٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

هەندێ جار دیموكراسی بە كوودەتا بە دەست دەخرێت

سەرچاوە: KDP.info

ئەرتۆغرۆڵ ئوزكوك

هەندێ جار دیموكراسی تەنیا بە هەڵبژاردنی ئازاد و بەدەست ناخرێت بەڵكۆ بە كوودەتا بە دەست دەخرێت

راوەستن! خۆتا تووڕە مەكەن و هێرشی سەر پیانیست مەكەن، كۆتایی رست لە نێوەراستی رستەكەدا دیارە. ئەم رستە هی من نییە بەڵكو هی نووسەری ناوداری رۆژنامەی ساندی تایمزی بەریتانی كامیلیا كاڤاندیشە، ئەم قسانە لە ناوەندی دیموكراسی جیهان بەریتانیادا كراون. ئەوەی ئێمە دەتوانین بكەین ئەوەیە كە بپرسین ئایا تا ئێستە كامە كوودەتا بووەتە هۆكاری بە دەست خستنی دیموكراسی؟

بۆ نموونە كوودەتا سەربازییە چەپگەرەكەی ساڵی 1974 لە پورتەكێز كە بوو بە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی رژیمی دیكتاتۆری ئەو وڵاتە. ئەو كوودەتایەی میسر كە بوو بە هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی موبارەك و رێگا خۆشكردن بۆ سازدانی هەڵبژاردن لەو وڵاتە و دواتریش محەمەد مۆرسی لە رێگای هەڵبژاردنەوە كرد بە سەرۆكی میسر.

ئەگەر تا ئێستا خاوەن یەك فكر بین ئەوا دەتوانم بەردەوام بكەم و بنووسم.

لە دوای كوودەتا چەپەگەرە سەربازییەكەی ساڵی 1974 لە پورتەكیز تا ئەمرۆ دیموكراسی لەوە وڵاتە بەبێ راوەستان بەردەوامە و بووەتە یەكێك لە دیموكراسییە هەرە بەهێزەكانی جیهان. 40 ساڵە پورتەكیز خاوەن دیموكراسییە. بەڵام ئەی بۆ چی دیموكراسییەكەی میسر نەیتوانی بەردەوام بێت؟ پێویستە زۆر بە وردییەوە لە سەر ئەم بابەتە لێكۆڵینەوە بكەین، ئەگەر لە سەری زۆر بنووسم یا قسە بكەم پێم دەڵێن پشتگیری لە كوودەتا دەكەم و ئەگەر باسیشی لێوە نەكەم ئەوا ناتوانم ئارام بم.

بۆ چی ئەو دیموكراسییە كە بە كوودەتا هات دەتوانێت لە وڵاتێكی ئەورووپاییدا بۆ ماوەی زیاتر لە 40 ساڵ بەردەوام بێت بەڵام لە وڵاتە عەرەبییەكاندا بە تایبەتی لە سەردەمی بەهار عەرەبیدا ناتوانێت بۆ ماوەی یەك ساڵ بەردەوام بێت؟

بۆ چی لە توونس تا ئێستە لایەنەكان نەیانتوانیوە لە سەر چوارچێوەیەكی دیموكراتیك پێك بن؟

رەنگە یەكێك بڵێت: تازە دەستی پێكردووە جارێك خۆت بگرە. منیش لە وەڵامیدا دەڵیم: باشە كاكە گیان لە پورتەكێزیش سی ساڵی یەكەمی دوای كوودەتا هەبوون، بۆ چی لە پورتەكیز شتێكی بەمجۆرە رووی نەدا؟

بە تایبەتی ئەو سێ ساڵەی سەرەتایی دوای كوودەتا یەكێكە لە قۆناغە هەرە گرنگەكانی مێژووی پورتەكێز، ئیمپراتوریەتێكی زۆر گەورە هەڵوەشێندرایەوە و زیاتر لە یەك ملیونی هاووڵاتی پورتەكێزی گەڕانەوە وڵاتی خۆیان و بە بێ روودانی دووەمین كوودەتای سەربازی سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتە بەردەوامی بوو. هۆكاری ئەمەیش ئەوە بوو كە كوودەتاگەرەكانی پورتەكێز بەر لە كوودەتاكە زەمینەیان بۆ پێكەوە ژیان خۆش كردبوو و بەمجۆرەیش هەر كەس حەد و حدوودی خۆی زانی بوو.

كلتووری پێكەوە ژیان بۆ دیموكراسییەكان مەرجێكی زۆر سەرەكە و حەشاهەڵنەگرە. كلتووری پیكەوە ژیان بە واتای هەڵبژاردنی ئازاد، میدیای ئازاد، كونترۆڵ كردنی ئەو دەسەڵاتە كە بە هەڵبژاردن هەڵبژێردراوە، دادوەری سەربەخۆ، خزمەت كردنی رای گشتی بە بێ جیاوازی، پاراستنی ماف، ناسنامە و ئازادییەكانی كەمینەكان، ئازادی ئاینی و ئازادی بیروڕا رێز گرتن لە یاساكان.

راستە دەبێت ئەم لە دژی كوودەتا كردن بین، بەڵام هاوكات پێویستە بەو پەڕی هێزی خۆمانەوە پشتگیری لە داموودەزگا دیموكراتیكەكان و كلتووری دیموكراسی بكەین.

بەڵی هەندێ جار دیموكراسی لە رێگەی كوودەتاوە بەدەست دەخرێت بەڵام زۆربەی جارانیش دیموكراسی لە رێگای كوودەتاكانەوە لە ناو دەبرێت و لە رێگای هەڵبژاردنەكانەوە دیكتاتۆرەكانیش دەگەنە دەسەڵات و بەڵام بەو جۆرە كە هاتوونە هەر بەو جۆرەیش دەرۆن و ئەو شتەی كە كوودەتاكانی هەوڵ بۆ لە ناو بردنی دەدەن هەڵبژاردنە.

سەرچاوە: حورییەت

 

هەواڵی پەیوەندیدار