٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

مۆدیلی ئیخوان

سەرچاوە: KDP.info

سەلام عەبدوڵڵا
ئەمەی لە میسر ڕوویدا چاوەڕواننەكراو نەبوو، چونكە ئەم ئیخوانانە لەم ماوە كورتەی دەسەڵاتیاندا زۆر بە پەلە دەیانویست سیستەمیكی ئیخوانی بە سەر كۆمەڵگەی میسریدا بسەپینن كە خەڵكی میسر شۆڕشی لە پیناوی ئەوەدا نەكردبوو.
شۆڕش بۆ ڕووخانی دیكتاتۆریەت و هینانە كایەی سیستەمیكی دیموكراتی بوو كە هەموو گەلی میسری بە ئیسلامییە ئیخوانەكانیشەوە دەیانتوانی لە ژیر سیبەریدا بژین، چونكە لە ژیر سایەی سیستەمی دیموكراتیدا هەموو لایەك بەسەربەستی و ئازادی دەتوانیت بژی،بێ ئەوەی هیچ لەمپەریك بخریتە بەردەمی و ئازادی بۆ هەمووان دەبێ، نەك تاكە لایەنیك كەوەك ئیخوانەكانی میسر دەیانویست بیرو بۆچوونی خۆیان بسەپینن بەسەر هەموو كۆمەڵدا.
لەژیر سیستمی دیموكراتیدا هەموو دەتوانین پیكەوە بژین بەڵام لەژیر نیزامی ئیسلامیدا تەنها ئیسلامییەكان دەتوانن بژین،چونكە مافی ئەوانی تر پیشیل دەكرێ،ئەوان نیزامیك دیننە كایەوە كە تەنها ئەوان دەتوانن لە ژیر حوكمیدا بژین كە لەگەڵ ئەم بەرەو پیشەوە چوونەی سیستەمی حوكمڕانی لە جیهاندا ناگونجێ، لەژیر سیستەمی ئیخوانچییەكاندا كۆمەڵگە لە قالب دەدرێ و هەرچی وەك ئەوان بیر نەكاتەوە مەحاڵە هیچ مۆڵەتیكی پیبدرێ، هونەر، مۆسیقا، ئازادی تاك، ئازادی بیرو ڕا، مافی ئافرەت، گەر تیكڕا قەدەغەش نەكرێ ئەوا كۆت و بەند دەكرێ. وەكو هونەر تەنها دەبیتە زەخرەفە، مۆسیقاش دەبیتە مەراسیمی دەف و تەپڵ كوتان بۆ ڕنینەوەوەی قژ و زیاتر لە خۆدان.
ئازادی تاكیش هەر نابێ قسەی لەسەر بكرێ، ئەوە مافی ئافرەتیش بەپیی دەقە نەگۆڕەكان حەقی دەدرێ و زۆریش لەسەری بڕوا ئابڕوی دەبرێ.
خەڵكی میسر دژی ئەوە هەستان، ئیدی ئەوە نە كودەتایە نە هەڵگەڕانەوە، ئەوە خواستی شۆڕشگیڕانی میسری بوو كە موبارەكیان لەپیناودا ڕووخاند، هەر بۆیە مەحاڵ بوو ئەو جۆرە سیستەمە بەردەوام بی، میژوو بۆ دواوە ناگەڕیتەوە ئەی برادەرانی ئیخوان.

هەواڵی پەیوەندیدار