٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

بەرەی بەدەپە و پەكەكە لە قۆناغی چارەسەریدا

سەرچاوە: KDP.info
 

 فێكرەت بلا

لە سەرەتای دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەرییەوە تا هەفتەی رابردوو چاوەروانی راپۆرتەكانی كۆمیتەی عەقڵمەندانی بەرەی حكوومەت دەكرا و كۆمیتەی ناوبراو راپۆرتەكانی خۆی پێشكەشی سەرۆك وەزیر رەجەب تەییب ئەردوغان كرد. بریارە ئەم راپۆرتانە یەك بە یەك بخوێندرێنەوە و لێكۆڵینەوەیان لە سەر بكرێت و دواتر راپۆرتێكی هاوبەشیان لێ ئامادە بكرێت. یەكێك لەم راپۆرتانە كە راپۆرتی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵە و لە لایەن تیمی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵی كۆمیتەی عەقڵمەندانەوە ئامادە كراوە، پێشنیاری زۆر توند و رادیكاڵی ئاراستە كردووە. ناوەرۆكی ئەم راپۆرتە تایبەتە بە داواكارییەكانی پەكەكە و بێجگە لە داواكارییەكانی پەكەكە چەندین پێشنیاری سەرنجراكێشیش لە نێو ئەم راپۆرتەدا بەجێ كراون. بۆ بەردەوام كردنی هەبوونی كۆماری توركیا راپۆرتی باشووری ئانادۆڵ لە راپۆرتی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ نەرمترە.

كاتێك كە ناوەرۆكی راپۆرتەكەی رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ و پێشنیارەكانی نێو ئەم راپۆرتە دەخوێنینەوە ئەوا بە هیچ شێوەیەك ناتوانین لە خۆمان بپرسین كە ئایا ئەم پشنیارانە هی ئەو كەسانەن كە راپۆرتەكەیان ئامادە كردووە یا هی دانیشتوانی خەڵكی شارەكانی ئەرزرووم، سیواس، ئەرزنجان، قارس و مەڵاتیەیە. دوای ئەوەی ئەم راپۆرتانە پێشكەشی سەرۆك وەزیر كران، سەرۆك وەزیریش لێدوانێكی تایبەتی لە سەر ئەم راپۆرتانە و لە سەر كاری كۆمیتەی عەقڵمەندان دەر كرد و مرۆڤ لەم لێدوانەی سەرۆك وەزیری توركیا تێ دەگات كە نەتەنیا هێشتا مەرحەلەی یەكەمی قۆناغی چارەسەری لە لایەن بەرەی حكوومەتەوە بە كۆتا نەهاتووە بەڵكو هێشتاكە چەندین هەنگاوی گرنگی ئەم مەرحەلەیە ماون كە دەبێت لە لایەن بەرەی حكوومەتەوە جێبەجێ بكرن.

ناوەرۆكی ئەم راپۆرتە تایبەتە بە داواكارییەكانی پەكەكە و بێجگە لە داواكارییەكانی پەكەكە چەندین پێشنیاری سەرنجراكێشیش لە نێو ئەم راپۆرتەدا بەجێ كراون

لە لایەكی دیكەیشەوە لە بەرەی پەكەكە و بەدەپەدا سەرەڕای گفتووگۆ و مشتوومڕەكان، ئەو زانیارییانەی كە لە لایەن ئوجەلانەوە لە رێگای بەدەپەیەوە پێشكەش دەكرن، بوونەتە یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكانی گفتووگۆ كردنی خەڵك. لە لایەكەوە ئوجەلان بۆ خۆی پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە بەرێوە دەبات، لە لایەكی دیكەیشەوە هەوڵ بۆ ئامادە كردنی رای گشتی و كونترۆڵ كردنی پەكەكە دەدات و خاڵی سەرنجراكێش ئەوەیە كە هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی كێشانەوەی هێزەكانی پەكەكە رێژەی ئەو كەسانە كە دەچنە نێو رەفەكانی پەكەكەیەوە رۆژ لە دوای رۆژ لە بەرز بوونەوەدایە و دامەزراندنی دەسەڵاتی یاسادانان، دادوەری و بەرێوەبەرایەتی و هێزەكانی پاراستن كە لە نێو پەیماننامەی كەجەكەدا ئاماژەیان پێكراوە پەرەی سەندووە و لە هەر لایەكەوە بەدەپە و پەكەكە هەوڵ بۆ دامەزراندنی سیستەمێك دەكەن كە تێیادا دەسەڵاتی دادوەری، یاسادانان و بەرێوەبردن جیا كراونەتەوە.

لە هەر هەمووی ئەمانە گرنگتر ئەوەیە كە پەكەكە ئاماژە بەوە دەكات كە هەر كات ئامادەی شەڕە. بەرەی پەكەكە لە سەپاندنی داواكارییەكانی خۆی لە سەر حكوومەتی توركیا سوورە، ئەم داواكارییانە بریتین لە دامەزراندنی سیستەمێكی هاوشێوەی سیستەمی ئەنقەرە لە دیاربەكر و پەكەكەیش ئەم سیستەمەی لە نێو پارێزنامەكانی ئوجەلاندا دەرخستووە و داوای هەبوونی پەرلەمان، حكوومەت و هێزی سەربازی بۆ خۆی دەكات و دەیەوێ لە دیاربەكر پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆك ئەركانی تایبەتی خۆی هەبێت.

لە هەر هەمووی ئەمانە گرنگتر ئەوەیە كە پەكەكە ئاماژە بەوە دەكات كە هەر كات ئامادەی شەڕە. بەرەی پەكەكە لە سەپاندنی داواكارییەكانی خۆی لە سەر حكوومەتی توركیا سوورە

ئەمرۆ بۆ رای گشتی كۆمەڵگەی توركیا روون بووەتەوە كە پەكەكە وا لە قۆناغی چارەسەری تێگەیشتووە كە لەم قۆناغەدا پەكەكە دەتوانێت بۆ خۆی لە باشوور و باشووری خۆرهەڵاتی ئانادۆڵدا دەست بە دامەزراندنی حكوومەتێك بكات، لێدوانەكانی ئەم رۆژانەی دوایی بەرپرسانی پەكەكە و بەدەپە ئەم راستییەیان بۆ رای گشتی توركیا سەلماندووە. ئەمانەیش هەر هەموویان لە جارنامەی كۆنفرانسی یەكیەتی و چارەسەری باكووری كوردستاندا كە لە رۆژانی 15 و 16ی ئەم مانگە لە دیاربەكر ساز كرا پشتراست كراونەتەوە و كۆنفرانسەكەیش پشتگیری خۆی بۆ جێبەجێ كردنی ئەم داوكارییانە دووپات كردووەتەوە.

هەر لەم قۆناغەدا بەرەی بەدەپەیش وەكو باڵی سیاسی و یاسایی پەكەكە لە نێو توركیادا سەرەڕای ئەوەی كە بووەتە پردی نێوان قەندیل و ئیمراڵی هاوكات بۆ ئەوەی كە حكوومەت داواكارییەكانی پەكەكە جێبەجێ بكات رۆژانە بە رێباز و شێوازی جیاجیا گوشار دەخاتە سەر حكوومەت و داوای لێ دەكات كە داواكارییەكانی پەكەكە جێبەجێ بكات. بەدەپە لێدوانەكانی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان سەبارەت بە كۆتایی نەهاتن بە مەرحەلەی یەكەمی قۆناغی چارەسەری رەد دەكاتەوە و دەڵێت: مەرحەلەی یەكەم بە كۆتا هاتووە و پێویستە حكوومەت بۆ دەستپێكردنی مەرحەلەی دووەم هەنگاو بنێت. بەدەپە بۆ ئەوەی كە گوشار بخاتە سەر حكوومەت سەرقاڵی ئامادەكاری بۆ سازدانی خۆپێشاندانێكی جەماوەرییە و ئارمانجی لەم خۆپێشاندانە كە لە ژێر ناوی" حكوومەت هەنگاو بنێ " دەست پێ دەكات ئەوەیە كە حكوومەت ناچار بكرێت بۆ دەست بە جێبەجێ كردنی داواكارییەكانی پەكەكە بكات.

 

سەرچاوە: میللیەت

هەواڵی پەیوەندیدار