سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی، هەواڵێکی شار پرێس بە درۆ دەخاتەوە

هەولێر – تایبەت بەKDP.info / سەربارەت بەو هەواڵەی لە ماڵپەڕی شار پرێس لەسەر زاری بەرێز فازل میرانی سکرتیری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراوەتەوە و گوایە ئەوانیش لە ماڵپەڕی فارس نیوز وەریانگرتووە، رایدەگەینێت کە هەواڵەکە راست نییە و کاک فازل میرانیش بۆ ئەو سەرچاوانە هیچ لێداونێکی نەداوە.
سکرتێری رۆژنامەوانی فایزل میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی تایبەت بۆ KDP.info لە رونکردنەوەیەکدا رایگەیاندا : کە ئەو قسانەی لە ماڵپەڕی شار پرێس لەسەر زاری کاک فازل میرانی بڵاوکراونەتەوەو گوایە لە فارس پرێس وەریانگرتووە هیچ راستیەکی تێدا نییە و کاک فازیل میرانی بۆ فارس پرێس لێدوانی نەداوە، دەربارەی ئەوەی کە گوایە بەرێزیان گوتیەتی حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی بەغدا کۆکن لەسەر دەرکردنی رێکخراوی موجاهیدنی خەلق و دژی مانەوەیانن لە ناو خاکی عێراقدا، هیچ راستییەکی تێدا نییە .




