فازل میرانی: درێژكردنه‌وه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه سیاسییه‌كانی هه‌رێمى كوردستانه

فازل میرانى له چاوپێكه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى حه‌یاتى چاپى له‌نده‌نى رایگه‌یاند كه بریارى په‌رله‌مانى كوردستان به درێژكردنه‌وه‌ى ویلایه‌تى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ ماوه‌ى دوو ساڵ ره‌غبه‌تى نه حزب نه سه‌رۆك نه‌بووه به‌ڵكو بڕیارێك بووه بۆ جێبه‌جێكردنى داوكاریه‌كانى گه‌ل له هه‌رێم دا.
گووتیشى ئێمه له ته‌نگژه‌یه‌كى سیاسى دا ده‌ژین و جۆره حاله‌تێكى ته‌شه‌نوج باڵى به سه‌ر ره‌وشه‌كه‌دا كێشاوه و كه زیانى به هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌گه‌یاند , بۆیه له سه‌ر هه‌مووان پێویست بوو كه لێكۆلینه‌وه له سه‌ر چاره‌سه‌رێك بكه‌ن.
بۆیه ئه‌وه‌ى كه ڕوویدا ئاماده‌كاریه‌كى ده‌روونیه له سه‌ر ئاستى سیاسى و شه‌عبى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مان، جیا له‌وه‌ى مه‌كسه‌بێكى شه‌خسى یانیش حزبى بێت.
هاوكات میرانى تۆمه‌ته‌كانى ئۆپۆزسیۆنیشى به ده‌ستگرتن به سه‌ر ده‌سه‌ڵات له ڕێگه‌ى ئه‌و مه‌كسه‌بانه‌وه ره‌تكرده‌وه و راشیگه‌یاند مه‌تبه‌خى سیاسى ره‌زامه‌ندى هه‌ر یه‌ك له بزوتنه‌وه‌ى ئیسلامى و حیزبى شیوعى و توركمان و ئه‌رمه‌ن و كلدان و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى وه‌رگرتووه، بۆیه گه‌ر مه‌كسه‌بێك و ده‌ستكه‌وتێك له بڕیاره‌كه هه‌بێت ئه‌وا بۆ هه‌موانه.
سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى روونیشیكرده‌وه كه لۆژیكى دیموكراسیه‌ت واته زۆرینه و كه‌مینه ده‌گه‌یه‌نێت و بۆیه به پێیى ئه‌و هاوكێشه‌یه له سه‌ر گشت لایه‌ك پێویسته گوێڕایه‌ڵى بریاره‌كانى زۆرینه ببن و زیاتر گووتیشى كه گفتوگۆ له نێوان پێكهاته‌كانى پرۆسه‌ی سیاسى به‌رده‌وامه




