بواری كۆمەڵایەتی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد
تارێق چەلەنك
منیش وەكو ئەندامی تیمی ناوچەی قەرەدەنیزی كۆمیتەی عەقڵمەندان توانیوان لە ماوەی دوو مانگ كاری مەیدانیدا لەگەڵ زۆربەی هەرە زۆری چینە جیاجیاكانی كۆمەڵگەدا گفتووگۆ بكەین و سەبارەت بە قۆناغەكە چەندین راوبۆچوون و پێشنیار وەربگرن. یەكێك لەو خاڵانە كە بۆمان لە ناوچەی قەرەدەنیز روون بوویەوە ئەوە بوو كە لە سەرەتای دەستپێكردنی كار و چالاكییەكانی كۆمیتەی عەقڵمەنداندا، بەشێكی زۆری كۆمەڵگە لە بەرامبەر كۆمیتە و كارو چالاكییەكانی كۆمیتە نارازی بوو. بۆیە ئیمەیش وەكو كۆمیتەی عەقڵمەندان سەرەتا بە مەبەستی وەرگرتنی رەخنە و ئیعتیرازەكانی كۆمەڵگە سەبارەت بە گەڕانەوەی دەوڵەت بۆ رای خەڵك بۆ چارەسەر كردنی پرسێكی گرنگ و ئاڵۆز كرد. كار و چالاكییەكانی كۆمیەتی عەقڵمەندان سەرەتا لە لایەن پارت و لایەنە سیاسییە دژبەرەكان و گرووپە جیاجیاكانی میدیاییەوە هەوڵ درا كە ئەم كارو چالاكییانە بەرەو ئاراستەیەكی دیكەدا برۆن و لە نێو كۆمەڵگەدا تێگەیشتنێكی دیكە لە سەر ئەم كار و چالاكییانە دروست بكرێت. بۆیە تیمەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندان لە هەر ناوچەیەكدا كە دەستیان بەكار كرد سەرەتا هەوڵیان بۆ ئەوەدا كە رای گشتی ناوچەكە لە ژێر كاریگەری ئەو پرۆپاگەندە دژبەرانەدا رزگار بكەن. بەڵام سەرەڕای ئەم هەوڵدانانە لە چەندین ناوچەدا هێرش كرایە سەر تیمی كۆمیتەی عەقڵمەندان و چەندین جاریش هەوڵ بۆ نانەوەی ئاژاوە و ئاڵۆزی درا.
بەڵام دوای تێپەڕ بوونی چەند رۆژێك چینە جیاجیاكانی كۆمەڵگە بە شێوەیەكی دیكە لە هەوڵدانەكانی حكوومەت و كۆمیتەی عەقڵمەندان تێگەیشتن بۆیە وردە وردە خەڵك دەستی بە رێز گرتن لە كۆمیتەی عەقڵمەندان و كار و چالاكییەكانی ئەم كۆمیتەیە كرد. چوونكە ئەمە یەكەمینجار لە مێژووی توركیاد كە حكوومەت بە شێوەیەكی راستەوخۆ لە رێگای چەندین كەسی سەربەخۆیەوە بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد لەگەڵ كۆمەڵگەدا دەستی بە وتوێژ كردووە. ئەم رێزگرتنە بوو بە هۆكاری ئەوەی كە ئەندامانی كۆمیتە دواتر بتوانن زۆر بە ئاسانی و ئاسوودەییەوە كار و چالاكییەكانی خۆیانیان بەردەوام بكەن.
رووداوەكانی ئەم دوایەی توركیا ئەوە دەسەلمێنن كە ئەگەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد نەگاتە ئەنجام و سەركەوتن لەم قۆناغەدا بە دەست نەخرێت، ئەوا رەنگە توركیا رووبەرووی چەندین كێشەی دیكە ببێتەوە كە لە كێشەی كورد ئاڵۆزتر و گرنگتر بن بۆ نموونە كێشەی عەلەوییەكان، بۆیە پێویستە بۆ سەر خستنی ئەم قۆناغە لە هەر بوارێكدا، دەبێت رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، سەرۆك هۆزەكان و رێكخراو و داموودەزگا جوراوجۆرە هەرێمییەكانیش بخرێنە نێو قۆناغەكەوە تا ئەوانیش بتوانن رۆلێكی گرنگ بگێڕن و پێكەوە دەست بە خۆش كردنی زەمینەی چارەسەر كردنی پرسی كورد بدەن.
پرسی كورد كە زیاتر لە 30 ساڵە لە هەر روویەكەوە كاریگەری لە سەر سیاسەت، كۆمەڵگە و ئابووری توركیا كردووە بووەتە هۆكاری راكێشانی پەردەیەك لە سەر وجدانی كۆمەڵگەدا بۆیە لە رۆژئاوای توركیادا تا ئێستا تێگەیشتنێكی راست و درۆست لە پرسی كورد بوونی نییە بۆیە لە قۆناغی چارەسەریدا دانیشتووانی رۆژهەڵاتی توركیا جۆرەیەك لە سەر قۆناغەكە بیر دەكەنەوە و دانیشتوانی رۆژئاوای توركیا بە جۆرەیەكی دیكە. ئەمەیش یەكێكە لە بەرهەمەكانی یەكگرتنی رەگەزپەرەستی كەمالیستی و ئیسلامی توركی كە لە ساڵەكانی 1970دا لە توركیا ببوو بە مودێل.
نا بێ ئەوەیش لە بیر بكەین كە لە چەندین شار و ناوچەی جیاجیای توركیادا كە پێكهاتەكانیان زۆر و جیاوازن وەكو مەرسین و حەتای، بە شێوەیەكی هاوسەنگ لە نێوان خۆیاندا دیموكراسیەتێكی هەرێمییان دامەزراندووە و لە بەرامبەر قۆناغی چارەسەری پرسی كوردیش وەكو ناوچەكانی دیكە بێ هەڵوێست نین و زۆر بە تێگەیشتوویی نزیكی بارودۆخەكە دەبنەوە.
بەرێوە بردنی قۆناغی چارەسەری لە لایەن دەوڵەتەوە بە شێوەیەكی مەرحەلەیی و هەنگاو بە هەنگاو بووەتە هۆكاری ئەوەی كە هەستیارییەك لە نێو كۆمەڵگەدا سەبارەت بە شەفاف بوونی قۆناغەكە بێتە ئاراوە، بۆیە ئاگادار نەكردنەوەی كۆمەڵگە سەبارەت بە قۆناغەكە و پێشكەوتن و رووداوەكانی نێو قۆناغەكە دەبێتە هۆكاری كەم بوونەوەی متمانەی نێوان خەڵك و دەوڵەت و كۆمەڵگە بە جۆرەیەكی دیكەی سەیری قۆناغەكە دەكات. بۆیە دەوڵەت دەبێت مەرحەلە بە مەرحەلە كۆمەڵگە ئاگادار بكاتەوە تا بتوانێـت سوود لە پشتگیری كۆمەڵگە وەربگرێت.
توندوتێژییەكانی 30 ساڵەی رابردوو بوونە هۆكاری ئەوەی كە سیاسەتی كوردی لە بواری پروپاگەندە كردن بۆ خۆی و مەزڵووم بوونی خۆیدا ببێت بە پسپۆڕ و رەق و كینیش لە نێو بەشەكانی دیكەی كۆمەڵگەدا رەق و كینیش ببێت وەكو عادەتێكی رۆژانە. بۆیە دەبێت لەمەو بەدواوە دەوڵەت هەوڵ بۆ لە ناو بردنی ئەو عادەتانە بكات و زۆر بە شەفافی قۆناغەكە بەرێوە ببات و چینە جیاجیاكانی دیكەی كۆمەڵگە، رێكخراوە مەدەنییەكان و سەرۆك هۆز و كەسایەتییە خاوەن دەسەڵاتی ناوچە جیاجیاكانی توركیایش بخاتە نێو ئەم پرۆسەیەوە و تا بە هاوكاری و پشتگیری ئەوان بتوانێت ئاسانتر قۆناغەكە بەرێوە ببات.
سەرەچاوە: زەمان




