٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

ئوپوزسیونی بێ چەكی كوردی

سەرچاوە: KDP.info

ئیحسان داغی

قۆناغی چارەسەری بەرەو كوێ دەڕوات؟ كات نەماوە، پێویستە پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە خێراتر جێبەجێ بكرێت، پێویستە بۆ دەست پێكردنی مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری حكوومەتیش دەست بە رێفۆرمی پێویست بكات. ئەگەر پەكەكە تا ئێستە لە سەدا 15ی هێزە چەكدارەكانی خۆی لە نێو سنوورەكانی توركیادا كێشاوەتەوە كە واتە كێشانەوەی هێزە چەكدارەكان تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت. هاوكات لەگەڵ بەردەوام كردنی قۆناغی چارەسەری و پرۆسەی كێشانەوەیش، رۆژ لە دوای رۆژ رێژەی ئەو كەسانە كە دچنە نێو رەفەكانی پەكەكەیەوە رووی لە زیاد بوون كردووە.

حكوومەتی توركیا دەڵێت: تا پرۆسەی كێشانەوە بە كۆتا نەبێت حكوومەت دەست بە رێفۆرم بۆ مەرحەلەی دووەمی قۆناغی چارەسەری ناكات. لە بەرامبەریشدا پارتی ئاشتی و دیموكراسی كە نوێنەرایەتی حەرەكەتی كوردی دەكات دەڵێت: پێویستە شان بە شانی پرۆسەی كێشانەوە حكوومەتیش دەست بە جێبەجێ كردنی رێفۆرمی پێویست بۆ دەستپكردنی مەرحەلەی دووەم بكات.

من پێم وایە ئەم داواكارییەی بەدەپە زۆر گونجاو و لە جێ خۆیدایە، چوونكە ئەگەر بریار بێت كە حكوومەتی توركیا چاوەڕوان بكات تا پەكەكە كۆتایی بە پرۆسەی كیشانەوەی هێزەكانی خۆی بهێنێت ئەوا كات بۆ جێبەجێ كردنی رێفۆرمی پێویست بۆ دەستپێكردنی مەرحەلەی دووەم نامێنێت.

وردە وردە توركیا نزیكی قۆناغێك دەبێتەوە كە دەبێت تێیادا دوو هەڵبژاردنی گرنگ ساز بكات، باسی دوو ساڵی داهاتووی توركیا دەكەم، لە ئاداری ساڵی 2014دا هەڵبژاردنە هەرێمییەكان و لە مانگی ئەیلوولی 2014دا هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار و لە مانگی حوەزەیرانی 2015دا هەڵبژاردنە گشتییەكانی توركیا ساز دەكرن. هاوكات لەگەڵ نزیك بوونەوەی ماوەی هەڵبژاردنەكانی توركیادا رەنگە پرۆسەی كێشانەوە و چەك دانانی پەكەكەیش بخرێتە بواری جێبەجێ كردنەوە. بەڵام ئەگەر بێتۆ حكوومەتی توركیا ئەو رێفۆرمانە كە پێ وایە لە رووی سیاسییەوە ریسك و مەترسی زۆریان بۆ توركیا هەیە جێبەجێ نەكات ئەوا، باوەر ناكەم پەكەكەیش هیچ جۆرە هەنگاوێك بنێت. ئەگەر حكوومەتی توركیا بۆ هەنگاونان بڵێت با هەڵبژاردنەكان بەرێوە بچن و دوای هەڵبژاردنەكان دەست بە نانی هەنگاو دەكەین، ئەوا واتەی ئەم وتانە ئەوەیە كە دوای دوو ساڵی دیكە حكوومەت دەست بە هەنگاو نان دەكات. بەڵام ئایا پەكەكە و بەدەپە تا ئەو كاتە چاوەڕوان دەكەن؟ یا حەرەكەتی كوردی دەتوانێت ئەوەندە كات بە حكوومەتی توركیا بدات؟

ئەوەی كە شایانی باسە ئەوەیە كە لە نێوان حكوومەتی توركیا و حەرەكەتی كوردیدا هێشتاكە كێشەی متمانە هەیە، رووداوەكانی پاركی گەزی بوون بە هۆكاری قووڵتر كردنی ئاستی ئەم بێ متمانەییە و رووداوەكانی لیجە و دیاربەكریش بوون بە هۆكاری ئەوەی كە ئەم بێ متمانەییە ببێت بە قەیرانێكی گەورە. هاوكات وتەكانی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان كە بۆ هاندانی جەماوەری پارتی رەگەزپەرەستی توركیا پێشكەشیان دەكات دەبنە هۆكاری ئەوەی كە قۆناغی چارەسەری و دوو ساڵەی داهاتووی توركیا بكەوێتە ژێر مەترسی و ئاڵۆزییەوە.

رووداوەكانی پاری گەزی و هەڵوێستەكانی سەرۆك وەزیری توركیا ئەوەی سەلماند كە دەسەڵاتی ئاكەپە لە قۆناغی چارەسەریدا لە جیاتی ئەوەی كە خۆی نزیكی رای گشتی كۆمەڵگەی كوردی و حەرەكەتی كوردی بكاتەوە، خۆی نزیك پارتی رەگەزپەرەست و لایەنە رەگەزپەرەستەكان كردووەتەوە و ئەمەیش ئاماژەیەكی زۆر گرنگە بۆ نادیار بوونی داهاتووی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد.

پرسیار ئەوەیە كە ئایا سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان دەیەوێ بە دەنگی كورد ببێتە سەرۆك كۆمار یا بە دەنگی رەگەزپەرەستەكانی توركیا؟ ئاراستەی رووداوەكانی قۆناغی چارەسەری و داهاتووی قۆناغی چارەسەریش گرێدراوی ئەم حەسابەی سەرۆك وەزیری توركیایە.

ئەگەر بێتۆ هەر هەمووی ئەم حەسابانە وەلاوە بنن ئەوا دەبێت بۆ ئەوەی كە بزانن بە راستی حكوومەتی توركیا و حەرەكەتی كوردی بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد جدی و سەمیمین، پێویستە هەر دوو لا بە خێرایی دەست بە جێبەجێ كردنی هەنگاوی پێویست بكەن. بە پێچەوانەوە توركیا ناتوانێت لە نێوان سێ هەڵبژاردنی گرنگدا دەست بە سازدانی رێفۆرم و گۆڕانكاری بكات. هەر لە ئێستەوە حەرەكەتی كوردی بانگەشەی ئەوە دەكات كە دەسەڵاتی ئاكەپە بۆ ئەوەی بتوانێت لە هەڵبژاردنەكاندا سەركەوتن بە دەستەوە بهێنێت دەستی بە قۆناغی چارەسەری كردووە و ئارمانجی چارەسەر كردنی پرسی كورد و دیموكراتیزە كردنی توركیا نییە بەڵكۆ ئارمانجی بێدەنگ كردنی پەكەكە لە كاتە ساتی هەڵبژاردنەكاندایە.

ئەگەر ئەم بانگەشانەی بەدەپە و پەكەكە راست بن و دەسەڵاتی ئاكەپە هەنگاو نەنێت و لە كاتە ساتی هەڵبژاردنەكاندا مەسەلەی كێشانەوەی پەكەكە و بێدەنگ كردنی پەكەكە بكاتە ئامرازێك بۆ پرۆپاگەندە كردنی خۆی ئەوا بەدەپە و پەكەكەیش بە هەڵسووڕانێكی زۆر گچكە دەتوانن هاوسەنگییە سیاسییەكانی توركیا بگۆڕن و بە تایبەتی لە كاتی هەڵبژاردنەكاندا كە ئەمەیش هەر بە زەرەری دەسەڵاتی ئاكەپە دەبێـت.

رووداوەكانی لیجە و دیاربەكر ئەوە دەسەلمێنن كە بانگەشەكانی بەدەپە و پەكەكە لە راستییەوە زۆر نزیكن و دەسەڵاتی سیاسی توركیا دەیەوێ بە بیانووی جۆراوجۆر سازدانی ریفۆرمە سیاسییەكان بخاتە دوای هەڵبژاردنەكانەوە، بۆیە حەرەكەتی كوردی بە شێوەیەكی بێ چەك وەكو ئوپوزسیونێكی یاسایی وردە وردە دەستی بە ئامادەكاری بۆ دەستپێكردنی راپەرینی خەڵك كردووە.

سەرچاوە: زەمان

هەواڵی پەیوەندیدار