٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

شۆڕش بەدوای شۆڕشەوە

سەرچاوە: KDP.info

غازی حەسەن

هەموومان چارەڕوانی ئەوەمان دەکرد فشارە نێودەولەتییەکان ئاراستەی رووداوەکانی ناو سوریا لە قازانجی گەلی سوریا لێخوڕن، کەچی پێچەوانە لە سوریا بەشار ئەسەد لە رێگەی هاوکاری و بەشداری حزبوللای لوبنانی بە شێوەیەکی ئاشکرا و هاوکاری ئێران بە شاراوەیی و گەمە دیبلۆماسییەکانی روسیا بۆ پەکخستنی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لەبەرانبەر هەر بڕیارێک کە بیانەوێت دژی سوریا وەریبگرن. لە ناوەوە سوپای بەشار ئەسەد دڕندانە لەرێگەی هێرشی توند و خوێناوی دەیەوێت ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی بەرهەڵستکارەکانی رزگار بکات. گەیشتە ئەوەی بە هەمووجۆرە چەکێک هێرش بکاتە سەر شاری حومس. لەبەرانبەر ئەوەشدا روسیا راپۆرتێکی هەشتا لاپەرەیی ئامادەکردووە و بەرهەلستکارانی ئەسەد تۆمەتبار دەکات، بەوەی چەکی کیمیاویان بەکار هێناوە. کورد مەسەلەیەکی هەیە دەڵێت تا (خاوەن ماڵ دزی گرت، دز خاوەن ماڵی گرت).

کەچی ئەو کاتەی کامیراکان هەمووی لەسەر رووداوە خوێناوییەکانی سوریا بوون، شۆڕش لە میسر روویدایەوە، رووداوەکانی میسر لەئەنجامی بەردەوامی لە نارەزایەتی بەرهەڵستکارانی موحەمەد مورسی نوێنەری ئیخوان موسلمین لەسەرۆکایەتی میسردا درێژەی هەبوو.. ئەوەبوو لە ٣٠ حوزەیران سوپا لەئەنجامی لایەنگریی داواکاری میسرییە عیلمانییەکان، ئیسلامییەکانی لە حکوم لادا. لەراستیدا ئەوەی دەبوایە لە سوریا روبدات، کەچی لە میسر قەومایەوە. وەکو هەندێک دەڵێن میسر درێژەی بە شۆڕشی ٢٥ یەنایێر دا و شەقامی توڕەی میسر دژی دەسەڵاتی ئیسلامی سیاسی توانی، کۆتایی بە نوێترین دەسەڵاتی هەڵبژێردراوی میسر بهێنێت، چونکە پێیان وابوو مورسی کەسەر بە ئیخوان موسلمینە،

مورسی کە نەیدەتوانی سەرکردایەتی ناوەخۆی میسر بکات، دەیەویست وەکو نوێنەری ئیسلامییەکانی کۆمەڵگای عەرەبی بڕیار بدات و قسەکانی لەمەڕ سوریا و هاندان دژی شیعە نمونەیەکەی راستەقینەن، مورسی لەرێگەی فشار و ئامۆژگارییە بەردەوامەکانی رێبەرانی ئیخوان موسلمین

دەیەوێت وڵات بەرەو تاکڕەوی و توندوتیژی و لێدانی جومگە گرینگەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و عیلمانی ببات و دژی مافی مەدەنی ئافرەتە. لە راستیدا ئیخوانەکان لە میسر نەیانتوانی ئیدارەی ململانێ سیاسییەکان و فشارە دەرەکی و ئابورییەکان و گۆرانکارییەکانی ناوچەکە بگرن، مورسی کە نەیدەتوانی سەرکردایەتی ناوەخۆی میسر بکات، دەیەویست وەکو نوێنەری ئیسلامییەکانی کۆمەڵگای عەرەبی بڕیار بدات و قسەکانی لەمەڕ سوریا و هاندان دژی شیعە نمونەیەکەی راستەقینەن، مورسی لەرێگەی فشار و ئامۆژگارییە بەردەوامەکانی رێبەرانی ئیخوان موسلمین و دەستوەردانەکانیان لە بەرێوەبەرایەتی وڵاتدا، نەیدەتوانی سەرۆکێکی بێلایەن بێت، هەروەها ئەو زوو دەستی بە لێدانی نەیارەکانی خۆیان (علمانی و پاشماوەکانی رژێمی حوسنی موبارەک )کرد. گوێی بە ئیرادەی گەل لە مەسەلەی دەستور نەدا، لە کێشەی دادوەرەکاندا تەنیا کاری بە بڕیار و بۆچوونە تاکڕەوییەکانی خۆی کرد، نەیتوانی لە کێشەی ئابوری و کۆمەڵایەتی و مامەلەکردن لە گەڵ گەشتوگوزار و هەڵبژاردنی پاێزگارەکان سەرکەوتوو بێت. وەکو چۆن ئەو دەیویست خێرا و بێ بیرکردنەوە بەسەر کێشەکاندا پاز بدات و دەرەئەنجامەکان کۆنترۆل بکات، هەموو جومگە و لایەنە گرینگەکانی دەوڵەتی میسر  دەستبەسەردا بگرێت، بەهەمان خێرایش بەرهەلستکارەکانی بەردەوامیان بە شۆڕشەکەیان دا. سەرەنجام ئەوەمان بینی کە رویدا و لە تەنیا یەک ساڵدا کۆتایی بە دەسەڵاتی ئیخوانەکان هات.

کەچی ئەو کاتەی کامیراکان هەمووی لەسەر رووداوە خوێناوییەکانی سوریا بوون، شۆڕش لە میسر روویدایەوە، رووداوەکانی میسر لەئەنجامی بەردەوامی لە نارەزایەتی بەرهەڵستکارانی موحەمەد مورسی نوێنەری ئیخوان موسلمین لەسەرۆکایەتی میسردا درێژەی هەبوو

رژێمی دیکتاتۆری سوریا لەرێگەی بەکارهێنانی هێز درێژەی هەیە و لە دەسەڵات ماوەتەوە، کەچی بۆ دووەمینجار لە ساڵێکدا سەرۆکی میسر گۆڕدرا. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نەیتوانیوە بڕیاری یەکلاکەرەوە بەرانبەر تاوان و کوشتارگە مەترسیدارەکانی سوریا بدات، کەچی لە میسر قەوما و دەسەڵاتی رەگەزپەرستی ئیسلامییە سیاسییەکان گۆڕانی بەسەردا هات و هیچ کاردانەوەیەکی نارەزایی روی نەدا.

بێ توندوتیژی دەسەڵاتی نوێی ئیسلامییەکان لەناوچوو، کەچی دەسەڵاتی درێژخایەنی دیکتاتۆری لە سوریا درێژەی هەیە.  سعودیە پینج ملیار دۆلار  و کوێتیش چوار ملیار دۆلاری دوای لادانی مورسی لەلایەن سوپا وەکو هاوکاری و لەیەکەمین پێشوازی لە لێدانی دەسەڵاتی ئیخوان موسلمین پێشکەشی میسر کرد، هەندێک پێیان وایە ئەمە هەنگاوێکە بۆ ئەوەی رۆژئاوا و ئەمەریکا لە میسر دووربێخنەوە و جارێکی دیکە ئیخوان موسلمین نەتوانێت دەسەڵات بگرێتەوە دەست.

ئەوەی لە میسر رویدا شۆڕش دوای شۆڕشە، لێدان و راگرتنی غروری ئیسلامی سیاسییە، لەپێناو درێژەدان بە رەوتی دیموکراسی و بیناکردنی دەوڵەتێکی مەدەنی و سەردەمیانە، کە مافی تەواوی هاووڵاتیان و پێکهاتەکانی میسر لە ئیسلام و مەسیحی و مەزهەبەکانی تێدا پارێزراو بێت و لە رکابەرییە هەرێمایەتییەکانیش میسر دەوڵەتێکی ئیجابی بێت، نەک ببێتە مایەی پەرەپێدانی توندویژی و رەگەزپەرستی. دیارە رووداوەکان  کاریگەری سلبیان لەسەر هەموو بزاڤە ئیسلامییەکان رۆژهەڵاتی ناڤینیش دەبێت، کە خۆیان وەکو فکر و ئایدیۆلۆژیا بە ئیخوان بەستۆتەوە. راستە دەرکەوت ئیسلامی سیاسی لە بەرێوەبردنی دەسەڵات فاشیلن، هەروەها دەرکەوت کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی ئامادە نییە بەرەو تاریکی و دواوە بگەڕێتەوە، چونکە ململانێ و شۆڕشەکان بۆ هەنگاوێک چوونە پێشە بەرە و  کرانەوە و بیناکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەدیهێنانی پتری مافی تاک و ئازادی بڵاوکردنەوە و گەیاندن نەک بیناکردنی دەوڵەتی رەگەزپەرستی و ئاینی.

هەواڵی پەیوەندیدار