چی روو دەدا؟
دەنگیر میر محەمەد فرات
ماوەیەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و وڵاتانی دەراوسێ توركیا و لە نێو خۆدی توركیادا رووداوی زۆر گرنگ روو دەدەن. لە یەكەم تێروانیندا رەنگە مرۆڤ وا تێبگات كە هیچ پەیوەندییەكی ئەم رووداوانە بە یەكترەوە نییە، بەڵام وا نییە و ئەم كێشانە كە ئێستە دەستیان پێكردووە خاوەن رابردوویەكی دوورن و پێكەوە پەیوەندییەكی زۆر بەهێزیان هەیە. ئەم رووداوانە ئەو ستاتۆیەیان كردووەتە ئامانج كە لە لایەن ئەو هێزانەیەوە كە لە شەڕی جیهانی یەكەمدا سەركەوتوو بوون نەخشەی بۆ دانراوە و تا ئەمرۆ بەرێوەیان بردووە. دوای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە دوای شەرٍی جیهانی یەكمدا، چەندین دەوڵەتی گچكە لە نێو سنوورەكانی رابردووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا دامەزران و هەر یەك لەم دەوڵەتانە لە چەندین پێكهاتەی جیاجیای ئەتنیكی و ئاینی پێك هاتن. ئەم جۆرە پێكهاتانە وەكو ئەو تۆپە بوون كە هەركات ئەگەری ئاگر گرتنی لە ئارادا بوو. بۆ نموونە بە پێ پەیمانی سایكس پیكو لە نێو سنوورەكانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییەكاندا لە لایەن فرانسە و بەریتانیایەوە چەندین دەوڵەت وەكو عەرەبستان، سووریا، عێراق، ئوردن و چەندین دەوڵەتی دیكە دامەزران. لە نێو سنوورەكانی ئەم دەوڵەتانەیشدا سەرچاوەیەكی یەكجار زۆری نەوت و گاز هەیە و بە هۆی داواكەوتوو بوونی سیستەمی ئابووری ئەم وڵاتانە، وڵاتانی رۆژئاوایی بیریان لە بەكار هێنانی سەرچاوە ژێر زەوییەكانی ئەو وڵاتانە بۆ بۆژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری خۆیانیان كردەوە. بەمجۆرە پلانێك بۆ ئەم وڵاتانە دانرا كە چە لە نێو خۆیاندا و چە لەگەڵ یەكتردا هەمیشە لە نێو كێشە و ئاڵۆزیدا بن. هەبوونی ئاڵۆزی و ناكۆكییەكانی نێوان ئەم وڵاتانەیش بوو بە هۆكاری رەقابەتی خۆ پرچەك كردن لە نێوان ئەم وڵاتانەدا و بەمجۆرە وڵاتانی سەركەوتووی شەڕی جیهانی توانیویان كە بازارێكی گەرمیش بۆ چەكەكانی خۆیان بدۆزنەوە. ئەم بارودۆخە تا سەرەتاییەكانی سەدەی بیست و یەكەمیش بەردەوام بوو و وڵاتانی سەركەوتووی شەڕ توانیویان سوودێكی زۆر لەم پلان و بەرنامانەی خۆیان وەربگرن و لە هەر روویەكەوە خۆیان بەهێز بكەن.
| دوای هەڵوەشاندنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لە دوای شەرٍی جیهانی یەكمدا، چەندین دەوڵەتی گچكە لە نێو سنوورەكانی رابردووی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا دامەزران و هەر یەك لەم دەوڵەتانە لە چەندین پێكهاتەی جیاجیای ئەتنیكی و ئاینی پێك هاتن |
لە لایەكەی دیكەوە ئەو دەوڵەتانە كە لە لایەن وڵاتانی سەركەوتووی شەڕەوە دامەزراون، خاوەن دەسەڵاتێكی ئوتوریتەرن و هیچ گرنگییەك بە مافی مرۆڤ و ئازادییە كانی تاكەكەس و كۆمەڵگە نادەن و بەمجۆرە دیكتاتۆریەتێكی بێ وێنەیان بە سەر خەڵكانی ئەو وڵاتانەدا سەپاندووە. بەڵام دواتر بە هۆی پێشكەوتنی تەكنولوژییەوە، تاكەكانی ئەم جۆرە كۆمەڵگایانە ویستان كە سوود لە تەكنولوژی وەربگرن و ئاستی ژیانی خۆیان بەرز بكەنەوە و ژیانێكی بەختەوەر و ئازاد بۆ خۆیان دابین بكەن. ئەم هەڵوێستەی خەڵكان و تاكەكەسەكانی ئەم جۆرە كۆمەڵگایانە بوون بە هۆكاری ئەوەی كە شەڕی دژ بە دیكتاتۆرەكان دەستپێ بكات و خەڵك بیر لە بە دەسەڵات گەیاندنی بەرێوەبەرایەتییەك بكات كە دیموكرات بێت و هیچ جۆرە هەڵوێستێكی رادیكاڵانەی نەبێت. بەمجۆرە خەڵك بە مەبەستی لە ناو بردنی دیكتاتورەكان توانی كە پشتگیری گرووپە رادیكاڵەكان بە دەستەوە بهێنێت و گرووپە رادیكاڵەكانیش بە بیانووی بڕینی دەستی داگیركەران و پشتگیری داگیركەران لە دیكتاتورەكان توانی پشتگیری هێزە چەكدارەكانی نێو وڵاتەكان بۆ لای خۆی رابكێشێت و بەمجۆرە بەرەی دژە دیكتاتور و چەوساوەكارەكان وردە وردە بەهێزتر بوو. دواتر كاتێك كە زل هێزەكان هەستیان بە راستی مەلەسەكە كرد ئەوانیش هەڵوێستی خۆیانیان لە دژی دیكتاتۆرەكان گۆڕا و وردە وردە دەستیان كرد بە پشتگیری كردنی بەرەی خەڵك. ئەوەی كە ئەمرۆ لە میسر رووی داوە و روو دەدات بەشێكە لەم یارییە سیاسییە. لە سووریایش ئەم یارییە سیاسییە درێژەی هەیە. لە لیبیا و توونس بەشی یەكەمی ئەم یارییە بە كۆتا هاتووە و وردە وردە دەست بە بەشی دووەمی كراوە و لە عێراق و چەندین وڵاتی باكووری ئەفریقادا ئەم یارییە بە كۆتا هاتووە. توركیایش لە كاتی خۆیدا رووبەرووی ئەم یارییە سیاسییە بووەتەوە و كوودەتاكانی 12ی ئەیلوول و 28ی شۆبات لە توركیا بەشێكن لەم یارییە سیاسییە كە سەرەتا لە دژی خەڵك ئامادە كراوە بەڵام دواتر ئاراستەی گۆرٍاوە و بووەتە یارییەك لە دژی دەسەڵاتی سیاسی ئەو وڵاتانە.
| دەسەڵاتی سیاسی توركیا توانی هەر زوو رێوەشوێنی پێویست وەربگرێت و كێشەكان چارەسەر بكات بەڵام ئەم كێشانە بە شێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر نەكراون |
لە ساڵی 2002یەوە توركیا توانی بە دەركەوتنی پارتی داد و گەشە پێدان تۆزێك لە هاوسەنگییەكان بگۆڕێت و پەیوەندییەكانی خۆی لەگەڵ ئەمریكا باشتر و بەهێزتر بكات و بە مەبەستی ئەندام بوون لە یەكیەتی ئەورووپا توانی بەشێكی زۆری پیوانەكانی كۆپێنهاگ جێبەجێ بكات. توركیا توانی لە رووی پرسی كوردەوە كە وەكو سەرچاوەی ناكۆكی و ئاڵۆزی ناوخۆیی توركیا بوو، هەر وەها پرسی عەلەوییەكان كە ئەوەیش مەترسییەكی زۆری بۆ توركیا هەبوو، گۆڕانكاری باش بكات و هاوكات لە رووی پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و سەندوقی دراوی نێونەتەوەییدا توركیا هەنگاوی باشی نا و بەمجۆرە ئەو پلانانە كە لە لایەن زل هێزەكانەوە بۆ توركیا ئامادە كرابوون بۆ ماوەیەك دوا خران و بەمجۆرە توركیا توانی لە رووی ئابووری و كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە گۆڕانكاری باش بكات و مەترسی ئەم یارییە سیاسیانە لە سەر خۆی دوور بخاتەوە. بەڵام رووداوەكانی ئەم دوایەی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ ئاماژەیەك بوون بۆ ئەوەی كە مەترسی ئەم یارییە سەر توركیا هێشتا هەر بەهێزە، بەڵام دەسەڵاتی سیاسی توركیا توانی هەر زوو رێوەشوێنی پێویست وەربگرێت و كێشەكان چارەسەر بكات بەڵام ئەم كێشانە بە شێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر نەكراون. لە لایەكی دیكەیشەوە سەرەڕای ئەو هەنگاوە باشانە كە نراون بەڵام بە هۆی دەستوەردانی كردنی دەسەڵاتی ئاكەپە لە كاروباری ژیانی تایبەتی خەڵكدا مەترسی ئەوەی كە ئەم یارییە سیاسییە لە سەر توركیا دووبارە بكرێتەوە لە ئارادایە.
سەرچاوە: تەرەف




