٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

رۆلی كورد لە خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزیدا

سەرچاوە: KDP.info

روشەن چاكێر

دوێنی سەرۆك وەزیری توركیا رەجەب تەییب ئەردوغان لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆی لە پەرلەمانی توركیادا دووبارە زۆر بە بەرفراوانی باسی خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی كرد و ئەو وشە و گوتنانەی كە زیاتر لە یەك مانگە بەكار دەهێنرن دووبارەی كردنەوە. خاڵی سەرەنجراكێش ئەوە بوو كە دوێنێ سەرۆك وەزیری توركیا لە میانەی گوتارەكەی خۆیدا دووبارە بە هۆی بەشداری نەكردنی كورد لەم خۆپێشاندانانەدا دەستخۆشی ئاراستی برایانی كورد كرد. وابزانم سیاسەتمەدار و رۆشنبیرەكانی توركیا دەتوانن بۆ ماوەیەكی زۆر درێژ لە سەر ئەم پرسە گفتووگۆ بكەن كە ئایا، ئەردوغان ناحەقی بوو كە سوپاس و دەستخۆشی لە برایانی كورد كرد؟

هاوكات ئەو رەخنانەی كە دوێنێ گولتەن قشاناق ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیای كردوون بۆ سەلماندنی ئەوەی كە بەدەپە پشتگیری لە خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی دەكات

لە لایەكی دیكەوە هاوسەرۆكی پارتی ئاشتی و دیموكراسی ( بەدەپە) گولتەن قشاناق دوێنێ لە كۆبوونەوەی گرووپی پارتەكەی خۆیدا گوتارێكی پێشكەش كرد و بە پێچەوانەی گوتاری هەفتەی رابردووی هاوسەرۆكی دیكەی بەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش، زۆر بە توندی پشتیوانی خۆی بۆ خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی دووپات كردەوە.

گولتەن قشاناق رەخنەی توندی ئاراستەی ئەردوغان كرد و گوتی: ئەو دەنگانە كە تۆ بە دەستت هێناون میلی ئیرادەیە بەڵام ئایا ئەو دەنگانە كە ئەوانی دیكە بە دەستیان هێناون جوتی پێلاوە؟

هاوكات ئەو رەخنانەی كە دوێنێ گولتەن قشاناق ئاراستەی سەرۆك وەزیری توركیای كردوون بۆ سەلماندنی ئەوەی كە بەدەپە پشتگیری لە خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی دەكات بەڵگەی بەهێزن و هیچ پێویستییەكیان بە گفتووگۆ كردن نییە.

لە لایەكی دیكەوە سەرانسەری توركیا دەزانێت كە پەرلەمانتاری شاری ئەستەنبۆڵی بەدەپە سرری سۆرەیا ئۆندەر بووەتە سیمبۆلی ئەوەی كە نارەزایەتییەكانی پاركی گەزی كردە خۆپێشاندان و هەر كەس دەزانێت كە لە سەرەتای دەستپێكردنی ئەم خۆپێشاندانانەدا حەرەكەتی كوردی خۆی لەم خۆپێشاندانانە بە دوور گرتووە. سەرەڕای ئەم هەڵوێستەی حەرەكەتی كوردی، بەڵام هەر لە هەفتەی یەكەمی خۆپێشاندانەكانی ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵدا لایەنگرانی بەدەپە بە شێوەیەكی جەماوەری بەشدارییان لەم خۆپێشاندانانە كرد و لە زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵیشدا بە مەبەستی پشتگیری كردنی خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی و مەیدانی تەقسیم خۆپێشاندانی جەماوەری ساز كران بەڵام بێجگە لە خۆپێشاندانەكانی پارێزگای دەرسیم، هیچ خۆپێشاندانێكی دیكەی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ سەرنجی كەسی رانەكێشا.

بەڵام دوای ئەوەی كە هەر یەك لە عەبدوڵلا ئوجەلان و بەرپرسانی كەجەكە بە جیا سڵاوی خۆیان ئاراستەی خۆپێشاندانەكان كرد، حەرەكەتی كوردیش وردە وردە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر خۆپێشاندانەكاندا گۆڕی

بارودۆخی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ ئەوەندە باش و ئارام بوو كە دەسەڵاتی توركیا ناچار مابوو بۆ كونترۆڵ كردنی بارودۆخەكە و خۆپێشاندانەكان لە شارەكانی باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵ بە تایبەتی لە دیاربەكر ژمارەكەی یەكجار زۆر پولیس و هێزی سەربازی بۆ ئەنقەرە و ئەستەنبۆڵ بگوازێتەوە.

هۆكاری بەشداری نەكردنی حەرەكەتی كوردی لە خۆپێشاندانەكان ئەوە بوو كە حەرەكەتی كوردی نەیدەزانی كە ئاراستەی رووداوەكان بەرەو كوێ دەروات و ئەم رووداوانە كاریگەرییەكی چۆنیان لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەبێت. بێگومان ئەو تێوەریانەی كە باسی ئەوەیان دەكرد كە گوایا خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی پلانێكی دەرەكییە بۆ دژایەتی كردنی قۆناغی چارەسەری پرسی كورد، كاریگەرییەكی یەكجار زۆریان لە سەر هەڵوێست و سیاسەتی حەرەكەتی كوردی لە بەرامبەر خۆپێشاندانەكانی گەزی پارك و مەیدانی تەقسیم كردبوو.

بەڵام دوای ئەوەی كە هەر یەك لە عەبدوڵلا ئوجەلان و بەرپرسانی كەجەكە بە جیا سڵاوی خۆیان ئاراستەی خۆپێشاندانەكان كرد، حەرەكەتی كوردیش وردە وردە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر خۆپێشاندانەكاندا گۆڕی و هەوڵی بۆ ئەوە دا كە بە شێوەیەكی چالاك لە نێو خۆپێشاندانەكاندا جێ بگرێت.

دوێنێ قسەیەكی زۆر سەرنجراكێشی گولتەن قشاناق هەبوو و گوتی: ئێمە قەبووڵ ناكەین كە دیموكراسی بۆ كورد بێت و لێدان بۆ تورك یا لێدان بۆ كورد بێت و دیموكراسی بۆ تورك.

ئێمە وتەیە دوای ئەوە دیت كە هەر یەك لە ئوجەلان و موراد قەرەیڵان سلاوی خۆیان ئاراستەی خۆپێشاندانەكان كرد و قەرەیڵانیش وتی: پەكەكە زۆر وانەی باشی لەم خۆپێشاندانانە دەرخستووە، چوونكە بە ساڵانە كورد رووبەرووی شتی وا بووەتەوە.

ئەم لێدوانانە نیشانەی ئەوەن كە حەرەكەتی كورد یا كورد وەكو تورك و حەرەكەتە توركییەكان ناتوانێت لە بەرامبەر رووداەكانی توركیادا بێدەنگ بێت و هاوكات نیشانەی ئەوەن كە حەرەكەتی كوردی پێداچوونەوەی بە هەڵوێستی خۆی لە بەرامبەر خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی كردووە و ئەم پێداچوونەوەیەیش كاریگەرییەكی راستەوخۆی لە سەر قۆناغی چارەسەری پرسی كورد دەبێـت. چوونكە حەرەكەتی كوردیش وەكو هەر كەسی دیكە هەستی بەوە كرد كە دوای خۆپێشاندانەكانی پاركی گەزی، پارتی داد و گەشە پێدان و سەرۆك وەزیری توركیا رەجب تییب ئەردوغان كە زۆر تەنگاو بوونە، دەستیان بۆ چارەسەر كردنی پرسی كورد وەكو رابردوو ناتوانێت بە هێز بێت، بۆیە حەرەكەتی كوردی دەستی بە گۆڕینی ئسلووبی خۆی لە بەرامبەر خۆپێشاندانەكاندا كرد.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار