٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

وەڵامی پرسیارەكانی بەردەم PYDزۆر قورس بووە

سەرچاوە: KDP.info

كارزان هەورامی

دوای هێرشی یەكینەكانی پاراستنی گەل بۆ سەر خۆپیشاندانە هێمنانەكەی عامودا و كەوشتنی زیاد لە 9 كەس دەكرێت تیشك بخرێتە سەر سیاسەتێكی ناڕۆشن كە لەلایەن ئەو هێزەوە بەرانبەر بە سەرهەڵدانی شۆڕش لە ڕۆژئاوای كوردستان دەگیرێتەبەر بە جۆرێك پەیەدە كەوێتە ناوچوار چێوەی ئەو پرسیارەوە كە تائێستا لە چوار كۆبوونەوەی فەرمی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانەوە دەربارەی پایەند بوون بە بڕیارەكانی دەستەی باڵای حزبە كوردیەكانی ڕۆژاواوە بۆچی پابەند نەبووە، لە كاتێكدا داواكراوە بڕیاری هاوبەش وەربگیرێت بەڵام بەفەرمانی هاوسەرۆكی خۆیان ساڵح موسلیم بڕیاری هاتوچۆ و ژیانی ئاسایی لە عامودا قەدەغەدەدرێت، بەبێ گەڕانەوە بۆ بڕیارەكانی ئەنجومەن بە ئارەزوی سیاسی خۆیان ئەندام و چالاكوانانی كۆمەڵگەی مەدەنی و سیاسیەكان دەسگیردەكەن، وێڕای ئەوەی بە هێزێكی چەكدارەوە كۆنترۆڵی تەواوی ڕۆژئاوای كوردستانیان كردووە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی لە سنوری دەسەڵاتی پەیەدە بارەگای حزبی بەعس دەپارێزرێت و كەس هێرشی ناكاتە سەر بەڵام بارەگای پارتی دیموكراتی كورد (البارتی)هێرشی دەكرێتەسەر و دەستوتێنرێت، سەرجەم ئەم ڕووداوانە پرسیارن دەبێت ئەو هێزە وەڵامیان بداتەوە لە كاتێكدا پرسیاری زۆر قورستر هەیە ئەویش ئەوەیە چۆڵكردنی ناوچە كوردیەكان ڕۆژئاوای كوردستان لەلایەن دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، بەبێ بەرگری و پێدانیان بە هێزی پاراستنی گەل (پەیەدە)لەبەرانبەر چیە؟ ئەمە لە كاتێكدایە ئەگەر دەسەڵاتی سوریا بیەوێت بەوە نیشانی كورد بدات كە ئەو دەسەڵاتێكی باشە!! ئەوە دەبێت پێش هەمووشتێك كورد ئەوەی لەبەر چاو بێت خۆپیشاندانی قامشلو لە ساڵی 2004 كە تەنیا داوای ئازادیان كردبوو و وێنەی سەرۆك بارزانیان بەرز كردبووە، چ قەتڵو عامێك ڕوویدا ئەی بۆچی ئەو كاتە دەسەڵاـی سوریا نە ئامادە نەبوو ئازادی بداتە كورد بەڵكو گیراوەكانی لە ژێر ئەشكەنجەدا كوشت، ئەمە لە كاتێكدایە لە ماوەی سەدان ساڵ كورد لەو وڵاتە خاوەنی ناسنامەی خۆیان نین و خوێندن و نووسین بە زمانی دایك بڤەیە.

وێڕای ئەوەی حكوومەتی سوریا یاریەكی عاقڵانە دەكات لە گەڵ هێزە كوردیەكان هەروەك بۆ بەگژدادانی توركیا هاوكرای و چەك و تەقە مەنی دەداتە پارتی كرێكارانی كوردستان لە "دەشتی بیقاع" بۆ بەگژدادانی ئیسرائیل و توركیا دواتر كاتێكدا پارتی كرێكارانی كوردستان لە توركیا نزیك دەبنەوە ئەویش هەڕەشەی دەركردنی كادیر و ئەندامانی ئەو هێزەدەكات و هەڕەشەی بڕینی یارمەتیەكانیان دەدات دواجاریش موئامەرەی دەسگیركردنی سەرۆكی پارتەكە عبدلڵە ئۆج ئاڵانی لێكەوتەوە.

ئێستاش دەرفەتێك هاتۆتە ئاراوە بۆ كورد دەبێت سەرجەم هێزەكان سود لەو دەرفەتە وەربگرن نەك تاكە هێزێكی سیاسی چونكە بە بەكارهێنانی هێزی چەكوش بۆ دەم كوت كردنی سیاسی دواجار كارەساتی لێدەكەوێتەوە دوورنیە بەو هۆیەوە خزمەتێكی ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد نەكات كە لە دەسەڵات بمێنێتەوە، ئەمە لەگەڵ ئەوەی لە كۆبوونەوەی پارتە سیاسیەكانی ڕۆژئاوای كوردستان بارزانی بە سەرۆكی سەرجەم حزبەكانی گوت:" ئەو هەڵەی ئەوان لە شەڕی ناوخۆی كوردستان كردوویانە ئێوە دووبارەی مەكەنەوە".

لە ئێستاداشدا جیا لە بابەتی سیاسی بابەتی ئابوری و قۆرغ كردنی ئابوری لەلایەن هێزەكانی پەیەدەوە دەبینرێت ئەویش كۆنترۆڵ كردنی سنوری بازگەی سیمێلانە كە ڕێگا نادەن خەڵك بەبێ باج هاتووچۆی كوردستانی باشور بكەن و سەرجەم پارەكانیش دەگەڕێنرێتەوە بۆ پەیەدە لە كاتێكدا ئەگەر بێت و ئەو هێزە دەست نەخاتە ناو كارو باری ئابوری ئەو دەروازەوە ئەوە ئاستەنگی ئەوەندە بۆ خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستان دروست نابێت بۆیە دەكرێت ئەم بازگەیە لەلایەن خەڵكانێكی بێ لایەن و ئیداریەوە سەر پەرشتی بكرێت وێڕای ئەوەی ڕێگا نەدرێت بەناوی بازرگانی مادەی هۆش بەرەوە ڕۆژانە سەدان خەڵك دەسگیربكرێت و ئەشكەنجە بدرێت لەلایەن هێزەكانی پاراستنی گەلەوە كە باڵێكی توند ڕەوەند سەر بە پارتی كرێكارانی كوردستانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار