خەباتی شاخی پێشمەرگە ، هەمیشە جێی شانازیی خەڵكی كوردستانە !
رێبوار حەمەلاو شوانی
لە ماوەی دروستبوونی بزوتنەوەی گۆران ناو بەناو لە سەر ناو شارستانیە ت و نوێخوازی بە ناحەق هێرش دەكرێتە سەر خەباتی شاخ و تێكۆشانی پێشمەرگە قارەمانەكان ، دیارە ئەوان تا ئێستاش نازانن كە پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی كوردستان بە ناچاری روویان لە چیا وشاخەكانی كوردستان دەكرد ، دەیارە نازانن كە ئەوانەی كە روویان لەشاخەكانی كوردستان دەكرد لە پێناو ڕەتكردنەوەی زۆڵم و زۆرداریی و بە دەستهێنانی مافی گەلە چەوسەكەمان بووە ، وادیاری هیچ لە مێژوو و خەباتی خەڵكی كوردستان نازانن یا هیچ بەلایانەوە گرنگ نییە ، تەنیاو تەنیا ئامانجایانئەوەیە كە كوێر كۆیرانە بگەنە كورسی دەسەڵات ، ئەوانەی روویان لە چیا و شاخەكانی كوردستان دەكرد ، خەڵكانی زۆر رۆشنبیر و مامۆستا و كورد پەروەر بوون ، تەنیا لەبەر ئەوەی تەحەموولی سەر شۆریی و زۆڵمی رژێمە یەك لەدوای یەكەكانیان نەكرد بۆیە روویان لە شاخەكان دەكرد ، بۆیە ئێستا دەبێت بزوتنەوەی گۆران و ئەو پرسیارە لە خۆیان بكەن بۆ چی ڕق و كینەیان لە خەباتی شۆرشگێری شاخ هەڵگرتووە و تاكەی دەیانهەوێت دژایەتی خەڵكی كوردستان بكەن ، بۆ نازانن ئەو ئەوەی ئێستا بەرهەم هاتووە ، لە ئەنجامی خەبات و تێكۆشەرانی ئەو هەموو كەس و پێشمەرگانەیە كە دەیان ساڵە لە پێناو بە دیهێنانی ماف و ئازاردی خەڵكی كوردستان روویان لە چیاو كان كرد بوو بە هەموو پارت و لایەنەكانی كوردستانەوە و پێوستە بزوتنەوەی گۆران دەست لە چەواشەكردنی خەڵكی كوردستان هەڵبگرێت و بگاتە ئەو قەناعەتی كە خەڵكی كوردستان لەو هوشیارترە كە بەلارێدا بدرێت .ئەوان باش دەزانن كە پارتی و سەرۆك بارزانی تا گەیشتن بە هەموو هیوا و ئاواتەكانی خەڵكی كوردستان بەردەوام دەبن لە خەبات و تێكۆشان و قسەی هاش و هوش و بێ بنەما نایانگەێنێتە خەون و مەڕامە كانیان. هەر سەرۆك بارزانی بوو لە ساڵی 1991 بۆ جاری یەكەم داوی بە دامەزراویی كردن دەزگە و حكوومەت و هەڵبژاردنی كرد ، سەرۆك بارزانی بە درێژایی تەمەنی لە چیا وشاخەكانی كورستان خۆی لە پێشمەرگە و خەڵكی كوردستان جیا نەكردۆتەوە و هەوڵی بە دەستهێنانی ئاواتە دێرینەكانی گەلی كوردستانی داوە. پارتی خاوەن جەماوەر و سەركردایەتیەكی دڵسۆزە ، جاران پارتی هەمیشە خاوەن قاعیدەیەكی جەماوەری فراوان بووەو هەمیشە سەركردایەتییەكی دڵسۆزی هەبووە، خەبات و ماندووبوونی گەلەكەمان، خەباتێكی بێ وچان و سەخت و پڕ قوربانیدان بووە، پارتی هیچ كاتێك نە لەبەرپرسیاریەتی رایكردووە نە راشدەكات، پارتی تەحەمولی سەركەوتن و نسكۆكانی كردووە، ئەگەر پارتی، حزبێكی ریشەدار نەبوایە لەناو ئەم گەل و وڵاتەدا، كارەساتی وای بەسەرهاتووە، نەدەبوایە جارێكی دیكە سەر هەڵداتەوە، بەڵام ئیسپات بوو كە هێزێك نییە لەم دنیایەدا بتوانێ پارتی لەناوببات. لەقۆناغی خەباتی شاخ پارتی دیموكراتی كوردستان وەك بزووتنەوەیەكی ئازادیخوازی نەتەوەیی بۆ هێنانەدی مافەكانی گەلەكەمان و چەسپاندنی دیموكراسیەت خەبات، خەباتی كردووەو قوربانی زۆری داوەو دوژمنانی گەلەكەمانی ناچار كردووە چۆك دابنێن بۆ مافەكانی گەلەكەمان، هەروەها لەقۆناغی خەباتی شەڕیش دوای گۆڕانی هاوكێشە سیاسیەكان لەهەرێمی كوردستان و ئێراق پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەكان بووە دینەمۆی بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی دیموكرات و شارستانی و مۆدێرن، وەك چۆن لەرابردوو سەلماندمان كە پارتی قاڵبووی خەباتی شاخ و كوردایەتیە لەشاریش بەهەمان شێوە سەلماندمان كە پارتی هەوێنی دیموكراسی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی وڵاتە، هاوكات وەك پارتی سیاسی بەهێزو ڕاستەقینە بڕواو متمانەیەكی زۆر بەخۆی و بەجەماوەری كوردستان بەشداری سەرجەم ئەو هەڵبژاردنانەی كرد كە لەهەرێمی كوردستان و تەواوی ئێراق ئەنجامدران و پێگەو سەنگی پارتی وەك هێزێكی نیشتمانپەروەر هەمیشە لەهەڵكشان و بەرزبونەوە دابووە، بەستنی ئەم كۆنگرە لەجێی خۆیەتی بەتایبەتی لەكاتێكدا كە گۆڕانكاری زۆر بەسەر ئێراق و ناوچەكەدا دێت ئەركی پارتیمان كە جاران رووبەرووبوونەوە بوو لەگەڵ چەوسانەوەو توندوتیژی ئەركی ئەمڕۆمان بونیاتنان و چەسپاندنی زیاتری دیموكراسی و سەروەری یاساو پەرەپێدانی وڵاتە. ئەو پێوەرەی كە تۆ بەرامبەرەكەت ڕەت بكەیتەوەو جیاوازییەكان قبوڵ نەكەیت و زۆرینەو دیموكراسیەت فەرامۆش بكەیت، ئەوە گرتنەبەری ڕێڕەوی دیكتاتۆریە ، بۆیە خەڵكی كورستان جارێكی تر ناچێتە ژێر زۆر و ستەمێكەوە.ئەو پێشمەرگانەی كە پێشتر لە شاخەكانی كوردستان بۆ بە دەستهێنانی ماف و ئازادی خەڵكی كورستان خەباتیان دەكرد ، هەمان پێشمەرگەن كە لە ئێستادا پارێزگاری لە هەموو هەریمی كوردستان و بە ناوچەكانی دەرەوی هەرێمش دەكەن ، بۆیە پێوستە هەمیشە.ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت بزوتنەوەی گۆران سەر بۆ خەبات و پێشمەرگانی شاخ بچەمێنەوە.




