ئەوەی لای سەرۆك بارزانی گرنگە، سەرفرازی ومافەكانی خەڵكی كوردستانە نەك پۆست وپایە !
رێبوار حەمەلاو شوانی
لای سەرۆك بارزانی ئارامی و ئاشتی و پێكەوەژیانی سیاسی و ئایینی و كۆمەڵایەتی خەڵكی كوردستان هێلی سوورە، نەك پۆست وپایە، لە هەموو ئەمانەش گرنگتر ئەوەیە، كە بارزانی هیچ كات داردەستی بێگانەو و داگیر كەرانی كوردستانی نەبووە و تەسلیمی ئیرادەی ئەوان نابێ، هەموو ئەمانە وا دەكەن، بارزانی لە دەرەوەی سەرۆكایەتی هەرێم یا هەر پۆستێكی دیكە، هەر كەسایەتی بەهێزو گرنگی كوردستان بێت.سەرۆك بارزانی هەمووكات بەو شانازی دەكات كە بە پێشمەرگایەتی خۆی لە تەمەنی 16 ساڵییەوە، تەنیا خەون و ئاواتی ئەوە بووە مافە رەواكانی خەڵكی كوردستان بە دەست بێنێت و ئەوەش بۆ شانازییەكی راستەقینە و دروست بووە.پابەندبوونی سەرۆك بارزانی بە بریاری پەرلەمان و پرۆسەی دیموكراسی و رەتكردنەوەی هەر جۆرە خۆسەپاندنێكی سیاسی و تەئكید كردنەوە لەسەر تەوافق و پێكەوە سازان، نیشانەی نیەت پاكی و پابەند بەو ئەركەی كە سەرۆك بارزانی قبووڵی كردوو، مێژووی خەباتی گەلی كوردستان و دەیان شۆرش و هەزاران شەهید و ئەنفال و كیمیاباران و راپەرین و نزیكەی بیست و سێ ساڵ ئازادی و وڵات بینا كردن، بەرپرسیارێتی گەورەو مێژوویین كە پێویستە دەستێكی ئەمینی پێشمەرگانەی و سەرۆك بارزانی رابەرایەتی بكات. سەرۆك بارزانی هیچ كات خولیای كورسی و پۆست نەبووە و لە ئێستادا و بۆ هەمیشە نایەوێت مێژووی خۆی لە خەبات بۆ رزگاری و ئازادی كورد و كوردستان بەهیچ پۆست وپلە وپایەیەك
ی دیكە بگۆڕێتەوە،هەروەها كاتێك لە 16ی ئابی 1946 دا پارتی دامەزرا، لە پێناو رزگاركردن و بە دیموكراتكردنی كورستان بوو. سەرۆك بارزانییش، كە بەو پۆستە رازیبوو لە پێناو هەمان ئەو ئامانجە بوو، بەڵام، كە ئێوە ناتانەوێ لەو راستییە تێبگەن، ئەوە مەسەلەیەكی دیكەیە و پەیوەندی بە بیركردنەوە و بەرژەوەندی شەخسی خۆتانەوە هەیە، ئەگەر نا لە هیچ قۆناغێكدا سەرۆك بارزانی بەرژەوەندی حزبی نەخستۆتە سەرووی بەرژەوەندی نەتەوەییەوە، بە پێچەوانەوەی زۆر كەس و حزبی دیكەوە زۆرجار لە پێناو سومعە و بەرژەوەندی نەتەوەدا قوربانی بە بەرژەوەندی پارتی داوە. ئەمەش لە كوردستان دەگمەنە تەنیا و تەنیا لەناو رێبازی كوردایەتی ئەو قوربانیدانە بوونی هەیە، بۆ دروستی ئەو پرەنسیپە نەگۆڕەش دەتوانی لێكۆڵینەوەیەكی زانستیانەی دوور لە كینە بكەیت. بەڵام لەبەرئەوەی ئێوە هێندە حزبیانە و ناوچەییانە بیردەكەنەوە، كاركردنی سەرۆك بارزانیتان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لێ تێكەلاو بووە. سەرۆك بارزانی هیچ كات كەسێكی خۆیست نەبووە بەڵكو بۆ هەموو كێشەو پرسە چارە نووسازەكان لەگەڵ هەموو لایەنەكاندا پێشتر لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسیەكان و فراكسیۆنەكانی ناو پەرلەمانی كوردستان دانیشتووە و پەیوەندی كردووە، باوەری تەواویی بە دیموكراتیی هەیە. لە ماوەی سەرۆكایەتی بارزانیدا دۆزی كورد و بار و گوزەرانی خەڵك و خزمەتگوزارییەكان لە رووی ئابووری و سیاسی چ لە هەرێمی كوردستان و پارچەكانی دیكەی كوردستان پێشكەوتنێكی بەرچاویی بەخۆوە بینیووە. سەرۆك مسعود بارزانی لە هەر پۆست و پایەیەكدا بووبێ بە گیانی پێشمەرگانە كاری كردووە، هاوكاتە لەگەڵ ئەوەدا كە خەمی سەرەكی خۆی كردۆتە ئەوەی نموونەیەكی جوانتر لە دیموكراسی و پابەندبوون بە یاساوە پێشكەش بكات. ئەمە شانازییەكی راستەقینەیە كە ئەو كەسانە باشی تێدەگەن كە دەزانن پێشمەرگایەتی بەهایەكی چەند گەورەیە و دیموكراسییش بەهایەكی چەند مەزنە. سەرۆك بارزانی وەكو سەرۆكی هەرێم و وەكو كەسایەتییەكی ئاشتیخواز سەرنجی وڵاتانی جیهان و دەوروبەری بەلای خۆیدا راكێشاوە كە توانیویەتیی گرژیی و نا كوًكییەكان خاو بكاتەوە و پەیوەندییەكی باش لەگەڵ وڵاتە زڵهێزەكان و وڵاتانی تری ناوچەكەدا بەرقەرار بكات و سەرنجی هەموویان بە ئاراستەی بنیاتنانەوە و گەشە ئابوورییەی كوردستاندا راكبێشێت و پێیان بسەلمێنێت كە كوردستان توانای بەڕێوەبردنی خۆی هەیە لەهەموو بوارەكاندا، چونكە دیپلۆماسییەتی سەرۆك لەوەدا بەرجەستە دەبێت كە كەسایەتییەكی ناسراو و دیاری نێودەوڵەتییە و هەمووتم وتار و هەوڵەكانی بە ئیجابی و بە گرنگ وەردەگرن. بۆیە لە ژێر رۆشنایی ئەو سەرۆكەدا كوردستان لە ماوەیەكی كەمتر لە چەند ساڵێكدا توانیویەتی بەگەشەكردنێكی خێرا بگاتە ئاستی وڵاتانی پێشكەوتوو لەهەموو بوارەكاندا. بۆیە نابێت هیچ كات رۆڵی سەرۆك بارزانی لەبیر بكرێت كە توانی لەهەموو روویەكەوە دۆزی میللەتی كورد بە بە دونیا بناسێنێت و پێویستە هەموو میللەتی كوردیش پشتیوانییەكی سەرۆك بارزانی بكەن و پاڵپشتیی بن لە بەدیهێنانی ماف و خەونەكانمان. نەكەونە ژێر كاریگەری هاش وهوش وپیلانە چەواشەكاریی ناحەزانەوە.




