆچوونە جیاوازەكان یەك بخرێت بۆ بەدەستهێنانی ئامانجی سەرەكی گەلی كورستان كە ساڵانێكی زۆرە گەلی كورد قوربانی زۆری بەخشیووە.كۆنگرەی نەتەوەیی كورد دەتوانێت هەڵگری پەیامی هاوبەش بێت و دەتوانێت كار لەسەر ئەو ڕووداوانەی ناوچەكە كە پەیوەستن بە پرسی نەتەوەی كورد بكات، ئەمەش سەرەتایەكی باش و گونجاو دەبێت بۆ یەك هەڵوێستی، یەكرٍێزی كورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، چونكە بوونی هەرێمی كوردستان وەك پێگەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی، هەروەها گۆرانكارییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە، كەشێكی لە بار بۆ نەتەوەی كورد دەرەخسێنێت، كە لە بواری نەتەوەییدا پەیامێكی هاوبەشی هەبێت. پێوستە هەموو لایەنە سیاسییەكانی بەشدار بوو لە كۆنگرەی نەتەوەیی بە هەستكردن بە بەرپرسیارێتیەكی تەواو بە بایەخ و بەهەموو توانایەك هەوڵ بۆ پتەوتركردنی یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی نێوانیان بدەن و نموونەیەكی شارستانی و پێشكەوتووی كاری سیاسی لە ناوچەكەدا بخەنەڕوو.پێوستە وڵاتانی ناوچە و جیهانیش ئەوە بزانن كە چیتر دۆزی كورد لەرێگەی شەرٍ، كوشتن و داگیركاری چارەسەر نابێت، كوردیش خاوەن جوگرافیا و خاك و نەتەوەیی خۆیەتی و ئەزموونی چەند ساڵەی هەرێمی كوردستان بە هەموو جیهانی سەڵماندوە كە كورد هیچ كات لە پێناو شەڕ دا شەڕی نەكردووە بەڵكۆ شەڕی كورد لە پێناو ئازادی بووە . هەموو نەتەوەیەكی زیندوو هەڵقوڵاوی سەركردەیەكی نەتەوەییە بۆیە سەرۆكی هەرێمی كوردستان هەمیشە لە خەمی كۆكردنەوەی دەنگی كورد بووە لە یەك چوارچێوەی دیاری كراو كە یەك ئامانجی هەبێت. دیارە ئەمەش هەروا بە ئاسانی نەبووە، بۆیە پێویستی بەیەكخستنی نێوماڵی كورد هەببوە پاشان كۆدەنگی كورد و یەكخستنی هەڵویستی لایەنەكان و كۆكردنەوەی دەنگە جیاواز و بیر و بۆچوونی جیاواز لە دەوری كوچكەی ماڵی كوردی لە پێناو بە دیهاتنی ئازادی سەرتاسەری و بەدیهاتنی ئاشتی لە ناوچەكە ئاشتەوایی گشتی لە نێو نەتەوەكانی سنوورەكە بەگشتی لە تورك و عەرەب و فارس كە پەیامێك بێت پییان بڵێین ئێمە ئاشتیمان دەوێت تەنگەژەی شەڕ و سیاسەتی توندوتیژی بەلاوە دەنێین و لە كاروانەكەمانی دەكەینەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار