كاریزمای بەڕێز مەسعود بارزانی لە جیهانی گلوبالیزمدا
محەمەد جەبەلی
كاتێك كە سەرۆكی هەرێم بە ئیرادەیەكی گەورەوە بەرەو بەدیهێنانی یەكێتی گەلی كورد هەنگاو دەنێت بەم جۆرە لە دونیادا فراوانترین رووبەر بۆ ئازادییە دیموكراسییەكان تەرخان دەكات هەر بەمجۆرەش گەلی كورد قوناغێكی مێژوویی نوێ دەبڕێت لە فراوانكردنی فەزای هاووڵاتیبوون.
ئێمە دەڵێن و دەشزانین چەمكی هاووڵاتیبوون بریتییە لە رێسای ژیانی دیموكراسی و بگرە دوا ئامانجی ژیانی دیموكراسییە؛ جا ئەگەر هاوڵاتی هەست بەوە نەكات كە هەموو مافێكی هەیە و هەموو ئەركێكیشی لەسەر؛ ئەوا چەمكی هاوڵاتیبوون بە تەواوی بەتاڵ دەبێتەوە.
ئەگەر كەمێك بۆ مێژوو بگەڕێینەوە ئەوا بۆمان دەردەكەوێت كە بەرێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ئاستی ناوخۆیی و لەئاستی دەرەوەش بە دەیان دەستكەوتی بالای بۆ هەرێمی كوردستان مسۆگەر كردووە و كە لەسەر ئاستی جیهان و بە گەڕانەوە بۆ مێژووی گەلانی جیهان سەرسۆهێنەرن و رەنگە بڵێین ئەستەمن؛ ئەوانەی لە ئاستی ناوخۆ بەدەستهاتوون و شیاوی ئاماژە پێكردنە بە كوتی ئەمانەن: یەكەم: پاراستنی گیان و سامانی خەڵك-دانیشتوان و دووەم: پاراستنی یەكپارچەیی ووڵات و سێیەم: پاراستنی سیستمی سیاسی وئابوری كۆمەڵگە و چوارەم پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی سیاسی ودامەزراوەكانی . لەسەر ئاستی دەرەوەش بوونی دەیان كونسولخانە و نوێنەرایەتییانەی بیانی لە هەرێمی كوردستان و هەروەها هێنانی دەیان كۆمپانیای وەبەرهێنەری بەناوبانگی جیهانی؛ ئەمەش وێرای بەهێزكردنی سیاسەتی دەرەوەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ولاتانی جیهانی و بە تایبەت وڵاتانی دراوسێی هەرێمی كوردستان. ئەو حاشا هەڵنەگرەو دەشزانین كە ئەرك و بەرپرسیاریەتی دەسەڵاتی گشتیە كە هەستی دڵنیایی، بێترسی، ئۆقرەیی لای تاكی هاووڵاتی دروست بكات، چونكە لە سایەی دەوڵەت و دەسەڵاتی سیاسی كۆمەڵگدا نابێ تاكی هاووڵاتی یان هیچ حزب وڕێكخراو وپێكهاتەیەك خۆی پارێزەری ئاسایشی خۆی بێت لەبەرامبەر ئەگەری هەر مەترسی ونیگەرانی وكێشە و قەیرانێكی ناوخۆیی كە لەنیوان تاك و كۆمەڵگەدا ڕوبدات.
سەردەمی دەوڵەتی نەتەوەیی نوێ پەیامەكەی خۆی گەیاندووە و تەواو بووە بە تایبەتی دوای ئەوەی كۆمەڵگەی مەدەنیی پێكهێناوە و توانیویەتی لە رووی یاساییەوە بە شێوەیەكی رەها رزگار ببێ كە بتوانێ لەسیفەتی هاوبەشێكی چالاك لە دەوڵەتی ماف و یاسادا رەفتار بكات كە ئەمەش گرنگترین دەستكەوتە كە هەرێمی كوردستان پێگەیشتووە.
بەلام لەوە دەچێت پەڕینەوە بۆ قوناغی ئەوروپیزم زۆر دژوارتر بێت لەمە و پڕ بێت لە بەربەست و رێگر. گواستنەوە لە قوناغی هەرێمێكی نوێی ناسیۆنالیستیەوە بۆ قوناغی دەوڵەتی یەكگرتووی كوردی بەقەدەر گواستنەوە لە قوناغی دەولەتی پاشایەتی رەها كە خاوەنی حەقێكی خوداییە؛ بۆ قوناغی هەرێمێكی نوێی ناسیۆنالیستی زەحمەتە. جا ئەمەی دوایی فۆرمی سیستەمێكی پادشایی دەستوری وەربگرێ وەك ئەوە كە ئینگلیز و هولەندا و سویددا هەیە؛ یان فۆرمی كوماریی دیموكراسی وەك ئەوەی لە فەرەنسا هەیە؛ ئەمەیە مانای چونە ناو قوناغی پاش تازەگەری لە ئاستی سیاسیدا.
ئەمەی سەرەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە لەم نێوەندەدا لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن بە ناشارەزایی خۆیان و دەیانەوێ هەژموونی خۆی بەسەر هەموو دەستكەوتنەكان بسەپێنن كە بێ گومان ئەوانیش باش دەزانن و تێگەیشتوون كە ئەمەش بەربەست دەخاتە بەردەم كۆششی رزگاری و یەكێتی ناوخۆیی.
ئەمڕۆ لە جیهاندا كەس باسی مافی بریاردانی چارەنووسی میللەتانی ژێر دەستە ناكات؛ ئێستا مافی بریاردانی چارەی خۆ نووسین بە دەبەنگییەكی ئایدۆلۆژی دەژمێردرێت؛ ئێستا لە بڕی ئەوەی باسی سیاسەتی مرۆیی ئەو میللەتانە دەكرێ كە رووبەرووی مەترسی جینۆساید و لە ناو بردنی ناوەكی بوونەتەوە. بۆیە پێویستە هەموو نیشتیمانپەروەرێك لە سەرخستنی یەكجاریی دۆزی رەوای گەلی كورد هاوكار و پاڵپشتی هەوڵەكانی بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بێت.




