ئامانجی سەرۆك بارزانی،بەدەستهێنانی ماف و بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستانە!
رێبوار حەمەلاو شوانی
ئامانجی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرێز كاك مەسعوود بارزانی تەنیا و تەنیا داكۆكیكردنە لە مافە ڕەواكانی گەلی كوردستانە و هەموو ژیانی لەو پێناوەدا بەختكردووە تا كوردستانیش هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهان بكات بە وڵاتێك كە خۆی مافی چارەنووسی خۆی دەسنیشان بكات، بۆیە خەڵكی لە ئێستادا خەڵكی كوردستان زۆر هوشیار و چاوكراوەیە و دەزانێت كێ لە بەرژەوەندی خەڵكی كوردستان هەنگاو دەنێت و بەرەو لووتكەی سەركەوتن دەیانبات .جەماوەری كوردستان باش تێگەیشتوون كە پیلان ومەرامی گۆران و ئۆپۆزسیۆن تەنیا هاندانی خەڵك بەرەو ئاراستەیەكی نادیار و تێكدانی باری سەقامیگری كوردستان هێرش بۆ سەر بارەگەی پارتە سیاسییەكان و بوتڵ هاوێژی و فیكە ژەنین لە ناو هۆڵی پەرلەمان و دروستكردنی ئاژاوە و تێكدانی رەوشی ئابووری و كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستانە كە لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دروستبوونیان درێغیان لە هەوڵی لە ناوبردنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان و شێواندنی باری تەناهی نەكردووە ئەوانەی لە سیاسەت دەزانن و بیر لە ئایندە دەكەنەوەو لە ئەزموونی هەرێمی كوردستان دەكەنەوە دەزانن كە ئەم هەموو دەستكەوتانە بە خۆرایی نەهاتوونوتە دیی، ئەزمونەكانی پێشووی هەڵبژاردن و حوكومرانی لەو وڵاتەدا ئەوە دەسەلمێنێت بەڕێژەیەكی زۆر لە خەڵك بڕوای بە پارتی هەیە، درێژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانی كارێكی عاقڵانەیە و بڕیارێكی راستی پەرلەمانی كوردستان بوو بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی نیشتمانی. لەم ساڵانەی ڕابردوو دا، زیاتر لە هەموو جارەكانی پێشووتر هێرشی ناڕەوا و بە ناحەق دەكرێتە سەر رۆڵ و كەسایەتیی ڕابەرانە لەناو كۆمەڵگەی كوردستان. سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕێز مەسعود بارزانی ڕابەری میللەتە و لە سەركردایەتیكردن و پاسەوانیكردن لە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان حیكمەتێكی مێژووكردی هەیە. ئەو حیكمەتەیشی بە ژیان و ئەزموون بەدەست هێناوە نەك بە رەزامەندیی ئەم و ئەو كەسایەتی و حزب. ئێمەی خەڵكی كوردستان سەرۆك مەسعوود بارزانیمان بۆ ئەركە مێژووییەكانی پێویستە نەك بۆ كێشەی حزبایەتی.بانگەوازی سەرۆك بارزانی لە ساڵی 1991 بۆ هەڵبَژاردن و رادەستكردنی دەستەڵات لە بەرەی كوردستانییەوە بۆ حكوومەتی هەڵبژێردراوی دوای راپەڕین. پڕۆژەی بەفیدراڵیكردنی عێراق و پەڕاندنەوەی جۆری خۆبەڕێوەبردنی كورد لە ئۆتۆنۆمییەوە بۆ فیدڕالییەت. بەرەنگاربوونەوەی دەستێوەردانی بیانی لە كاروباری كوردستان لە ١٩٩٤-١٩٩٨. و هەروەها رێگەگرتن لە هاتنی سوپای بێگانە بۆ ناو وڵات وداكۆكییكردن لە ماف و بەشی كورد لە دەستووری نوێی عێراق و هەروەها چەسپاندنی رەوایی مانەوەی هێز و سوپای كوردستان بە ناوی پێشمەرگە و لە ئێستادا، رۆڵی زۆر كاریگەرانەی بۆ پرۆسەی ئاشتی كورد بە تایبەت لە باكوور و رۆژئاوای كوردستان گێراوە.بۆیە لە ئێستادا جیا لە سەرۆك بارزانی كێی دیكە لە كوردستان ئەو ئەركانەی پێ ئەنجام دەدرا؟ ئەوە توانایی رابەرانە و متمانەی میللەتە كە مەسعوود بارزانی هێناوەتە ئەو پێگەیە. بۆیە پێویستە هەموو لایەنەكان ئەم راستییەیان لەبەرچاو بێت و لەوەدا خۆیان بە شەریك بزانن نەك هەوڵی سڕینەوەی بدەن. سەرۆك مەسعوود بارزانی بەرگری لە سەروەری و كەرامەتی میللی دەكات، بۆیە هەر كەسێك لێی دوور كەوێتەوە خۆی لەو شانازییە بێبەش دەكات.




