٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بانگەوازییەك بۆ خۆپێشاندەرەكانی پاركی گەزی

سەرچاوە: KDP.info

هەلال قاپڵان

خاوەن خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم و ئەوانەیش كە دژایەتی ئەم خۆپێشاندانانە دەكەن هەر یەكەو خاوەن چەندین شەرت و مەرجن. ئەو روشنبیرانە كە خاوەنداریەتی لە خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی دەكەن، ئەو روشنبیرانەن كە لە نێو چینی لائیكی توركیادا پێگەیشتوونە و لە گەڵ گەنجەكاندا لە چەندین قۆناغی جۆربەجۆردا تێپەڕیون. هەر چەند ئەم روشنبیرانە ناتوانن بە ئەوەندە گەنجەكانی پاركی گەزی هێز و ئاستێكی بەرزی بەرهەڵەستكاری لە خۆیان نیشان بدەن، بەڵام تا كۆتایی تەمەنی خۆیان بە چاوێكی پیرۆز سەیری ئەم گەنجانە دەكەن و بە شۆڕشگێر وەسفیان دەكەن و بۆ ئەوەی كە خۆپێشاندانەكان بگەنە ئامانجی خۆیان یا شۆڕشەكە سەر بخەن بە هەر شێوەیەك هانی ئەو گەنجانە دەدەن.

ئەو گەنجانەیش بە تایبەتی ئەوانەی كە لە چینی دیموكراتن، لە پاركی گەزیدا لەگەڵ ئەو گرووپانە كە بە ساڵان بوو پێیان دەگوتن رەگەز پەرەست و فاشێت، پێكهاتن و لە گەڵ یەكتردا دەستیان بە خۆپێشاندان كرد، لێرەدا مرۆڤ دەتوانێت بڵێت كە گەنجە خۆپیشاندەرەكان بۆ ئەوەی بتوانن شۆڕشی خۆیان سەر بخەن، زۆر بە ئاسانی توانییان بە هۆی بەرەژوەندی شۆڕش و خۆپێشاندانەكانەوە لەگەڵ گرووپە فاشیستەكان پێك بن یا بە لانی كەمەوە هەست بە جیاتی لە نێوان خۆیان و ئەواندا نەكەن.

ئەوا سەدا سەد لە نێو بیروڕای ئێوەدا چەندین شك و گۆمان لە سەر چینی موحافێزەكاری كۆمەڵگە هەیە و ئەگەری ئەوەی كە ئێوە لەو چینەیش بترسن ئەگەرێكی سەرەكییە

ئەوانەیش كە لە دژی خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم بوون ئەوانە كە لەگەڵ چینی دیموكرات و لائیكەكانی توركیا لە رووی سیاسییەوە خاوەن ناكۆكین و بە ساز دانی میتینگەكانی ( كۆبوونەوە جەماوەرییەكان) خاوەنداریەتی كردن لە ئیرادەی میللی لە مێژووی كۆماردا گەورەترین پروتستۆی مەدەنییان رێك خست.

كاتێك كە باسی چینی لائیك دەكەین نابێت ئەم باس كردنە ببێتە هۆكاری ئەوەی كە بە چاوێكی سووك سەیری ئەم چینە بكرێت. ئەگەر ئێوە لە نێو چینی لائیكدا گەورە ببووبن یا لە نێو ئەو چینەدا پەروەردە كرابن، ئەوا سەدا سەد لە نێو بیروڕای ئێوەدا چەندین شك و گۆمان لە سەر چینی موحافێزەكاری كۆمەڵگە هەیە و ئەگەری ئەوەی كە ئێوە لەو چینەیش بترسن ئەگەرێكی سەرەكییە. بۆ نموونە بەكار هێنانی وشەی تاڵانكەر یا یۆباز هەر چەند كە لە رووی كۆمەڵایەتی و ئایدئولوژییەوە هیچ جۆرە واتایەكی گرنگی نەبێت بەڵام لە رووی سیاسییەوە ناتوانین بەكار هێنانی ئەم وشەیە لە لایەن كۆمەڵناسە ناودارەكانی توركیا وەكو نیلوفەر گول لە بەرامبەر خۆپێشاندەرەكان بە وشەیەكی بێ واتا یا وشەیەكی سەربەخۆ تەفسیر بكرێت. نیلوفەر گول كۆمەڵناسێكی چینی موحافێزەكارە بۆیە ئەو وشانەی كە لە دژی چینی لائیك بەكاریان دێنێت یا لە رووی كۆمەڵایەتییەوە مانا و واتەیان نییە بەڵام لە رووسی سیاسی و ئائدئولوژییەوە واتەیان هەیە یا بە پێچەوانەن.

ئەو روشنبیرانەیش كە لە دژی خۆپێشاندانەكانن، هەر چەند لە سەرەتادا خۆپێشاندانەكانیان بۆ چالاكی بۆ پاراستنی دارستانەكان و ژینگە لە قەڵەم دەدا و چاوپۆشییان لە بەكار هێنانی هێز لە لایەن پۆلیسەوە لە دژی خۆپێشاندەرەكان دەكرد بەڵام دواتر وردە وردە هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر خۆپێشاندانەكاندا گۆڕا و لە سێیەمین رۆژی خۆپێشاندانەكان كە سەرەتا بۆ پاراستنی داربوون و دواتر بوون بە خۆپێشاندان بۆ هەڵوەشاندنی حكوومەت، روشنبیرە دژبەرەكانیش بە یەك چاو سەیری خۆپێشاندەرەكانیان كرد و هەر هەموویان بە تاوانبار و تاڵانكەر لە قەڵەم دان.

ئەم خۆپێشاندانانە لە لایەن چینی رەگەزپەرەست و لائیكی كۆمەڵگەی توركیاوە رێك خران و دواتریش چینی دیموكرات و چەپگەر لە رێزی پێشەوەی خۆپێشاندانەكان بۆ خۆیان جێگایان كردەوە

ئەوەی كە بە شێوەیەكی چاوكراوەیی سەیری رووداو و خۆپێشاندانەكان بكات تێدەگات كە ئەم خۆپێشاندانانە لە لایەن چینی رەگەزپەرەست و لائیكی كۆمەڵگەی توركیاوە رێك خران و دواتریش چینی دیموكرات و چەپگەر لە رێزی پێشەوەی خۆپێشاندانەكان بۆ خۆیان جێگایان كردەوە و خۆیان كرد بە پێشەنگی خۆپێشاندانەكان. ئەگەر ئەم خۆپێشاندانانە كە لە لایەن رەگەزپەرەستەكانەوە رێكخرابوون و دیموكرات و چەپگەرەكانی توركیایش بوون بە پێشەنگیان ببووبانا هۆكاری ئەوەی كە هێرش كرابایا سەر كورد، عەلەوی یا هەر گرووپێكی ئەتنیكی و ئاینی دیكە، ئەوا دیموكرات و چەپگەرەكان دەستەوجێ وازیان لە خۆپێشاندانەكان دەهێنا.

ئەوەی بۆمان ئاشكرا بوو ئەوەیە كە خۆپێشاندان و رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم بوونە مەنبەرێك بۆ ئەوەی چینی لائیك و دیموكرات و چەپگەر بە ئورگانیزاتۆری و سەرپەرەشتی چینی رەگەزپەرەست، لە دژی دەسەڵات و چینی موحافێزەكان دەست بە خۆپێشاندان بكەن و لە بەرامبەریشدا چینی موحافێزەكار بە سەرپەرەشتی و ئورگانیزاتوری پارتی دەسەڵات( پارتی داد و گەشە پێدان) خۆی كۆ بكاتەوە لە ژێر یەك سەیبەری سیاسی و ئایدئولوژیاییدا خۆی بە رێكخستن بكات و لە ژێر ناوی پاراستنی ئیرادەی نەتەوەیی دەست بە نیشاندانی هێزی خۆی بدات.

هەر دووی ئەم خۆپێشاندانانە ئاماژەیەكن بە هەبوونی ناكۆكی كۆمەڵایەتی لە نێو چینەكانی كۆمەڵگەدا. كۆمەڵگەی توركیا كۆمەڵگەیەك نییە كە ناكۆكی ئەتنیكی یا ئاینی تێیادا بێت بەڵام لە رووی چینییەوە ئەم كۆمەڵگەیە خاوەن ناكۆكی زۆر گەورەیە و چینی لائیك دان بە چینی موحافێزەكاردا نانێت و چینی رەگەزپەرەستیش دان بە چینی چەپگەر و دیموكراتدا نانێت، بۆیە رووداوێكی زۆر گچكەی كۆمەڵایەتی لە توركیا زۆر بە ئاسانی دەتوانرێت لە لایەن چینە جیاجیاكانەوە گەورە بكرێت و لە دژی چینەكانی دیكە بەكار بهێنرێت و رووداوكانی پاركی گەزیش نموونەی ئەم راستییەن، بۆیە من جارێكی دیكە بانگەوازی خۆم ئاراستەی خۆپێشاندەرەكانی پاركی گەزی دەكەم و دەڵێم هۆشیار بن، با هیچ چین و گرووپێك هەوڵ بۆ بەكار هێنانی گردبوونەوەی خۆی بۆ بەدەستەوە هێنانی ئارمانجەكانی خۆی نەدات.

 

سەرچاوە. یەنی شەفەق

 

هەواڵی پەیوەندیدار