گۆران وئۆپۆزسیۆن متمانەیان لە ناو خەڵكی كوردستان لەدەستداوە !
رێبوار حەمەلاو شوانی
خەڵكی كوردستان زۆر بە باشی لە پیلان و مەڕام و هەوڵە چەواشەكارییەكانی گۆران و ئۆپۆزسیۆن تێگەیشتوون، ئاشكرایە ئەوان لە پێناو گەیشتن بە كورسی دەسەڵات، ئامادەن هەمووی رووی راستیەكان بە شێوەیەكی تر بشێوێنن و هەموو دەستكەوتەكان لە ناوببەن، بێ رێزی پێبكەن و بوتڵ بهاوێژن و شەڕە بۆكسێن بكەن و فیكە بكەنە ناو لەفەی نانەوە، ئەو ئۆپوًزسێونەی كە دان سەرۆكایەتی هەرێمو پەرلەمان و حكومەتی هەرێمی كوردستان دانانێت ـ روون وئاشكرایە تەنیا و تەنیا مەبەستیان تێكدانی باری ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی كوردستانە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی دەیان ساڵەی خەڵكی كوردستانە . هەر بۆیە لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن بە سەركردایەتی گۆڕان لە ساتی دەركەوتنیانەوە هەموو هەوڵەكانیان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات و جێبەجێكردنی بەرنامە و پیلانە ئاژاوەگێرانەكانی خۆیان خستۆتەگەڕ. لەم نێوەندەشدا لەمپەری هەرە گەورە بۆ ئەوان پارتی دیموكراتی كوردستان و لە نێو یشیدا سەرۆك مەسعود بارزانی بووە، چوونكە تاكە كەسایەتی بەهێزی پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بووە لە هەشت ساڵی رابردوو و لە ئێستادا. تەنانەت ئەگەر لە هەرێمدا كار بە یاسا بكرێت و ماددە یاساییەكان رێگریی نەكەن، لەو بەهێزتر بۆ ئەو پۆستە نییە، بۆیە هەموو هەوڵەكانیان لە رێگرتنی ئەو بۆ گەیشتن بەو پۆستە خستۆتەكار. گۆرانی بوتڵ هاوێژو فیتیفە و لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن وناحەزانی ئەزموونی هەرێمی كوردستان چاویان بە هەموو دەستكەوت و سیاسی و ئابوورییانەی كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لە لایەن كابینە یەك لەدوای یەكەكانی حكومەتی هەرێمە و بەدەستهاتوون هەڵنایەت .ئەوان باش دەزانن كە بارودۆخی سیاسیی كوردستان بەرەوپێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و دەوترێ دەوڵەتی كوردیی نزیكە. پارتی و سەرۆك بارزانی هیوا وئاواتەكانی خەڵكی كوردستان دەهێنێتە دیی. بۆ قۆناغی ئێستای خەباتی سیاسیی و دیموكراسی كوردیی ئەم بەشەی كوردستان هێشتا زووە بیر لە هەڵبژاردنی كەسانێك بۆ ئەو پۆستە بكەینەوە، كە خاوەن رابردووییەكی سیاسی و دپیلۆماسی و جەماوەریی و كەسایەتی بەهێز نەبێت، كەسایەتی بەهێزی هەرێمی كوردستان جەنابی كاك (مەسعود بارزانی)یە. ئەوەش واقعێكە دەبێت قبوڵی بكەین. گۆڕان و پاشكۆكانی، ئەوانەی تەنیا تۆز قالێك مانای ئازادی و دیموكراسیی نازانن، بە چ وژدانێكەوە دەیانهەوێت، كورسی دەسەڵات وەربگرن و گاڵتە بە چارەنووسی ئەو میللەتە ستم دیدەیە بكەن. هەوڵەكانی ئۆپۆزسیۆن بەگشتی و بزووتنەوەی گۆڕان بەتایبەتی زیاتر بۆ سرینەوەو بێ نرخ كردنی ئەوەی بەدەست هاتووە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە، واتا سەنگەرگرتن لەوەی كە هەرچی پارتی كردوویەتی و بەدەستی هێناوە و ئەوانەی هەوڵیشی بۆ دەدات جا ئەمە چ لە سەردەمی تێكۆشان و رزگاری و چ لەسەردەمی كاری دەسەڵاتداری بووبێت، گۆران دەیهەوێت لە ئێستا لە هەموو كاتەكانی تر دەستكەوتەكان ناشیرین بكات و لە هەموویی مەترسیدارتر ئەو لە هەوڵی لە ناوبردنیشی دەدات. دەست پێشخەری و داكۆكی كاری سەرەكی مافە نەتەوەی و نیشتمانیەكان و هەروەها بە دامەزراوەییكردنی هەرێمی كوردستان و گواستنەوەی لە قۆناغی گەڕان و هەروەها هاندانی وڵاتی بیانی ودڕاوسێ دەرگادانی بۆ هاتنیان وبەشداری كردنیان لە كاری سەرمایە گوزاری ئەوەش زیاتر لە ئەنجامی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مسعود بارزانی و ستراتیژیەتی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە بووە. بۆیەگۆڕان گڕی گرتووە و چاویی هەڵنایەت، لەگەڵ ئەوەشدا براوەیەكی گەورەتری پارتی نیشان دەدات هێشتا هەر ئەوانی قبوڵە و تەنانەت رێگا یاسایشیان لێ ناگرێتە بەر سەرەڕای ئەو هەموو تۆمەت و ناهەقیانە. گۆران و ئۆپۆزسیۆن زۆر باش دەزانن كە هەرێمی كوردستان لە ماوەی ئەو چەند ساڵەی دواییدا تا چەند بوژاندنەوەی ئابووری بە خۆوە بینیووە، بەرزبوونەوەی ئاستی بژێوی تاك و كەم بوونەوەی رێژەی بێكاری و باش بوونی گوزەرانی زۆرینەی هاوڵاتیانی كوردستان، كە وای لێ هاتووە زۆر لەوانەی چوونەتە هەندەران لە ساڵانی زوو ئێستا زۆریان دەگەڕێنەوە و بەتەواوی نیشتەجێ دەبن. هەروەها لە رووی خزمەتگوزاری ئاو، كارەبا، رێگاوبان، تەندروستی، پەروەردە، گەیاندن چەندین هەنگاویی پێشكەوتوویی بڕیووە، كە بنەمایەكی باشی داكوتاوە لە شتە بنەڕەتیەكان و هەنگاویش دەنرێت بۆ باشترینكردنیان. گۆران وئۆپۆزسیۆن زۆر باشدەزانن كە میللەت بە دروشمە بریقەدارەكانیان هەڵناخەڵەتێ و ناشتوانن بە زۆری زۆردارەكی ئەوەی دەیانەوێ بەسەر ئەم گەلەیدا بسەپێنن، بەڵكو ئامانجی سەرەكیی ئەوان لەباربردنی ئەو ئەزموونەی گەلی كوردستانە بۆیە ناتوانن فێڵ لە پرەنسیبی دیموكراسیەت بكەن چونكە ئەو پێچ و پەناو سەركێشیانە بۆتە یارییەكی دەستی منداڵان و ئەو سەردەمە بەسەرچووەو چی دیكە كەسیان پێ قایل ناكرێ،




