٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

رووداوەكانی جزیرە و لیجە

سەرچاوە: KDP.info

 مەحموود ئۆڤۆر

هەر كەس دەزانێت كە ناتوانین لە ماوەی چەند مانگێكدا پرسێكی قووڵ و بەرفراوان ئاڵۆز وەكو پرسی كورد چارەسەر بكەین. هاوكات ئەوەیش روون ئاشكرایە كە كۆمەڵگەی كوردی دەستی بە كڕینی ئاشتی و ئاشتەوایی كردووە و بە هیچ شێوەیەك واز لە ئاشتی و ئاشتەوایش ناهێنێت.

لە بەرامبەردا حكوومەتی توركیایش دوای رووداوەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم، سەرەڕای ئاستەنگی و پروڤاكاسیونەكان، سوورە لە سەر قۆناغی چارەسەری و بە ئەنجام گەیاندنی ئەم قۆناغە. ئەوەی دیارە ئەوەیە كە تا ئێستا هیچ جۆرە گۆڕانكارییەكی گرنگ لە نێو قۆناغی چارەسەریدا چ لە لایەن لایەنی كوردییەوە و چ لە لایەن لایەنی توركییەوە رووی نەداوە. بێجگە لە رووداوەكانی جزیرە و لیجە.

رووداوەكانی جزیرە و لیجە ئەوەیان سەلماند كە حكوومەتی توركیا و رای گشتی كۆمەڵگەی كوردی بۆ بە دەستەوە هێنانی ئاواتی چەندین ساڵەی خۆیان كە ئاشتی و ئاشتەواییە، لەو ناوچانەدا كە بە ساڵان بوو ببوون بە ناوەندی شەڕ و كادرو و ئەندامانی رابردووی دەوڵەت و سیاسەتی رێكخراوەیی رابردوو هەوڵیان بۆ هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆیی دەدا، ئەمرۆ لەم ناوچانەدا هەر بە هەمان كادرو بەڵام بە سیاسەت و رێبازێكی نوێ هەوڵ بۆ بەرقەرار كردنی ئاشتی و ئاشتەوایی دەدرێت.

رووداوەكانی جزیرە و لیجە ئەوەیان سەلماند كە هێشتاكە نە كادرو دێرینەكانی حكوومەت و نە بەدەپە و پەكەكە لەو ناوچانەدا هێشتاكە نەیانتوانیوە بە باشی خۆیان فێری زمانی ئاشتی و ئاشتەوایی بكەن، بۆیە جار جار رووداوگەلی وەكو رووداوەكانی جزیرە و لیجە روو دەدەن.

ئەو گەنجانە كە لە شاری جزیرە قەمیسی رەشیان لە بەر كردبوو و وەكو ئاسایش و پۆلیس دەستیان بە كونترۆڵ كردنی رێگاو بانەكان كردبوو، هەر وەكو ئەوە بوو كە شانۆی عەقڵیەتە دواكەوتووەكەی ساڵانی هەفتاكان بكات، هەر چەند پەكەكە بەرپرسیاریەتی خۆی لە بەرامبەر رووداوەكانی جزیرەدا رەد كردەوە و گوتی: ئێمە ئاگامان لە چالاكییەكی بەمجۆرە نییە بەڵام رەنگە چەند گەنجێك بۆخۆیان ئەم كارەیان كرد بێت. بەڵام ئەو گوندەی كە لە بەرچاوە پێویستی بە كڵاوز نییە، چوونكە لە زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ بە تایبەتی شارێك وەكو شاری جزیرە ئەگەر باڵندە باڵ بگرێت پەكەكە ئاگای لێ دەبێت، چوونكە هەر كەس زۆر باش دەزانێت كە پەكەكە لەم شارانەدا حاكمە و ئاگای لە هەر شتێك هەیە.

ئەگەر پەكەكە هەر لە سەر ئەوە سوور بێت كە هیچ جۆرە پەیوەندییەكی بەم رووداوانەوە نییە، ئەوا دەبێت یا هیچ جۆرە دەسەڵاتێكی پەكەكە لەو ناوچانەدا نەمابێت كە ئەمە شتێكی مەعقوول نییە. یا پەكەكە ئاگای لەم رووداوەیە بەڵام خۆی لێ دوور دەخاتەوە یا بە راستی لە نێو پەكەكەیشدا چەند كەس و لایەنێك هەن كە نایانەوێ قۆناغی چارەسەری پرسی كورد سەر بگرێت.

بیگومان بەدەپە و پەكەكە بە هیچ شێوەیەك پێویستییان بە پێشبینی یەكەم نییە بەڵام ئەگەر بێتۆ پێشبینی دووەمیش راست بێت ئەوا واتا و مانای رووداوەكانی جزیرە بێ ئیعتبار كردنی ئوجەلانە. لە لایەكی دیكەوە دەسەڵاتی ئەو ناوچانە لە دەستی بەدەپە و پەكەكە دایە و پێم وایە كە بەدەپە و پەكەكە ئاگایان لەوە نییە كە بە رێبازی رابردوو سیاسەت دەكەن.

نازانم لە كاتێكدا كە دەرگا مەدەنییە جۆراوجۆرەكان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد كراوەن، دەرخستنی كێشە و ئاستەنگی بەمجۆرە خزمەتی كێ دەكات و چ جۆرە ئەجەندایەك لە پشت ئەم جۆرە رووداوانەیەوە.

هێشتا دیار نییە كە رووداوەكانی شاری جزیرە چ جۆرە كاریگەرییەكیان لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەبێت، بەڵام دوای روودانی رووداوەكەی لیجەیش بێگومان ئەم هەر دوو رووداوە كاریگەرییەكیان لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەبێت و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی نائارامی لە ناوچەكەدا ئەگەرێكی بەهێزە.

هاووڵاتییە كوردەكان بە تایبەتی دانیشتوانی ناوچەی لیجە زۆر بە باشی دەزانن كە قەرەقووڵی گوندی قایاجیق قەرەقووڵێكی نوێ نییە بەڵكو قەرەقووڵێكی نوێیە و حكوومەت دەیەوێ نوێ بكاتەوە، جا نازانم بۆ چی دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لە ژێر ناوی دژایەتی كردنی دامەزراندنی قەرەقووڵی نوێ هێرشیان كردە سەر ئەو قەرەقووڵە كۆنە و لە ئەنجامدا ئەو رووداوە ناخوازراوە روویدا؟ چەند شاهێد حاڵێكی ئەم رووداوە چۆنیەتی رووداوەكەیان بۆ من گێرایەوە و ئاماژەیان بەوە كرد كە ئەم رووداوە تەنیا لە سنوورەكانی گوندی قایاجیقدا رووی نەداوە بەڵكو پەیوەندی بە گوندەكانی دیكەی ناوچەكە و ئوپەراسیۆنەكانی پولیس لە دژی بارزگانەكانی مادەهۆشبەرەكانەوە هەیە.

رووداوەكانی جزیرە چۆنە رێباز و سیاسەتی كۆنی پەكەكە و پەكەكەی رابردوو بە بیری مرۆڤ دێنێتەوە، تەقە كردنی سەربازەكان لە خەڵك لە ناوچەی لیجەیش دەوڵەتی كۆن و رێبازە كۆنەكانی دەوڵەت بە بیری مرۆڤ دێنێتەوە.

بۆیە نابێت بە هیچ شێوەیەك دەرفەت بدرێت كە ئاشتی و ئاشتەوایی بكرێتە قوربانی پلانەكانی ئەم عەقڵیەتە كۆنانە.

 

سەرچاوە: سەباح

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار