٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

بەرێزان بەرێوەبەرو كارمەندانی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەناوی مەكتەبی سیاسی پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین بەبۆنەی یادی 13 ساڵەی دامەزراندنی خانەكەتان، لە تەك پیرۆزبایمان هیوای بەردەوامی و سەركەوتنیشتان بۆ دەخواین لە خزمەتكردنی بواری رۆشنبیری و بڵاوكردنەوەی گیانی لێبوردەیی و دیموكراسی و پێكەوە ژیان لە رێگەی چاپكردنی كتێب و بەرهەمەكانتان.

هەروەها جێگای خۆشحاڵیمانە كە خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە لە رۆژی دامەزراندنییەوە تا ئێستا بەرپرستانە مامەڵەی لە گەڵ نێوەرۆك و بابەتەكانی كردووەو بە جدیش كاری بۆ دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی كوردی دەكات.

جارێكی دیكەیش پیرۆزبایتان لێدەكەین و هەر سەركەوتووبن.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموکراتی کوردستان

3/7/2013

هەواڵی پەیوەندیدار