بوتڵ فرێدان و ئاژاوەنانەوەی گۆران لەژێر ناوی ئازادی ودیموكراسیی!
رێبوار حەمەلاو شوانی
پێوستە سنورێك بۆ كارە نەشیاو وناشیرینەكانی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت گۆران دابنرێت، دەبێت بزانن پەرلەمان شوێنكی پیرۆزە بۆ خەڵكی كوردستان و جێی ئاژاوە نانەوە و قسەی ناشیرین و فرێدانی بوتڵی ئاو نییە و هێنانی فیتە نییە، پێوستە كەمێك فێری رەوشت بن، ئینجا بێنە ناو هەرێمی پەرلەمانەوە .ئەو شەرمەزارییەی گۆران و پاشكۆكانی لە نێو پەرلەماندا نایانەوە، شەرمەزارییەكی تری ئەم ئۆپۆزسیۆنە بەناو دیموكراسییە، دەبێتە پێخۆری میدیاكانی ناوەوەو دەرەوەی كوردستانلە پەرلەمانی هەموو وڵاتانی جیهان، كاتێك كە بابە تێك هەستیار دەكەوێتە دەنگ دانەوە، ئەگەر دەنگی زۆرینە لە لایەن پەرلەرمانتارەكانەوە لە سەر ئەو بابەتەدرا، ئێتر لەلایەنەكانی تر ناو پەرلەمان گوێرایەلی دەبن و پابەند دەبن و رێز لە بۆچوونی بەرانبەرەكەیان دەگرن، ئەوەی كە پەرلەمانتارانی گۆران و ئۆپۆزسیۆن لە ناو هۆلی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامیاندا، بە پیلانێكی تریان بۆ لێدانی پێگە ی پەرلەمان و حكوومەت هەرێمی كوردستان و هەروەها بێرێزی كردن بوو بەرامبەر بە ئیرادەی خەڵكی كوردستان، سەرانی گۆران و ئۆپۆزسیۆن دوای شكستە یەك لە دوای یەكەكانیان و لە بواری سیاسیی و كۆمەڵایەتیی لە ناو هەوادارانی خۆیان متمانەیان نەماوە و بە تایبەت كە ئێستا بە نیازن لە رێگەی ئاژاوەگێری و تۆمەتی بێ بنەما زیان بە ئەزموونی كوردستان بگەێنن كە بەرهەمی خوێنی هەزاران شەهید و ماندووبوونی پێشمەرگە و خەڵكی كوردستانە بگەێنن، بۆیە پێوستە خەڵكی كوردستان چێتر ئەم سووكایەتی گۆران و ئۆپۆزسیۆن بە پەرلەمانی كوردستان و حكومەتی هەرێمی كوردستان قبوڵ نەكەن و سنورێك بۆ " بوتڵ هاوێژ و فیگە ژەنەكانی " ئۆپۆزسیۆن دابنرێت. چونكە لە راستیدا، ئۆپۆزسیۆن و گۆران تەنیا و تەنیا مەبەستیان گەیشتنە بە كورسی دەسەڵاتە. چونكە لە راستیدا هێنانی فیكە لە ناو لەفە و لێدانی پەرلەمانتارێكی ئافرەت لە لایەن ئۆپۆزسیۆنە وە و فرێدانی بۆتڵی ئاو، تەنیا بۆ بێ رێزیكردن و ناشیرینكردن رووی پەرلەمانە. ئەو هەڵسوكەوتە ناشایستەی كە ئۆپۆزسیۆن لە ناو ئەو پەرلەمانی كە بەرهەمی خوێنی شەهیدانە و خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەكانە ئەنجامی دا كارێكی زۆر ناشرین وناشارستانیی و ئەوپەری دواكەوتنە. ئۆپۆزیسیۆن و گۆران بە تاییەت تەنیا لە هاندانی خەڵك بە ئاراستەیەكی خراپ و كاری چەواشەكاری نەیتوانی نیوەی ئەو بەپرسیاریەتیەش كاری ئۆپۆزسیۆنێكی راستە قینە بگەرێتە ئەستۆ، بۆیە چیتر خەڵكی كوردستان و چاودێرانی سیاسی و ڕۆشنبیرانی كوردستان متمانەیان بە ئۆپۆزیسیۆن نەماوە، ئۆپۆزیسیۆنی كوردستان، هیچ كات ڕێزی لە دەنگ و ئیرادەی خەڵكی كوردستان ناگرتووە، وەك بڵێی پێشوەختە بڕیاری داوە بە گژ دەسەڵاتی سیاسی و شەرعی هەرێمی كوردستاندا بچێتەوە، دوایین كارەشیان ئاژاوەنانەوە بوو لە ناو پەرلەمانی كوردستان. ئەوەی لەو ماوەیەدا چاودێری راگەیاندنی گۆڕان بكات، هەست بە مەترسییەكی زۆر دەكات، لەبەرئەوەی هاتۆتە ئاستێكی وەها بازاڕی كە بێجگە لە شەڕ، هیچ شتێكی تریان لێ چاوەڕوان ناكرێت. هەركەسێك بەوردی سەیری تۆنی دەنگی ئەو راگەیاندنە ئیستیفزازییە بكات، بۆی دەردەكەوێت كە ئەو ئۆپۆزسیۆن و گۆران بە تایبەتی بڕیارێكی مەترسیداریان داوە یان گەیشتنە دەستەڵات یان تێكدان و لە ناوبردنی كۆی دەستكەوتەكانی خەڵكی كوردستان. پێموانییە گۆڕان چاوەرێی خولێكی تری هەڵبژاردن بكات و وەك ئەم جارە ئۆپۆزسیۆن بێت، بۆیە بە بڕوای من گۆڕان بریاری داوە یان دەبێت بیباتەوە، یان ئاژاوەیەك دەنێتەوە كە سەرو بنی دیار نەبێت. ئەو هۆكارەی بۆتە وەهم لای گۆڕان ئەوەیە وا تێگەیشتوون كە ئەوان زۆرینەن، بۆیە ئەگەر تێبینی قسەو هەڵسوكەوتەكانییان بكەین، دەبینین هەمیشە وەك زۆرینە لێدوان دەدەن، یان روونتر بەناوی هەموو خەڵكی كوردستانەوە قسە دەكەن.هیچ شتێك لە لایەن لە گەیشن بە كورسی دەسەڵات گرنگتر نییە.




