یادێك بۆ شەهیدی فەرماندە (میرخان بێدودی)....

سەفەر یوسف میرخان ژاژوكی
ئافرەتی دڵسۆزی كوردستان ( نەفیا خدر خانۆ):هاوسەرم شەهید (میرخان بێدودی) كەسێك بوو كە هەمیشە هەتا شەهید بوونی فاداری رێبازی پارتی و بارزانی بووە، مرۆڤێكی شۆڕشگێڕ بوو، هەمیشە تفەنگ و فیشەكی پێ بووە و ئامادە بوو كە هەركات دوژمن هێرشی كردەبوایە بەرگری دەكرد
كاروانی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان زۆر سەركردە و شۆڕشگێری تیا هەڵكەوتووە كە بە تێكۆشانەكانیان لاپەڕەكانی مێژوویان دەوڵەمەندتر كردووە، یەكێكی تر لەو خەباتكارە قارەمانانە كە تەواوی ژیانی خۆی لە پێناو گەلەكەی تەرخان كربوو شەهیدی فەرماندە (میرخان حەسەن عوزێر) ناسراو بە (میرخان بێدودی) بووە، ساڵی1953 لە گوندی بێدودی سەر بە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەكی كوردپەروەرو كۆڵنەدەر لە دایكبووە، شەهیدی نەمر لە تەمەنی لاویەتی دا هەستی كوردایەتی لە ناخی دا چەكەرە دەكات و لە ساڵی 1969 دەچێتە ریزەكانی پێشمەرگە و چەكی شەرف لە شان دەكات و دەبێتە پێشمەرگەی ئەیلوول لە پشدەر، پاشان لەگەڵ بنەماڵەكەی ئاوارەی ئێران دەبێت بەڵام لە خەبات دانابڕێ و بەشداری لە شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز دەكات، یەكێك لەو كەسانە بوو كە هەردەم خۆی بە پێشمەرگە دەزانی و بەشداری چەندەها شەری بەناوبانگی كردووە، لە شەڕی مێرگەسۆر بە سەختی بریندار دەبێت بەڵام ورەی خۆی لە دەست ناداەت و بەردەوام دەبێت. كەسێك كە هەردەم جێی متمانەو باوەر پێكراوی شەهید ئیدریس بارزانی و سەرۆك بارزانی بووە. یەكێك لەو تێكۆشەرانە بووە كە بەشداری داستانی خواكوڕك دەكات لەگەڵ قوەتی بارزان، یەكێك لەو قارەمانە بووە بەشداری راپەرینی بەهاری 1991 و بەشداری لە داستانی كۆڕێ دەكات، هەروەها چەندین پلەی عەسكەری بڕیوەو یەكێك لە فەرماندەكانی قوەتی بارزان بووە دوای راپەڕین. هاوكات كەسایەتیەكی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و سیاسی بوو. شەهید (میرخان بێدودی) نمونە بوو لە پێشمەرگایەتی، نمونە بوو لە وفاداری و نمونە بوو لە گفتوگۆ كردن لە گەڵ خەڵك، لە ساڵی 1996 لە بەرگریكردن لە كوردستان گیانی خۆی فیدای رێبازی كوردایەتی دەكات. بۆ یادی ئەم تێكۆشەرە بە پێویستمان زانی لەگەڵ هاوسەری )نەفیا خدر خانۆ(كە ئەویش یەكێك لە ئافرەتانی كوردستان بووە كە هەردەم هاوكاری پێشمەرگە بووە كە یادگارییەكانی رۆژانی سەختی خەباتی هاوسەری شەهید لە یادی دەهاتەوە بۆمان باس بكات و هەروەها لە گفتگۆ دا بووین كە چەندین وێنەی پێشمەرگە و دوربین و تفەنگ و قەڵەمی لای خۆی پاراستبونی.
· ئافرەتی دڵسۆزی كوردستان ( نەفیا خدر خانۆ) كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمرە كە باوكی بەشداری شۆڕشەكانی بارزان و بەرگری كوردستان لە مەهاباد و چوونی بۆ سۆڤیەت و ئەیلوول و گوڵان و راپەرین كردووە و لە خانەوادەیەكی قارەمانە هەروەها برایەكان و مامی هەریەك بەشداربووی كوردایەتیان كردووەو خوشكی شەهید (عەزەت)ی قارەمان كە بەشدار بووی شۆڕشی گوڵان و لەگەڵ هاوسەری شەهید بووە بەمشێوە بۆمان هاتە ئاخەوتن لە رۆژگارەكانی كوردایەتی:
شانازی بە خۆم دەكەم كە كچی هەڤاڵێكی بارزانیی نەمر بم و بنەماڵەی ئێمەش بە هەموویان خزمەتی ئەو رێبازە دەكەن و هەروەها خانەوادەی هاوسەرم بە تایبەتی گوندی بێدود سەر بە دەڤەری بارزان كە هەمیشە ئامادەی خۆ قوربانیدان بوون خاوەن شەهیدین ئەگەر باسی خانەوادەی هاوسەرم شەهید (میرخان بێدودی) كەسێك بوو كە هەمیشە هەتا شەهید بوونی فاداری رێبازی پارتی و بارزانی بووە مرۆڤێك بووە كە هەمیشە خۆی بە پێشمەرگە زانی بوو ئەو هەمیشە ژیانی لە پڕ خۆشەویستی كوردایەتی بوو لە تەمەنی لاویەتی بووە كەچوویتە رێزەكانی پێشمەرگە و یەكێك لە پێشمەرگەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو كە ئاواتی چەك لە شان كردن بوو كە هەمیشە بۆمنی دەگیرایەوە كە ئارەزوومە ببمە پێشمەرگەی كوردستان، ئێمە هەردوكمان خزمی یەكتر بووین و بە ئەوەی مرۆڤێكی شۆڕشگێر بووە و كەسێك بوو كە خاوەن رەوشتی بەرز وبەڕەحم و سۆز بوو بۆیە بوومە هاوسەری و خێزانمان پێكهێنا.
· لە بارەی رۆڵی هاوسەری شەهیدی (میرخان بێدودی) لە شۆڕشی گوڵاندا گوتی:
بەڕاستی ژیانمان لە ئاوارەیی لە ئێران زۆر بە سەختی بەسەر برد چونكە دیسان شەهید میرخان بێدودی لە گەڵ باوك و برا و خزم و كەسی بەشداریان لە شۆڕشی گوڵانی كرد چوونە ناو قوەتی بارزان كە د.سەعید ئەحمەد نادر بەرپرسی قوەتەكە بوو كە بە سەرۆكایەتی شەهید هەمیشە لە یاد ئیدریس بارزانی و سەرۆك مسعود بارزانی بوو و ئێمە هەر جار لە شوێنك ئاوارە بووین لە زێوەو سەردەرووو وتەوریز و پاشان گەڕاێنەوە شاری نەغدە نیشتەجێ بووین، ئێستاش كە یادی رۆژانی ئاوارەیی دەكەمەوە ئێمە زۆر رەزالەتیمان بینی، زروفەكی سەخت بوو كە پێشمەرگەكان دەچوونە ئەركی پێشمەرگایەتی و خزمەت كردن بۆ كوردستان جار وابوو بە چەند مانگ و ساڵ نەدەهاتنەوە و هاوسەرم هەندێك جار بە چەندەها مانگ یا 1ساڵ یان زیاتر نەماندەبینی، بۆیە من و خێزانی برایەكان و برای هاوسەرم ژیانی منداڵەكانی خۆمان لە ئەستۆ دەگرت و رۆژانە تا شەو ئیشم دەكرد، كاری ناو باخ و هەموو جورە كارمان دەكرد وەك دەچووینە ئیشی بەژارە و چەوندەر و دروی گەنم و هتد. بۆ ئەوەی منداڵەكانم لە خواردن و بژیوی ژیان هیچیان كەم نەبێت بۆیە بەیانی كە دەچووینەی ئیش و ئیواران كە دەهاتینەوە دیسان خواردنمان بۆ منداڵەكانمان چاك دەكردو هەتا ئێوارە هەر ئەو خواردنەیان دەخوارد، شەوان لە ترسان نەدەنوستین، چونكە چ پیاومان نەبوو زۆر ناخۆش بوو واتە پاسەوانی منداڵەكانمان بووین و دیسان بەیانیان دەچومەوە سەر كارو بە بەردەوامی ئەو ئیشانەم دووبارە دەكردەوە، چونكە من بە هاوسەرم بەڵێنم دا دابوو كە خەبات و ئەركی پێشمەرگایەتی و پارتایەتی نەبێتە گرفت لە پەروەردەكرن و بژێوێی منداڵەكانمان بۆیە بە سەربەرزی و پشوو درێژییەوە ئەو ژیانە پڕ نەهاتمی و سەختیەمان گوزەراندە.
· لە بارەی بیرەورییەكانی هاوسەری شەهیدی (میرخان بێدودی) ئەوەی دەهاتەوە یاد دەگریاو گوتی:
بۆتان چ باس بكەم ئێستاش لە یادمە شەهید میرخان لە داستانی مێرگەسۆر كە بە سەختی بریندار دەبێت هاوسەنگەرانی بۆ ئێمەی باس دەكەن وتیان كە بریندار بوو برینەكانی خۆی دەشاردەوە تەنها بۆ ئەوەی ورەی هاوسەنگەرانی نزم نەبێتەوە شەری دەكرد و سەركەوتنی بەدەست دەهێنا، لە ئاوارەی هەمیشە ماڵی ئێمە جێگای تەنزیماتی حزبی و كۆبوونەوە بۆ پارتی بووە زۆر جاران كە هاوسەرم كە پێشمەرگە و هەتا رێكخراوەكانی قوتابیان و لاوان كە دەهاتن من هەمیشە پیلاوەكانم دەشاردنەوە و پاسەوانیم دەكرد هەتا ئەو كات كۆبونەوەكانیان تەواو دەبوو، هاوسەرم زۆر سەرەرای ئەو شتانە دیسان لە گەڵ ئافرەتان و خێزانی پێشمەرگەكان و دایكە شەهیدان و براو بابی پێشمەرگە پێداویستەكانمان بۆ پێشمەرگەكان دەهەناردە ناو بەرەكانی شەر. ئێستاش ئەو ئەرشیفەی كە لە ناو رۆژنامەكان یان گۆڤارەكان كە باسی مێژووی بارزانیی نەمر و بزاڤی كوردایەتی كە دەكرا لای خۆی ئەرشیف دەكرد و بە منی دەگوت لە جێگای باشی دانە رۆژانێك دەبێـتە باشترین سەرچاوە بۆ كوردستان هەمیشە پێشمەرگەكان هاوڕی بۆمن دەگریتەوە كە رۆژانێك ژیانی شۆڕشگێرایەتی زۆر پێ خۆش بووە ج لە شۆڕشی گوڵان یان راپەڕین دەیانگوت: هەمیشە هەڵسوكەوتی وەك پیشمەرگە بوو لە روی خواردن و جلوبەرگ و خواردن هەتا بڵێن سادە بوو هەردەم خۆی بە پێشمەرگە دەزانی و هەمێشە خەڵك و جەماەر بۆ لای كوردایەتی كۆدەكرتەوە هاوسەرم هەمیشە دەیگوت ئەو رێگای كوردایەتی بۆ رێبازی بارزانیی نەمرە دەبی هەمیشە بزانین تەنها ئەو رێگایە راستەقینەیە ئەمڕۆش شانازی بە خۆم دەكەم كە منداڵەكانم خزمەت دەكەن بە رێبازی كوردایەتی.
· لە بارەی هەندێك لە سیفەتەكانی شەهید (میرخان بیدودی) گوتی:
هەمیشە تفەنگ و فیشەكی پێ بووە و ئامادە بوو كە هەركات دوژمن هێرشی كردەبوایە بەرگری دەكرد هاوسەرم لە هەموو شەرەكان و ئەركەكانی بە هەڵسوكەوت لەگەڵ خەڵك و پێشمەرگە زۆر باش بوو هەمیشە لەگەڵ پێشمەرگە وەك یەك بوو هیچ جیاوازی نەدەكرد، هەمیشە قەڵەم و دەفتەری لە ناو گیرفانی دابوو و بیرەورییەكانی رۆژانی دەنوسیەوە، هەمیشە خەمخۆری پێشمەرگە و شەهید بوو هەمیشە هانی قوتابیان و لاوانی دەدا بۆ خوێندن و هانی دەدان كە بە خوێندن دەتوانن خزمەت بكەن دوای راپەڕین چەندین ئەركی وەردەگرت ماڵی ئێمە هەمیشە جێگای راپەڕاندنی كێشەكان و گرفتەكانی خەڵك بوو و ئەوەی لە دەستی دەهات دریغی نەكرد مرۆڤێكی خۆراگر و چاو نەترس بوو گەورەترین سەركەوتنی بۆ كوردایەتی بە دەست دەهێنا شارەزایەكی تەواوی هەبوو لە شەری پارتیزانی و هەرچی فەرمانێك لە لای جەنابی سەرۆك بارزانی دەرچووبایە ئەنجامی دەدا مرۆڤێكی كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئاینی بووە هەمیشە هاوسەرم شەهید (میرخان) بە منی گوت ئەگەر رۆژێك لە خەبات نەگەڕامەوە یا خود شەهید بم یان برینداربووم ئەگەر منداڵەكانم گەورە بوون پێان بڵی كە من بۆچی چومەو لە سەر چ رێگایەك و ئەوانیش فێر بكە كە من گیانفیدای رێگای پارتی و بارزانیمە.
· لە كۆتایی دا گوتی:
ئەو وێنانە و ئەو تفەنگ و فیشەكەی كە ئێوە دەبینن لای من جوانترین یادگارییە ئەوانە هەمیشە یادی رۆژانی خەباتی پێشمەرگەیاتی هاوسەرم و چەندجار برینداربوونی و هەتا یادی ئەو رۆژگارەی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ئاوارەیی و سەرما و برسیەتی و تینیوتی و ناخۆشی لە بێرمان دەهێنتەوە كە هیچ كاتێك رابردوومان لە بێر بكەین و هەتا كە هاوسەرم بە منی دەگوت لەو وێنانەوە دەردەكەوێت كە ئێمە بۆچی ئەو رێبازەمان هەڵبژاردووە.
دوای شەهید بوونی هاوسەرم من لە سەر پەیمانی هەمان رێگام پێشانی منداڵەكان دەدا هەرچەند زۆر ناخۆش بوو و دەمەوێـت چاكەی خزم و كەسم و برام شەریف كە دوای شەهید بوونی هاوسەرم زۆر پاڵپشتی من و منداڵەكانی كرد لە بیر نەكەم سوپاسی دەكەم. ئەمڕۆ سەربەرزم كە خەباتی هاوسەری شەهیدم و برا و مامی شەهیدم و كەسۆكاری قارەمانم هەموویان بە فێرو نەچوو خۆشحاڵم ئاواتەكانی هاوسەرم كە رۆژانێك دەیانگوت كوردستان ئازاد دەبێت هاتە دی و لە سایەی جەنابی سەرۆك مسعود بارزانی سەرۆكی كوردستان ئازادی و پێشكەوتن بەرقەرارە. ئەوەی ئەمرۆش بە دەست هاتووە لە سایەی رابەری بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی و هەموو پێشمەرگەكانی قارەمان و خوێنی شەهیدان بەرهەم هاتووە داوا لە هەموو دایكانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم كە منداڵەكان و نەوەكانی ئەمڕۆ و سبەی تەنها فێرە مێژووی پاكی بارزانیی نەمر بكەن كە تەنها ئەو رێبازی راستەقینەی كوردایەتی و خزمەتكردنە.
تیبینی: ئەم بابەتە لە ژمارەی(4351) رۆژنامەی خەبات لە (27-6-2013) بڵاوبوویتەوە.




