٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

قۆناغی چارەسەری و شۆرٍشی رۆژئاوا

سەرچاوە: KDP.info

جەنگیز چاندار

نە ئەردوغان و ئوجەلان بەڵكو پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان دەتوانن لە بەردەم قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیا ببن بە ئاستەنگ. سەلاحەدین دەمیرتاشیش لە دێمانەیەكی خۆیدا لەگەڵ رۆژنامەی تەرەفدا باسی ئەوەی كردووە كە فرموولێكی هەڵە هەیە لە نێو قۆناغی چارەسەریدا و هاوكاری و پشتگیری كردنی ئاشتەوایی تێكەڵی هاوكاری كردن و پشتگیری كردنی ئاكەپە دەكەن و بەمجۆرە مێشكی خەڵكی تێك دەدەن و رووداوەكان تێكەڵی یەكتر دەكەن. منیش بە نۆبەی خۆم پشتگیری لەم لێدوانانەی سەلاحەدین دەمیرتاش دەكەم، چوونكە ئەوانە كە هەوڵ بۆ تێكەڵ كردنی رووداوەكانی سەر لە خەڵك شواندن دەدەن پێكەوە لە یەك رۆژنامەدا كۆ ببوونەوە و دواتر بە بیانووی دوور لە راستی پێكەوە لەو رۆژنامەیە جیا بوونەوە و دەسەڵاتی سیاسیش دەستی بە بەجێ كردنی ئەم گرووپە لە نێو رۆژنامەكانی خۆیدا كردووە. بێگومان دەسەڵاتی سیاسی  و رۆژنامەنووسەكانی سەر بە دەسەڵاتی سیاسی لە دژی من دەستیان بە كەمپینەكی زۆر نابەجا كرد و منیان بە یەكێك لەو كەسانە لە قەڵەمدا كە لە دژی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردم. ئەمە زۆر هەڵەیە چوونكە من یەكەم كەس بوومە كە هەر لە سەرەتایەوە تا ئەمرۆ لە هەر هەمووی نووسینەكانی خۆمدا پشتگیریم لە قۆناغی چارەسەری كردووە.
وەكو سەلاحەدین دەمیرتاش ئاماژەی پێكرد، ئەوانە كە پشتگیری كردن لە ئاشتی و چارەسەری وەكو پشتگیری كردن لە ئەردوغان ئاكەپە لە قەڵەم دەدەن زۆر هەوڵی نارەوایان دا و ویستیان پشتگیری خەڵك بۆ قۆناغی چارەسەری بگوازنەوە بۆ پشتگیری كردنی خەڵك لە ئاكەپە و ئەردوغان.

 

بێگومان دەسەڵاتی سیاسی  و رۆژنامەنووسەكانی سەر بە دەسەڵاتی سیاسی لە دژی من دەستیان بە كەمپینەكی زۆر نابەجا كرد و منیان بە یەكێك لەو كەسانە لە قەڵەمدا كە لە دژی قۆناغی چارەسەری پرسی كوردم

لە نێو ئەم چینەدا هەر چەند تا ئێستە هیچ جۆرە هەنگاوێكی دیار و بەرچاوی ئاشتەوایی و ئەنجامێكی باشی قۆناغی چارەسەری بەدەر نەكوتووە، چەند كەسێك هەڵسان بەوەی كە ئەردوغان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نوبەل دەستنیشان بكەن. هاوكات لەگەڵ پشتگیری كردنی قۆناغەكەدا چەندین هەوڵدانی دیكە هەیە كە دەیانەوێ ئاراستەی رووداوەكان بگۆڕن و من تا ئێستە هیچم نەگوتووە و لە كاتی خۆیدا هەر هەموویانی ئاشكرا دەكەم، و هە

ئەگەر بێتۆ سەیری ئەم نووسیانەی نووسەرەكانی سەر بە دەسەڵاتی ئاكەپە بكەین بۆمان دەردەكەوێت كە هەوری رەش لە سەر ئاسمانی قۆناغی چارەسەرییەوە دەسووڕێتەوە

ەوە دەكەن كە پەكەكە سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ رووداوێكی دیكە وەكو رووداوەكەی خابوورە و ئەگەر پەكەكە شتێكی بەمجۆرە بكات ئەوا كۆتایی بە قۆناغی چارەسەری دێت. ئەم نووسەر و رۆژنامەنووسانە هەر لە ئێستەوە دەستیان بە ئامادەكاری بۆ تاوانبار كردنی پەكەكە كردووەە. هاوكات نووسین و لێدوانەكانی سەرۆكی راوێژكارانی ئەردوغان یاڵچین ئاقدوغانیش نیشانەی ئەوەن كە حكوومەت هەر لە ئێستەوە سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ تاوانباری كردنی پەكەكەیە و دەیەوێ لە داهاتوودا هۆكاری سەرنەكەوتنی قۆناغی چارەسەری بخاتە ئەستوی پەكەكە. زیاتر لە مانەیش یەكێكی دیكە لە نووسەرەكانی دەسەڵاتی ئاكەپە ( تەها ئاق یووڵ) حەفتەی رابردوو لە رۆژنامە حوریەتدا بابەتێكی لە ژێر ناوی( قۆناغی چارەسەری؟) نووسیبوو و ئاماژەی بەوە كردبوو كە لە قۆناغی چارەسەریدا چەندین رووداو پێشهاتی مەترسیدار هەن و ئەگەر بەمجۆرە بەردەوام بێت واز لە چارەسەر كردنی بهێنن ئەوا توركیا رووبەرووی بارودۆخێك دەبێتەوە كە لە بارودۆخی ساڵانی رابردوو ئاڵۆزتر و مەترسیدارترە. ئەگەر بێتۆ سەیری ئەم نووسیانەی نووسەرەكانی سەر بە دەسەڵاتی ئاكەپە بكەین بۆمان دەردەكەوێت كە هەوری رەش لە سەر ئاسمانی قۆناغی چارەسەرییەوە دەسووڕێتەوە

 

راستە پەكەكە خەڵك و سەربازەكان ناكوژێت بەڵام دەستی بە بەرفراوان كردنی بازنەی دەسەڵاتی توتالیتەری خۆی كردووە و دەیەوێ لە ناوچەكەدا خۆی بكاتە هێزی سەرەكە و هەوڵ بۆ پەیڕەو كردنی ستراتیژیەتێكی هەڕەشەكارانە دەدات. شوكر بو خوا هەواڵی مردن نابیسین و حكوومەتی توركیایش بۆ تێك نەدانی ئەم بارودۆخە بێدەنگی نەواندووە بەڵام پەكەكە هەوڵ بۆ ئافراندنی هەڕەشەیەكی گەورەتر دەدات. بەڵام هیچ وا نییە و ئەمە تەنیا ئامادەكاری دەسەڵاتە بۆ تاوانبار كردنی پەكەكە. لە نێوان دەسەڵاتی ئاكەپە و بزاڤی كوردیدا بێ متمانەییەكی یەكجار بە هێز هەیە و هیچ یەك لەم لایەنانە هەوڵ بۆ بەدەستەوە هێنانی متمانەی لایەنی دیكە نادات. تا ئەردوغان بۆ بەردەوامی ئەم قۆناغی ئیرادەی خۆی نیشان بدات و عەبدوڵڵا ئوجەلانیش لە ناوەندی قۆناغەكەدا جێبگرێت و سوور بێت لە سەر بەردەوام كردنی ئەم قۆناغە، ناتوانین بڵێن هەوری رەش لە سەر ئاسمانی قۆناغی چارەسەریدا دەسووڕێتەوە. بۆیە ئەگەر یەكێك لەم دوو فاكتەرە واز لە قۆناغی چارەسەری بهێنێت ئەوا هێشتا قۆناغەكە هەر بەردەوام دەبێت بەڵام ئەگەر هەر دوو فاكتەر پێكەوە واز لە قۆناغەكە بهێنن ئەوا ئەو كات مرۆڤ دەتوانێت بە جۆرەیەكی دیكە شرۆڤە بكات. تەنیا هەڕەشەیەك كە لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد لە توركیادا هەیە، رووداوەكانی سووریا و شۆڕشی رۆژئاوای كوردستانە. ئەمرۆ 19ی تەمووزە، یەكەمین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان لە سووریا. كەجەكە  یا بە زمانی خۆمان پەكەكە خاوەنداریەتی لە شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان دەكات و باڵی سووریای پەكەكە ( پەیەدە) پارتی یەكیەتی دیموكرات هەوڵ بۆ یاد كردنەوەی یەكەمین ساڵەی شۆڕشی كورد لە سووریا دەدات و هاوكات هەوڵ بۆ دامەزراندنی دەسەڵاتێكی كوردی لە ناوچەكە دەدات. هاوكات لەگەڵ ساڵیادی یەكەمین ساڵەی شۆڕشی كوردی لە رۆژئاوا لە شاری سەرێ كانی ( رەئسولعەین) كە لە سەر سنووری توركیایە و لەگەڵ شارۆچكەی جەیلان پناری توركیا تەنیا یەك خەتی سنوور لە نیوانیاندایە، لەگەڵ ئەو گرووپە ئیسلامییانە كە لە لایەن توركیاوە پشتگیری دەكرن و لە نێو خاكی توركیاوە چوونەتە سەرێ كانی شەڕێكی قۆرس هەیە و وەزیری دەرەوەی توركیایش بۆ ئەم مەبەستە داوای كۆبوونەوەی  نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات. بۆیە ئەردوغان و ئوجەلان ناتوانن قۆناغی چارەسەری تێك بدەن بەڵام پێشهاتەكانی سووریا و شۆڕشی رۆژئاوای كوردستان دەتوانن قۆناغی چارەسەری پرسی كورد رووبەرووی ئاستەنگ و قەیران بكەنەوە.

سەرچاوە: رادیكاڵ

هەواڵی پەیوەندیدار