پێشمەرگەی دێرین رەشید ئیسۆمەری لە تەمەنی 72 ساڵی گەیشتە كاروانی هەرگیز نەمران

سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
خوالیخۆشبوو پێشمەرگەی دڵسۆز رەشید محەمەد فەقۆ ناسراو بە رەشید ئیسۆمەری لە ساڵی 1941 لە گوندی ئیسۆمەرا سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كورد پەورە و خەباتكار لە دایكبووە و لە تەمەنی 4 ساڵیدا بووە كە باوكی قارەمانی محەمەد فەقۆ كە پێشمەرگەی ناودار بارزانییەكان بووە لە بە برینداری لەرێگای چوونیان بۆ كوردستانی رۆژهەڵاتی ئێران لە ساڵی 1945 شەهید بووە، 2 مامی شەهیدی فەرماندەزوبیر فەقۆ و سلێمان فەقۆ كە رۆڵێكی قارەمانیان هەبوو لە بەرگری كردن لە كۆماری كوردستان لە مەهاباد و یاوەری بارزانیی نەمر بوون بۆ سۆڤیەتی جاران لە پێناو ئازادی كوردستاندا لە خەبات ورێگە مان نەمانیان تێدەكوشان. خوالیخۆشبوو پێشمەرگەی ماندوونەناس ڕەشید ئیسۆمەری هەر لەتەمەنی منداڵی تا گەورە بوونی زۆر ئاوارە و دەردەبری بینووە و لە دوایی گەڕانەوەی بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی لە یەكێتی سۆڤیەت بۆ كوردستان لە ساڵی 1959 پەیوەندی بە شۆڕش كردووە و لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول یەكێك لەو قارەمانە بووە لە گەڵ بارزانیی نەمر بەشداری داستانەكانی كوردایەتی كردوە و لە شەڕەكانی بادینان رۆڵی كارای هەبووە یەكێك لەو پێشمەرگانەی هەردەم باوەرپێكراوی بارزانیی نەمر بووە و یەكێك لەپاسەوانی هەردەم جەنابی بارزانیی نەمر بووە و كەسێكی متمانە و باورپێكراوی سەركردایەتی شۆڕش بووە و كەسێكی نزیكی شەهید ئیدریس بارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی بووە و هەروەها دوای نسكۆی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ئاوارەی ئێران دەبێت و لەوێشدا بەشداری لە شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتخواز دەكات و یەكێك لەو پێشمەرگە و كەسێكی باوەر پێكراوی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی بووە و بەردەوامی خەباتی دەكرد و لە شۆڕشی گوڵاندا رۆڵی كارای هەبووە و یەكێك لەبەشدار بووی داستانی خواكوڕك بووە هەتا بەشداری راپەڕینی كوردستان كردووە، چەندین پلەی بەرپرسیارەتی وەرگرتووە هەردەم لە ناو هاوسەنگەرانی دا خۆشەویست بووە و لە دوای راپەڕین بە فەرمانی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی دەبێتە بەرپرسی لێژنەی كۆمەڵایەتی نزار كە سەر بە دەڤەری بارزان بووە و رۆڵێكی بەرچاوی كە خزمەتی بەو دەڤەرە دەكرد و ساڵی 1996 لە بەر خەبات و قارەمانیەتی و كۆڵنەدانی لە كوردایەتی لە لایەن سەرۆك بارزانی میدالیای بارزانی پێ دەبەخشریت..مرۆڤێكی قارەمان و فەرماندەەیكی لێهاتوو بووە بۆ كوردایەتی و ماوەی چەند ساڵ دەبێت تووشی نەخۆشی ببوو پێشمەرگەی دڵسۆزیرەشید ئیسومەری بەیانی 7-7-2013 لە گوندی دەربۆتگی سەربەدەڤەری بارزان لە تەمەنی 72 ساڵی كۆچی دەكات و دەكاتە كاروانی هەرگیز نەمران و بە ئامادە بوونی نوێنەری سەرۆك بارزانی و دام و دەزگایەكانی حزبی و حكومی و كەسوكار و هاوسەنگەرانی لە مەراسێمیكی شایستە لە مەزاری نەمران لە بارزان بە خاك سپارد هەزاران سڵاو لە گیانی پێشمەرگەی شۆڕشگێر و خەباتكار رەشید ئیسۆمەری هەموو شەهیدانی رزگاریخواز و سەرقافلەیان بارزانیی نەمر و كاك ئیدریس هەردەم لە یاد.




