ئاشتی، خۆشتەویستی و برایەتی
حكمەت چەتینقایا
خوشتەویستی مرۆڤ، ئێش و ژان، مردن و كۆمەڵكۆژی....
ئایا كاتێك كە سەبارەت بە كۆمەڵكۆژییەكەی مادیماكی سیواس دەنووسن دەتوانن باشباغەكان لە بیر بكەین؟
ئایا كاتێك كە ئوغۆر مەمجوو بە بیر دەهێنین ناتوانین مووسا عەنتەر و هەرانت دینكیش بە بیر بهێنین؟
ئەوانەی كە باشباغەكانیان لە دژی مادیماكی سیواس بەكار هێنا بۆ چی یەكی گولانی خوێناوی، مارەش، چۆروم و ئەنجیر ئاڵـتێ ئەزمیریان بە بیر نەدەهێنایەوە؟ من دوێنێ باسی كۆمەڵكۆژییەكەی مادیماكی سیواسم كردبوو و هەندێك كەس وایان دەگوت: ئێمە باشباغەكانمان لە بیر نەكردووە و هەردووكیانی لە بیرناكەین. تۆیش چوونكە مرۆڤی ناتوانی هەر دووكیانی لە بیر بكەی. چوونكە مرۆڤی نەدەتوانی مادیماكی لە بیر بكەی نە باشباغلەر و نە باخچەلی ئەولەر و نە.......
كاتێك كە مرۆڤ دەست بە بیر هێنانەوەی عەنتاب، ماڤی چارشی دەكات ناتوانێت كە روبوسكیش بە بیر نەهێنێتەوە، ئەو سەربازانە كە لە لایەن پەكەكەیەوە كۆژران، ئیعترافچییەكان، ئەو كەسانەی كە لە لایەن دەوڵەتەوە كۆژراون و ئەو هاووڵاتییانەی كە لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا لە لایەن حزبڵلایەوە تیرۆر كران. بۆ بە بیر هێنانەوەی ئەم مرۆڤانە ناتوانی رەگەزپەرەستی بكەی و بكەویتە ژێر كاریگەری هەستە رەگەزپەرەستییەكانەوە.
گوندە چۆڵ كراوەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ، دارستانە سۆتێندراوەكانی باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵ، ئەو مرۆڤانەی كە بە هۆی شەڕی نێوان پەكەكە و دەوڵەتەوە ئاوارە بوونە هەر هەموویان پێویستە بە بیر بهێنرێنەتەوە.
ئەوانەی كە خۆیان بە دیموكراتی راستەقین توركیا لە قەڵەم دەدەن دوای رووداوەكانی پاركی گەزی ناسنامە و هەڵوێستی راستەقینیان ئاشكرا كرا. لە نێوانیاندا عەقڵمەند و بارزگانە ئایینییەكانی هەبوون و لە دەستیاندا ناوی رۆژنامەنووس، هونەرمەند و روشنبیرەكان هەبوو.....
هەر هەموویان وەكو پەیامنێرێكی موخبێر بوون، ماڵ بە ماڵ گەڕان. وامان دەزانی كوودەتا كراوە....
ئەو كەسانەی كە لە كاتی كوودەتا سەربازییەكاندا وایان دەكرد خزمەتی دەسەڵاتی كەنعان ئەڤرەنیان دەكرد بەڵام مرۆڤەكانی ئەمرۆ خزمەتی دەسەڵاتی ئاكەپە و رەجەب تەییب ئەردوغان دەكەن.
دیموكرات بوون ئەوەندە ئاسان نییە و بەوجۆرەیش نییە كە ئەوانە دەیكەن... مرۆڤێكی دیموكرات ئەوەی كە رۆح و هەستی دیموكرات بێت دەبێت لە دژی هەر هەمووی كۆمەڵكۆژییەكان دەركەوێت. ناكرێت تۆ باسی كۆمەڵكۆژییەكەی دەرسیم بكەی و لە هەمان كاتدا سولتان سەلیم بكەی تاجی سەری خۆت و ناوی یەكێك لە پردە گەورەكانی توركیایش بكەی پردی سولتان سەلیم. ئەمە لەگەڵ رۆحی دیموكراسیدا ناگونجێت. ئەگەر هاووڵاتییە عەلەوییەكان لە دژی تۆ دەست بە خۆپێشاندان بكەن ئەو كاتە چی دەكەی؟ ئایا مانای براتی و خۆشتەویستی و ئاشتی دەمێنێت؟
ئەوەی ئێستە ئێوە دەیكەین جیاوازی ئەتنیكی و ئاینییە......
رێگای براتی و خۆشتەویستی و ئاشتەوایی لە راگرتنی كۆمەڵكۆژییەكان و پاراستنی ماف و ئاوادییەكانی هەر هەمووی پێكهاتەكاندا تێپەڕ دەبێت.
هاندانی پێكهاتەكانی كۆمەڵگە بۆ ئەنجامدانی كارێك ئاسانە بەڵام كونترۆڵ كردنی خەڵك ئاسان نییە، سەیری مەیدانی تەحریری میسر و پاركی گەزی لە شاری ئەستەنبۆڵ بكەین.....
هەر چەند دیموكراسی توركیا وەكو مریشكی بێ پێ بێت و هەر چەند سەرۆك وەزیری توركیا ئەو گەنجانەی كە لە پاركی گەزی كۆ ببوونەوە بە تاڵانەكەر وەسفی كردن بەڵام توانیویان رووی راستەقینەی دیموكراسیەتی توركیا نیشانی جیهان بدەن. هەر چەند لە رووداوەكانی وەكو پاركی گەزیدا پارت و گرووپە نایاساییەكان هەوڵی گۆڕینی ئاراستەی رووداوەكان دەدەن، بەڵام ئیستیخباراتەكانیش ئاگایان لەم راستییەیە، لە پاركی گەزیش شتێكی بەمجۆرە هەبوو، بەڵام گەنجانی توركیا خێرا توانیویان ئەو جۆرە پارت و رێكخراوانە لە نێوان خۆیاندا دەربخەن.
لە توركیا ئەگەر دیموكراسی نەبێت لائیك و لائیزم دەبێت بەڵام ئەگەر لائیك و لائیزم نەبێت دیموكراسیش نابێت، بۆیە ئەگەر مستەفا كەمال و هاوڕێكانی كاتێك كە كۆماریان دامەزراند لائیك و لائیزمیان نەكردبایا نرخی سەرەكی كۆمار ئەوا توركیای ئەمرۆ سەد هەزار جار لە دوای میسری ئەمرۆیەوە دەبوو.
سەرچاوە: جمهوریەت




