پێوستە گۆران و ئۆپۆزسیۆن لە مانا راستەقینەی دیموكراسی تێبگەن !
رێبوار حەمەلاو شوانی
لە وڵاتانی دیموكراتی هەڵبژاردن بۆیە دەكرێ بۆ ئەوەی هەر حزبێك ئاستی لایەنگر و دەنگدەرانی چەندە بزانێ، چونكە بەو پێیە ژمارەی كورسی پەرلەمانیی بۆ دیاریدەكرێ، هەروەك بەپێی هەڵبژاردن ئەو ڕاستییە دەردەكەوێ كە چ حزبێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێناوەو لە ئەنجامیشدا دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵات، لەماوەی دوو هەڵبژاردندا دەگرێتە دەست. كەمینەی پەرلەمان دەبێ ئەو ڕاستیە بزانێ كە تا هەڵبژاردنی داهاتوو هەر كەمینەیەو هێندە دەنگی نییە تا بتوانێ پڕۆژەو پێشنیارەكانی سەربخات، بەوەش نابێ هیچ دڵگیر بێت و پەلاماری ئەم و ئەو بدات. یەكێك لە كێشە گەورەكانی ئۆپۆزسیۆن لە هەرێمی كوردستان،تێنەگەشتنیانە لە مانای دیموكراسی، بە مانا راستەقینەییەكەیی. راپرسی پرۆسێسێكە بۆ وەرگرتنی راستەوخۆی رای خەڵك لەسەر بابەتێكی دیاریكراو كە تێیدا خەڵك دەخرێتە بەردەم دوو بژاردە، یان پەسندكردن، یاخود رەتكردنەوە. بەبێ بوونی ئۆپوزیسۆنی راستەقینە بەرامبەر دەسەڵات كە بتوانێت بە ئاشكرا گوزارشت لە خۆی بكات و ڕەخنەی توند ئاراستەی دامودەزگانی دەسەڵات بكات، دیموكراسی بوونی نابێت. بۆیە پرۆسەی هەڵبژاردن بە یەكێك لەو رێگە راستانە هەژمار دەكرێت بۆ گەیشتن بە دەسەڵات بە شێوەیەكی دیموكراسیی.لێرەدا پێوستە ئۆپۆزسیۆنێك چیتر بە دروشمە چەواشەكاریی و نادیموكراتییەكانی هەوڵی فریودانی خەڵكی كوردستان بدات نانەوەی شەڕێكی راگەیاندنی نەخوازراوو پڕ لەناكۆكی كە جگە لەزیان بەئەزموونە دیموكراسییەكەمان و خۆیان، هیچی تر ناگەیەنێت. لە وڵاتانی دیموكراتی هەڵبژاردن بۆیە دەكرێ بۆ ئەوەی هەر حزبێك ئاستی لایەنگر و دەنگدەرانی چەندە بزانێ، چونكە بەو پێیە ژمارەی كورسی پەرلەمانیی بۆ دیاریدەكرێ، هەروەك بەپێی هەڵبژاردن ئەو ڕاستییە دەردەكەوێ كە چ حزبێك زۆرینەی دەنگەكانی بەدەست هێناوەو لە ئەنجامیشدا دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵات، لەماوەی دوو هەڵبژاردندا دەگرێتە دەست.
| راپرسی پرۆسێسێكە بۆ وەرگرتنی راستەوخۆی رای خەڵك لەسەر بابەتێكی دیاریكراو كە تێیدا خەڵك دەخرێتە بەردەم دوو بژاردە |
هەر بەو پێیەش كەمینە بە پێی ژمارەی دەنگەكانی كورسی پەرلەمانی پێدەدرێ و ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن، بەهۆی كەمی دەنگەكانییەوە، دەگێرێ . ئۆپۆزسیۆن بۆی هەیە لە پەرلەماندا گفتوگۆ لەسەر هەموو پڕۆژەو پێشنیارەكان بكات و پاشان دەخرێتە دەنگدانەوە و ئەگەر زۆرینەی بەدەستهێنا ئەوا دەبێتە بڕیاڕی پەرلەمان و دەبێ جێ بەجێ بكرێ .ئیدی لە نیزامی پەرلەمانیدا دەبێ كەمینە گوێڕایەڵی زۆرینە بێت و نابێ كە بڕیارێكی بە دڵ نەبوو بیكات بە ئاژاوەو هات و هاوار و شكاندنی كەل و پەلی پەرلەمان و بوتڵ هاویشتن و هەوڵی هێنانە ژوورەوەی فیتەی ناو لەفە بدات.ئۆپۆزسیۆنی هەرێمی كوردستان بە هەموو توانایەوە دژایەتی دەسەڵاتی ئێستای هەرێمی كوردستان دەكات و ئامادەشە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات.لێرەدا گۆران و ئۆپۆزسیۆن پێوستە باش بزانن كە پێگەو پایەی بارزانی كە لە پڕۆسەیەكی هەڵبژاردنی راستەوخۆدا، بە نزیكەی 70%ی دەنگەكانی خەڵكی كوردستان ئەو پۆستەی بەدەستهێناوە، زۆر لەوە گەورەترە بە دانیشتنێكی چەند كاتژمێری پەرلەمان، ئەو پۆستەی بۆ درێژ بكرێتەوەو دواجار خەڵكانێك بیانەوێ ئەو بڕیارەی پەرلەمان بكەنە خاڵێكی لاوازو لەو كەلەبەرەوە مێژوو و خەبات و هەموو ئەو هەڵوێستە نەتەوەییانەی بارزانی كە لەماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا، بسڕنەوەیا كەم بایەخی بكەن.هەر بۆیە تائێستا ئۆپۆزسیۆن نایەوێت لەم پێوەرە تێبگات و بەردەوام سەرقاڵی خۆ غەفڵاندن و بەلا رێبردنی راستی یەكانن،رەنگیشە ئەمە هۆكاری شاردنەوەی شكستە بەردەوامەییەكانیان و دابەزینی هەژموونی ئەندامانیان لە كاتێكدا هێزی پێگەی ئۆپۆزسیۆن رۆژ بەرۆژ لە دابەزینێكی خێرادایەو یەكێكیش لە هۆكارەكانی ئەو بەرئەنجامە چەواشەكارییە یەك لە دوواییەكەكانیانە، كە بەردەوام بەرووی هاوڵاتیانی كوردستان دا ئەنجامی دەدەن.




