٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

حكوومەت چەندە هەڵە بكات ئەوەندە دەكەوێتە بۆسەوە

سەرچاوە: KDP.info

لالە كەمال

حكوومەت رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی بە رووداوی ئاژاوەگێڕانە وەسف كرد و گوتی ئەو رووداوانە لە لایەن چەند كەس و رێكخراوێكی نادیموكراتیك و نایاساییەوە رێكخراون. ئەم تێگەیشتنەی حكوومەت لە سەر رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم هێشتا هەر بەردەوامە. هەر لە چوارچێوەی ئەم تێگەیشتنەدا حكوومەتی توركیا لە كار لا دانی محمەد مۆرسی لە میسر لە لایەن سوپای ئەو وڵاتەوە وەكو كوودەتاكەی 28ی شۆباتی توركیا هەڵدەسەنگێنێت. ئەم هەڵسەنگاندنە چەندە هەڵەیە هەر ئەوەندەیش مەترسیدارە و نیشانەی ئاڵۆز بوونی رۆحی حكوومەتە. ئەگەر بپرسن و بڵێن بۆ؟ وەڵامی زۆر ئاسانە، چوونكە ئەم جۆرە هەڵسەنگاندنانە نیشانەی جۆرەیەك بێ متمانەییە بۆیە بمانەوێ و نەمانەوێ دەبێتە زەمینە خۆشكەر بوو روودانی هەر جۆرە فەلاكەتێك.

وازلە مێژووی رابردووی توركیا بهێنن و وەرن سەیری مێژووی نزیكی توركیا بكەین، حكوومەت بۆ خۆی چەندین تێوەری و بەرنامەی بۆ كوودەتای جۆراوجۆر ئامادە كردووە و هەر رۆژ بە بیانوویەك دەست بە ئوپەراسیۆنێك دەكات. بۆ نموونە ئامادەكاری بۆ هەڵوەشاندنەوەی حكوومەت لە رێگای دادگایەوە، پێشی گرتن لە پاڵێوراو كردنی عەبدوڵلا گول بۆ سەرۆك كۆماری توركیا، لە رێگای پەكەكەیەوە تەنگاو كردنی دەسەڵات و .. ئەمانە هەر هەموویان جۆرەیەك یاری سیاسی ناوخۆیی مێژووی نزیكی توركیان و دەسەڵاتی ئاكەپە لەم چەند ساڵەدا لە دژی ئەم جۆرە یاری و بۆسانە شەڕی كردووە و توانیویەتی درێژە بە تەمەنی سیاسی خۆی بدات.

حكوومەت بۆ خۆی چەندین تێوەری و بەرنامەی بۆ كوودەتای جۆراوجۆر ئامادە كردووە و هەر رۆژ بە بیانوویەك دەست بە ئوپەراسیۆنێك دەكات.

دەسەڵاتی ئاكەپە لەم سێ ساڵەی دواییدا بە بەرتەسك كردنەوەی فرۆشتنی مادە كهولییەكان و دەستوەردانی كردنی دەوڵەت لە كورتاژی ژنان، وای كرد كە ئەو كەسانەی كە دەنگیان پێ نەداوە بكێشێتە نێو بازنەی بەرتەسكی بیروڕا موحافێزەكارییەكانی خۆیەوە و بەمجۆرە بوو بە هۆكاری بەهێزتر كردنی هەستی جیاوازی لە نێو خەڵكدا.

ناكرێت وڵاتێك وەكو توركیا كە خاوەن فیگۆر و فاكتەری دیموكراتیكە لەگەڵ وڵاتێك وەكو میسر كە خاوەن دەسەڵاتێكی ئوتوریتەر و عەقڵیەتێكی نادیموكراتیكە بەراورد بكرێت، بەڵام سوپا و عەقڵیەتی سوپای ئەم دوو وڵاتە زۆر نزیكی یەكترە بۆیە پێویستە بەرێوەبەرانی ئەنقەرە پێویستە زۆر هۆشیاری ئەو رووداوانە بێت كە لە نێو توركیادا روو دەدەن و پێویستە زۆر بە وردبینییەوە دەست بە هەڵسەنگاندنی ئەم رووداوانە و هۆكارەكانیانی بكات.

سەبارەت بە مەسەلەی سوپا و ئیمتیازەكانی سوپای توركیا، دەبێت دەسەڵاتی سیاسی توركیا بە تایبەتی دەسەڵاتی ئاكەپە بیروڕاكانی نووسەری ناوداری رۆژنامەی فینانساڵ تایمزی بەریتانی دەڤید گاردنەر سەبارەت بە رووداوەكانی میسر و سوپای ئەو وڵاتە و رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆل بۆ خۆی بە هەند وەربگرێت.

لە توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان و دەسەڵاتی نەنو ئیسلامی ئاكەپە توانی دەسەڵاتی سوپا كە ماوەیەكی درێژە لە نێو كۆماری ئاتاتوركدا خاوەن رۆلێكی سەرەكە بوو كەم بكاتەوە

لە توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان و دەسەڵاتی نەنو ئیسلامی ئاكەپە توانی دەسەڵاتی سوپا كە ماوەیەكی درێژە لە نێو كۆماری ئاتاتوركدا خاوەن رۆلێكی سەرەكە بوو كەم بكاتەوە و كاریگەری سوپا لە سەر سیاسەتی توركیا لە ناو بەرێت بەڵام نەیتوانی ئیمتیازاتەكانی سوپا لە دەستی سوپا وەربگرێت و هاوكات توانی هێزی ژەنەراڵەكان كە خۆیان لە پشت سیاسەتمەدارە لائیكەكانەوە حەشار دابوویەوە بێ كاریگەر بكات و رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیمی ئەستەنبۆڵ نیشانەی بێ رێكخراوەیی بوونی توركیا و هەوڵدانی ئەردوغان و دەسەڵاتی ئاكەپە بۆ كونترۆڵ كردنی هەر هەمووی رێكخراوەكانی نێو توركیایە و نیشانەی بەهێز بوونی كولتووری كوودەتا لە وڵاتەیە.

حكوومەت نەیتوانی كۆتایی بە كاریگەری سوپا و هاوبەشییەكەی سوپا لەگەڵ 28 گەورە كومپانیای توركیادا بهێنێت بە پێچەوانەوە هەوڵی بۆ بەهێز كردنی هاوبەشی سوپا لە گەڵ 18 گەورە كومپانیای دیكەی دا و بەجۆرە رێكخراوی ئویاك و وەقفی بەهێز كردنی سوپا هێشتاكە هەر لە سەر ئەو كومپانیایانە كاریگەری هەیە و كەس ناتوانێت داهاتەكانیانی كونترۆڵ بكات.

 

سەرچاوە. تەرەف

 

هەواڵی پەیوەندیدار